Print
 له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ مه‌سعود بارزانی‌؛ 15 په‌رله‌مانتاری‌ سویدی‌: كوشتن و برینداركردنی گه‌نجی خۆپیشانده‌ر مه‌حكوم ده‌كه‌ین
Sunday, February 20, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ به‌ سبه‌ی‌ گه‌یشتوه‌، 15 په‌رله‌مانتاری‌ سویدی‌ هۆشداری‌ ده‌ده‌نه‌ مه‌سعود بارزانی‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ شه‌پۆلی‌ ناڕه‌زایی‌ و گۆڕانكاری‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هاوكات كوشتن و برینداركردنی گه‌نجی خۆپیشانده‌ر مه‌حكوم ده‌كه‌ن.
ده‌قی نامه‌ی پارله‌مانتاره‌ سویدییه‌کان:
بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستانی عێراق
ماوه‌ی دو مانگه ‌به‌ به‌رچاوی دنیاوه‌ ناڕه‌زایی خه‌ڵك دژ به‌گه‌نده‌ڵی و زوڵم و زۆر وڵاته‌كانی باكوری ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه, بێكاری به‌رفراوان و نزمی ئاستی ژیانی خه‌ڵک چونه‌ته‌سه‌ر باری گرانی و نه‌بونی ئازادی و زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌وه‌ش وای كردوه‌ كه‌خه‌ڵك له‌و وڵاتانه‌دا چیتر به‌رگه‌نه‌گرن و ده‌ڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و گۆڕانكاری له‌ناوچه‌كه‌دا.
وا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر گه‌یشته ‌كوردستانی عێراقیش.
رۆژێ 17/2/2011 پلان وابو خۆپیشاندانێكی هێمنانه ‌له‌ گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی شاری سلێمانی رێكخرابا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژی گه‌نده‌ڵی, پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه ‌گه‌یشته‌به‌رده‌م باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان، زۆرێك له ‌گه‌نجه‌كان ده‌ستیان كرد به ‌به‌ردگرتنه‌ باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان كه ‌یه‌كێكه ‌له ‌حیزبه ‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم, به‌داخه‌وه‌ چه‌كداره‌كانی ناو ئه‌و باره‌گایه ‌له‌باتی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌وڵ بده‌ن كه ‌كێشه‌كه ‌گه‌وره‌نه‌بێت و گه‌نجه‌كان هێور بكه‌نه‌وه، به‌ده‌ستڕێژی گوله‌ وه‌ڵامی به‌ردی گه‌نجه‌كانیان دایه‌وه، ئه‌و روداوه‌ش به‌ڤیدیۆ گیراوه‌ و به‌ئاشكرا دیاره‌ كه ‌له‌باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستدرێژی گوله ‌له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت.
به‌پێیی زانیاریه‌كانی رۆژنامه ‌ئازاده‌كانی ئاوێنه ‌و هاوڵاتی و لڤین، چه‌ند گه‌نجێك كوژراون و زیاتر له ‌50 كه‌سیش برینداركراون به ‌گوله‌ی چه‌كدارانی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه ‌ته‌مه‌نی 15 تا 16 ساڵ بوه.
ئێمه ‌ئه‌و زه‌برو زه‌نگه ‌زۆره ‌تاوانبار ده‌كه‌ین، كوشتن و برینداركردنی گه‌نجی خۆپیشانده‌ر مه‌حكوم ده‌كه‌ین كه‌ تاوانه‌كه‌یان ته‌نیا ده‌ر بڕینی ناڕه‌زایی و به‌رد گرتنه‌ باڵه‌خانه‌یه‌كه‌ كه ‌باره‌گای پارته‌كه‌تانه.
داواتان لێده‌كه‌ین كه‌ تاوانبارانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه‌ له‌باره‌گای پارتییه‌وه ‌ده‌ستڕێژیان له‌ خه‌ڵك كردوه‌ بدرێنه ‌دادگا، داوا ده‌كه‌ین پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم زامنی سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی خۆپیشاندان بكات و رای خۆی ده‌ربڕێت له‌پێناوی مافه‌ گشتیه‌كاندا، ‌ده‌بێت رێزیشیان لێبگیرێت له‌لایه‌ن پارته‌كه‌تانه‌وه ‌و حكومه‌تی كوردستانه‌وه.

ناوی په‌رله‌مانتاره‌ سویدییه‌کان:
لارش ئولین سه‌رۆكی پارتی چه‌پ و ئه‌ندامی په‌رله‌مان
هێلێن لێكانده‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مان
ئێڤا ئولۆفسۆن ئه‌ندامی په‌رله‌مان
یان لیندهۆڵم ئه‌ندامی په‌رله‌مان
یوسفین برینك ئه‌ندامی په‌رله‌مان
یاكوب یۆنسۆن ئه‌ندامی په‌رله‌مان
ئه‌نیكا لیلیه‌مێت ئه‌ندامی په‌رله‌مان
هانز لینده‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان
كێنت پێرسۆن ئه‌ندامی په‌رله‌مان
ئه‌مینه‌كاكه‌باوه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان
جه‌بار ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مان
بێنگت بێرگ ئه‌ندامی په‌رله‌مان
Torbjörn Björlund
Hillevi Larsson
 Hillevi Larsson
Rossan Dinamarca

ستۆكهۆڵم 20/02/2011 







Sbeiy.com © 2007