Print
 بریندارێكی‌ دیكه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ دوێنێی‌ سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا
Monday, February 21, 2011
(سبه‌ی‌):
یه‌كێكی‌ تر له‌ برینداره‌كانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ دوێنێی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ ناوی‌ شێرزاد ته‌ها گیانی‌ له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانییه‌وه‌ ئاشكرایكرد كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) بریندارێكی‌ دیكه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ دوێنێ‌ به‌ناو شێرزاد ته‌ها ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌سه‌رتای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانییه‌وه‌ كه‌ پێی‌ ناوه‌ته‌ رۆژی‌ پێنجه‌مه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
Sbeiy.com © 2007