|
سلێمانی؛ بۆ رۆژی پێنجه‌م خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را ده‌ستیپێكرده‌وه |
Monday, February 21, 2011 |
(سبه‌ی):
خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی له به‌رده‌ركی سه‌را، بۆ رۆژی پێنجه‌م دهستیپیكردهوهو تێیدا هه‌ریه‌كه له رێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی، نوسه‌ر و روناكبیر، فایه‌ق گوڵپی، سیاسه‌تمه‌دار و چه‌ندین نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس و هه‌ڵسوڕاوی رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی تێیدا به‌شدارن.
په‌یامنێرمان له ناو خۆپیشاندانه‌كه پێی راگه‌یاندین: كه‌سه دیاره‌كانی ناو خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ داوایان له جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بو كردوه له سه‌را بمێننه‌وه، چونكه زیانیاریان لایه‌ن خه‌ڵكی ده‌سه‌ڵات له ناو خۆپیشاندانهكهدایهو ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه به‌لارێدا ببه‌ن و ببنه هۆكاری توندوتیژی دروستكردن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كاندا.
ئه‌وه‌شی وت: له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر گوڵ و ئاڵای كوردستانیان به‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كاندا به‌خشیه‌وه‌و داواشیانكرد له زوترین كاتدا خۆپیشانده‌ره گیراوه‌كانی دوێنێی سه‌را ئازاد بكرێت.
هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری به‌رده‌ركی سه‌را، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كوژراو و برینداره‌كانی رۆژانی رابوردو كردوه.
بڕیاریشه كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه هه‌وڵی گه‌یاندنی داواكاریه‌كانیان بده‌ن. |
|
|