|
رێكخراوی دیك بۆ ناتوندوتیژی و چالاكی مه‌ده‌نی: حكومه‌تی هه‌رێم له‌م چه‌ند رۆژی رابردوی شاری سلێمانیدا به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه |
Monday, February 21, 2011 |
(سبه‌ی):
رێكخراوی دایك بۆ ناتوندوتیژی و چالاكی مه‌ده‌نی له راپۆرتێكی چاودێریدا سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی شاری سلێمانی چه‌ند تێبینییه‌ك ده‌خاته‌ڕو.
له‌به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان زۆر نه‌فه‌س كورت و توندڕه‌وانه بون و داپڵۆسێنه‌رانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا كردوه و ئه‌و هێزانه‌ش چه‌ند جۆرێك بون و به‌پێی هه‌ندێك به‌ڵگه هێزی دژه‌تیرۆر له سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌شداری كردوه.
رێكخراوی دایك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی هێزه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌ك هه‌ر خۆپیشانده‌ران ناپارێزن،كه‌ئه‌وه ئه‌ركیانه، به‌ڵكو خۆیان به‌ته‌قه‌ی له‌ناكاو و ده‌ستڕێژیی توند ئیستیفزازیان ده‌كه‌ن و ئهیانترسێنن و سڵیش له‌وه ناكه‌نه‌وه كه بیانكوژن.
سه‌باره‌ت به خۆپیشانده‌رانیش، رێكخراوه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌به‌ستی خۆپیشاندانه‌كه ناتوندوتیژی و ئاشتیخوازانه بوه و هیچ ئامێرێكی توندوتیژی به خۆپیشانده‌ران نه‌بوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه له روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی شاری سلێمانیدا حكومه‌تی هه‌رێم به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه كه پاراستنی سه‌رو ماڵی خه‌ڵك و داموده‌زگاكانه.
له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و تێبینییانه‌دا رێكخراوی دایك چه‌ندین خاڵ وه‌ك پێشنیاز ده‌خاته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه. |
|
|