|
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌شاری رانیه به‌رده‌وامه |
Sunday, February 20, 2011 |
(سبه‌ی):
پاش خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌که‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه)ی خوێندکارانی كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی شاری رانیه، له‌ئێستادا خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌یه.
هاوکات له‌ئێستادا ژماره‌یه‌کی زۆری دیکه‌ی خه‌ڵکی شاری رانییه چونه‌ته نێو خۆپیشاندانهکهوهو له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رمانگه‌كانی قه‌زای رانیه كۆبونه‌ته‌وه، بۆ پیشتگیركردن له خه‌ڵكی شاری سلێمانی و ئیدانه‌کردنی ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران.
تا دێت ژماره‌ی خۆپیشداندهرانیش زیاتر ده‌بن و هێزێكی زۆری ئاسایش و پۆلیسیش له‌ناوچه‌ی کۆبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران کۆبونه‌ته‌وه. |
|
|