Print
 نه‌رویج: كۆمیته‌یه‌ك بۆ ناساندن و ئیدانه‌كردنی‌ تاوانبارانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ كوردستان پێكهێنرا
Monday, February 21, 2011
(سبه‌ی‌):
به‌ ئاماده‌بونی‌ 75 كه‌سایه‌تی‌ و نوسەر و رۆشینبیر و کەسایه‌تی سیاسی کوردی و به‌مه‌به‌ستی‌ ئیدانه‌كردنی‌ تاوانبارانی خۆپشاندانەکانی کوردستان ریسواکردنی ئەو دەسەڵاتەی کە بە فیشەک وەڵامی وشەی خەڵک ئەداتەوە لە کوردستان، رەوەندی کوردی لە وڵاتی نەرویج کۆمیتەیەکی پێکهێنا.
له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ریدا كه‌ لە شاری‌ ئۆسلۆ رێکخرا و
دوای زیاتر لە ٣ سەعات گفتۆگۆ و بیروڕا گۆڕینەوە دەربارەی كاره‌ساته‌كانی‌ ئەم دواییه‌ی کوردستان کە دەیان کەس بونە قوربانی، رەوەندی کوردی لە وڵاتی نەرویج بە تێکڕای دەنگ بڕیاریاندا کە لە داهاتودا کار و چالاکییەکانیان فراوان بکەن و لە رێگەی رێپێوان و مانگرتن ناڕه‌زایی خۆیان پیشان بدەن و داوا لە لە وڵاتانی نێودەوڵەتی و ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا بکەن کە رێگا نەدرێ دەسەڵاتدارانی کوردستان كه‌ بە زەبری تفەنگ
هاتونەتە سەر حوکم بە کوشتن و گرتن و لێدان وەڵامی داوا رەواکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە.
هەر بۆ ئەو مەبەستە رەوەندی کوردی لە نەرویج لە ڕێگای ئەو لیژنەیه‌وە کە ‌‌هەڵبژێراون لە رۆژانی داهاتودا ئاگادار دەکرێنەوە لە رێگای سایت و شوێنە گشتیەکان لە شوێن و کاتی چالاکییەکان لە وڵاتی نەرویج.
Sbeiy.com © 2007