(سبه‌ی):
سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی داوا ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی، لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌روداوه‌که‌ی 17ی شوباتی شاری سلێمانی و ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌ران و کوژران و برینداربونی ده‌یان هاوڵاتی.
له به‌یاننامه‌یه‌كی 22سه‌ندیكاو رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که وێنه‌یه‌کی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه، چه‌ند داواکارییه‌کیان خستوه‌ته‌ڕو و تێیدا هاتوه: سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌یامێكی هاوبه‌ش رابگه‌یه‌نن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، به‌ده‌ر له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، كشانه‌وه‌ی به په‌له‌ی هه‌مو هێزه چه‌كداره‌كان و لابردنی سیمای چه‌كداری له‌م شاره‌دا و ئه‌م هێزه فه‌رمیانه ئه‌ركی پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و باره‌گای حیزب و شوێنه گشتی یه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت.
ئه‌وه‌شی تێدا هاتوه: حكومه‌تی هه‌رێم به‌په‌له ئه‌نجامی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌روداوه نه‌خوازراوه‌كه‌ی رۆژی (پێنج شه‌مه) 17شوبات رابگه‌یه‌نێت و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و روداوه بدرێنه دادگا‌و زیانلێكه‌وتوان قه‌ره‌بو بکرێنه‌وه.
رێخکراو و سه‌ندیکاکان دا‌واشیان کردوه، سیمای دو ئیداره‌یی کۆتایی پێ بهێنرێت و حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌رچی زوه به‌ڵێنه‌كانی چاكسازی و خزمه‌ت گوزاری ئه‌م شاره به‌جێ بگه‌یه‌نێت و كه‌مته‌رخه‌م و گه‌نده‌ڵكاران دور بخرێنه‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌که
به‌یاننامه‌ی ئاشتی و ئارامی بۆ شاره‌كه‌مان
- به‌رێز سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- به‌رێز په‌رله‌مانی كوردستان
- به‌رێز حیزب ولایه‌نه سیاسی یه‌كان
- هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی
به‌رێزان :
له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان له‌زمانی هه‌موو راگه‌یاندنه‌كانی جیهانه‌وه به ناوچه‌یه‌كی پڕئاشتی و هێمنی ناوه‌زه‌ندكراو هه‌نگاو به‌هه‌نگاوو به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی ڕۆشنی خوازراوی سه‌رجه‌م چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باڵای ده‌كرد. هاورێك له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی جیهان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌تی پریشكی ئه‌و فه‌زایه هه‌رێمی كوردستانیشی گرتۆته‌وه ،به‌ڵام جێی نیگه‌رانیه‌كی گه‌وره‌ی چین و توێژه‌كانی كوردستان و سلێمانی به‌تایبه‌تی خه‌رێكه جارێَكی تر ئه‌م ناوچه‌یه نائارانی و پشێوی ده‌كه‌وێته ئامانجێكی دیاری كراوی نا حه‌زان و خواسته ڕه‌واكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ئاكارێكی نه خوازراودا ده‌بات كه خزمه‌ت به ئامانجی ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات . له كاتبێكدا هه‌میشه شاری سلێماانی به‌پێشره‌وی هه‌مو ئاڵ‌و گۆرێكی رۆشن بیریی و سیاسیی كوردوستان و عێراق ئه‌ژمار كراوه.
وه‌ك پێك هاته‌یه‌كی زیندوی د‌رك كرد‌و به‌هه‌مو بابه‌ته هه‌ستیاره كانی و پێشهاته كانی ناوچه‌كه‌و جیهان مامه ڵه‌یی كردوه . هه‌ربۆیه لێره‌وه به‌ناوی هه‌موو ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی ناویان له خواره‌وه‌دا هاتوه كه ده‌كاته‌زمان حاڵی سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمه‌ڵَی كورده‌واریمان سه‌ره‌رایی هه‌موو ئه‌وتێبینیانه‌ی هه‌مانه له‌سه‌ر شێوازی به‌رێوه‌چونی كار‌و باره‌كانی هاووڵاتیان
له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌م به‌یان نامه‌یه كه‌ده‌ر بڕی كۆی ڕاوبۆچونه‌كانمانه ده‌خه‌ینه به‌ردیدی به‌رپرسانی حوكومی و سیاسیی و خه‌ڵكی ڕۆشنبیری ئه‌م ده‌ڤه‌ره
پێداگری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر كۆی ئه‌و خاڵانه‌ی كه ئاماژه‌یان بۆده‌كه‌ین و ئاماده‌یی خۆشمان ده‌رده‌بڕین توانا‌و وزه‌ی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی باری هێمنیی و ژیانی ئاسایی بۆ ئه‌م شاره زیندوه‌و له هیچ كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی قبوڵ ناكه‌ین جارێكی تر ئه‌م شاره‌بخاته خانه‌ی په‌راوێزی خزمه‌ت گوزاریی و ئاوه‌دانی و بازرگانی . چونكه ئه‌م شێوازی داواكاریه به هیچ جۆرێگك له‌گه‌ڵ ره‌وتی شارستانی و خه‌ڵكی رۆشن بیر‌و دیموكراس خوازی ئه‌م شاره‌نایه‌ته‌وه یه‌ك .
