|
به دروشمی "ئێمه قه‌ڵه‌م بهدهستین له دژی چه‌ك ئه‌وه‌ستین"، خۆپیشاندان له قه‌زای سه‌ید سادق ده‌ستی پێكرد |
Monday, February 21, 2011 |
(سبه‌ی):
سه‌عات 12:00ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه) له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكارانه‌وه، خۆپیشاندانێك بۆ به‌رده‌م قایمقامیه‌تی قه‌زای سه‌یدسادق به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی و ئیدانه‌كردنی ته‌قه‌كردن و كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامدرا له‌ژێر دروشی "ئێمه قه‌ڵه‌م بهدهستین له دژی چه‌ك ئه‌وه‌ستین".
خوێندكاران ناڕه‌زایی خۆیان پیشاندا له به‌رامبه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی به گولله له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلس و ئیدانه‌ی هه‌مو جۆره توندوتیژیهكیان كرد كه به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت.
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی قه‌زای سه‌یدسادقدا هێزه ناوخۆییه‌كان توانییان بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن له خۆپیشاندانه‌كه‌دا و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو بارودۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ روداوێكی توندوتیژی روبدات.
|
|
|