Print
 لقی‌ سلێمانی‌ زانایانی‌ ئایینی‌، داوا ده‌كات به‌رپرسانی‌ هه‌رێم پۆزش بۆ ‌ قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان بهێننه‌وه‌
Sunday, February 20, 2011
(سبه‌ی‌):
له‌ راگه‌یاندنێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی به‌ (سبه‌ی‌) گه‌شتوه‌و رێكه‌وتی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌)ی‌ له‌سه‌ره‌، لقی سلێمانی‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی‌ ئیسلامی كوردستان داوای‌ له‌ ده‌سه‌ڵات كردوه‌ داوا ره‌واكانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ سلێمانی‌ و شارو شارۆچكه‌كانی‌ سه‌ر به‌ پارێزگاكه‌ جێبه‌جێ بكات.
راگه‌یاندنه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ زانایان 8 خاڵی‌ له‌ خۆ گرتوه‌ كه‌ بریتین له‌:
1- كاركردن بۆ هێوركردنی بارودۆخه‌كه‌.
2- گوێگرتن و جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر.
3- ئازادكردنی سه‌رجه‌م گیراوه‌كان له‌ ناو‌ خۆپیشاندانه‌كان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن.
4- قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتوان و داوای‌ لێبوردنكردن لێیان.
5- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی‌ هێنراون بۆ سلێمانی‌. (له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌)
6- دانانی‌ لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ی‌ 17ی‌ شوبات و لێكۆڵینه‌وه‌كردنی ورد له‌و باره‌یه‌وه‌.
7- جه‌ماوه‌ر به‌شێوه‌ی شارستانی‌ و سه‌رده‌میانه‌ داواكانیان بخه‌نه‌ڕو.
8- دامو ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت و لایه‌نه‌كان به‌ هێمنی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ روداوه‌كاندا بكه‌ن.
Sbeiy.com © 2007