وه‌به‌ڵینش ده‌ده‌ین به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كۆشش مان بۆ هاتنه دی ئه‌وئامانجه پیرۆزانه‌ی ئه‌م داخوازیانه كه ده‌یان خه‌ینه ڕوو كه ده‌ربڕی ده‌نگی ڕێكخراوه‌كانمانه .
1- سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌یامێكی هاوبه‌ش رابگه‌یه‌نن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و ڕاشكاوانه داوای لێبوردن بكه‌ن له هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌و به‌ڵین بده‌ن نه بنه هۆكاری هیچ جۆره گرژیه‌ك و زمانی هێور كردنه‌وه له ڕگه‌یاندنه‌كانه‌وه په‌یڕه‌و بكه‌ن .
2- به‌ده‌ر له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كشانه‌وه‌ی به په‌له‌ی هه‌مو هێزه چه‌ك داره‌كان و لابردنی سیمایی چه‌كدرای له‌م شاره‌دا و ئه‌م هێوزه فه‌رمیانه ئه‌ركی پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و باره‌گای حیزب و شوێنه گشتی یه‌كان له ئه‌ستۆ بگریت .
3- حكومه‌تی هه‌ریَِمی كوردستان به‌په‌له ئه‌نجامی لیژنه‌یه‌كی لێ كۆڵینه‌وه له‌روداوه نه‌خوازراوه‌كه‌ی رۆژی پێنج شه‌مه 17شوبات رابگه‌یه‌نێت و ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و روداوه بدرێنه دادگا‌و قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتوان .
4- بنه بڕكردنی سیمای دوو ئیداره‌یی و ده‌سته به‌ركردنی مافه كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردوستان به یه‌ك شێواز.
5- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان هه‌رچی زووه به‌ڵێنه كانی چاك سازی و خزمه‌ت گوزاری ئه‌م شاره به‌جێ بگه‌یه‌نێت و كه‌مته‌ر خه‌موو گه‌نده‌ڵ كارن دور بخرێنه‌وه‌و سزادرێن و كه ساتنی شایسته بخرێنه شوێنیان .
6- حكومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زاروه كانی ڕوانگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی خواست و دا خوازیه كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بن نه‌ك حیزب و لایه‌نه‌سیاسی یه‌كان.
7- باره‌گاكانی حیزب له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناو خۆ بپارێزرێن و هیچ باره‌گایه‌كی چه‌ك داری له‌ناو شار نه مێ نێت و بینا داگیر كراوه كان بگه‌رێته‌وه بۆ حكومه‌ت .
8- شێوازی شارستانیانه به‌كار بێت له‌گه‌ڵ خۆ پیشانده‌ران وه‌ڵامی خۆ پیشانده‌ران به‌گوله نه درێته‌وه.
ئاوی سه‌ندیكاو رَێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه ده‌نی .
1- سه‌ندیكای كارمه‌ندانی پیشه‌یی ته‌ندروستی كوردستان
2- سه‌ندیكای ته‌كنیككارانی ئه‌ندازه‌یی كوردستان
3- سه‌ندیكای ئابوری ناسانی كوردستان
4- یه‌كێتی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان
5- سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
6- سه‌ندیكای ژمێریاران و وورد بینانی كوردستان
7- یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان /لقی سلێمانی
8- یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
9- كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵ ناسان و ده‌رون ناسانی كوردستان
10- كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵاكانی كوردستان
11- كۆمه‌ڵه‌ی بریكرارانی كوردستان
12- رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان
13- یه‌كێتی نا بینایانی كوردستان
14- رێكخراوی بێكاران له كوردستان
15- یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی كوردستان / لقی سلێمانی
16- یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان
17- یه‌كێتی كه‌م ئه‌ندامانی كوردستان
18- كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمایی كوردستان
19- كۆمه‌ڵه‌ی وێنه گرانی كوردستان
20- كۆماری ویندانیه سیاسی یه‌كانی كوردستان
21- كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز
22- كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه كان