یوسف ره‌سوڵ شه‌ریف
ره‌خنه زه‌نگی ئاگادار کردنه‌وه‌یه بۆ که‌سێک که ئاگای له‌بازاڕی رۆژ نه‌مابێت و به‌مه‌به‌ستی وشیار کردنه‌وه‌یه له‌هه‌ر روداوێک، به‌ڵام حوکمڕانانی کوردستان لێکدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌و زه‌نگانه ده‌که‌ن که‌بونه‌ته مایه‌ی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خراپ به‌کارهێنه‌ریان و نه له‌مه‌ترسی هه‌ڵدێر و ئاگاداری زه‌نگه‌که نه‌له مانای تێناگه،. هه‌مو ره‌خنه‌یه‌ک به گوله ده‌ژمێرن و له‌هۆی ره‌خنه‌که ناکۆڵنه‌وه، زمانی زبر و به‌چاوی دوژمن ته‌ماشای ره‌خنه‌گر ده‌که‌ن!
له‌ئێستاوه ژیانی یه‌کێتی و پارتی له مه‌ترسی دایه که ئازادی بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و ته‌نانه‌ت ناوچه دابڕاوه‌کانیش به‌دی بێت که له‌به‌ر حیزبایه‌تی چه‌ندین ساڵه ده‌ستی ده‌ستی به خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن .
هه‌رهێزێک له‌به‌رامبه‌ر قه‌ڵه‌م و به‌رددا، ده‌بابه و کڵاشینکۆف و بیکه‌یسی به‌کاربهێنێت، وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که‌له‌به‌ر لاوازی ده‌ست نرابێته قورگی و پشتی به‌دیواره‌وه درابێت ئه‌گه‌ر دیواره‌که نه‌بێت، ئه‌وا ده‌که‌وێت و کۆتایی به‌ژیانی دێت. به‌خراپ پراکتیزه کردن و فێرنهبونی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و تێنه‌گه‌یشتن له خواست و داواکاریه‌کانی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن ئه‌و دو حیزبه‌وه، کوردستان و خه‌بات و ده‌سکه‌وته‌کانی به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکی بێ‌بن ده‌بات ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی خراپی بۆهه‌موان لێده‌که‌وێته‌وه!
له‌وه‌ته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبوه، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی مه‌ده‌نیانه‌یه و هه‌ر به‌و رێگایه‌ش خوازیاری گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته که‌به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له گۆڕینی یان ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵاتدا خوێنی هیچ که‌سێک نه‌ڕێژرێت و که‌س کاره‌که‌ی له‌ده‌ست نه‌چێت، خوێنڕشتنی ئه‌و چه‌ند هاوڵاتیه‌ی شاری سلێمانی ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌به‌ر به‌ردگرتنه باره‌گایه‌ک بێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بدۆڕێنن کام چه‌که قورسه به‌کارده‌هێنن؟
له هه‌مو باره‌گا سه‌ره‌کیه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده کڵاشینکۆف نابیندرێت که‌چی مێشکی چه‌ک و کوشتن و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات پێشه‌نگه و هه‌رکه‌سێک ماڵیان بۆ رێکبخات، یان لێیان بڕوخێنێت لای ئه‌وان وه‌ک یه‌که. ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌یاننامه‌یه‌کی ئاشکرا و کراوه ببێته مایه‌ی هێنانی ده‌بابه، رژانی خوێنی هاوڵاتیان شتێکی زۆر ئاساییه کاتێک بهردبهاون و په‌نجه‌ره‌کانی باره‌گایه‌ک بهێننه‌خواره‌وه.
گومان نیه که له‌ناو پارتی و یه‌کێتیدا که‌سانی زیره‌ک و لێهاتو هه‌ن که‌بتوانن ئه‌گه‌ر بڕیاریان به‌ده‌ست بێت، بڕیاری ژیرانه نه‌ده‌ن و هه‌مو کێشه‌یه‌ک لهسهرمێز چاره‌سه‌ر نه‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وکه‌سانه جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نیه قسه‌کانیان بکه‌ن و راسگۆیانه روداوه‌کان شیبکه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش به‌کۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان کۆتایی دێت هه‌روه‌ک چۆن ورده ورده کۆتایی به ده‌سه‌ڵاته دکتاتۆره‌کان دێت. بۆیه گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن بۆ یه‌کێتی و پارتی دامه‌زراندنی لێکۆلهرهو لێکده‌ره‌وه‌یه بۆ نوسین و پێشنیاره‌کانی گۆڕان، تاوه‌کو به‌ڕاستی تێبگه‌ن و جارێکی‌دی بهکودهتاچی ناویان نه‌به‌ن و زوش تێبگه‌ن نه‌ک دره‌نگ بێت!
ئه‌وه دوباره سه‌رۆکی هه‌رێم، یان باشتر بڵێین سه‌رۆکی بادینان و نیوه‌ی هه‌ولێر له زه‌وقی خۆی نادات و به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌رده‌می تۆپبارانکردنه‌کانی ناوچه سنوریه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن جیرانه‌کانه‌وه، سه‌ردانه‌که‌ی به‌رده‌وامه و هه‌رچیه‌ک له سلێمانی یان کۆنه سنوری یه‌کێتی روبدات خۆی ناکات به‌خاوه‌ن و سه‌ردانه‌که‌ی ناپچڕێنێ هه‌وڵی ئاساییکردنه‌وه‌ی ئهوبارگرژیهی، که له‌ئێستادا هاتۆته ئاراوه، نادات! پێویسته له‌مه‌ودوا به‌مانشێتی گه‌وره و زه‌رد بنوسرێت: سه‌رۆکی هه‌رێم له‌سه‌نته‌ری یه‌کێک له‌و سێ پارێزگایانه‌ی که تۆ سه‌رۆکی، ئاژاوه‌ی تێدایه تکایه سه‌ردانه‌که‌ت کۆتایی پێبهێنه و بگه‌ڕێوه! ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌م ده‌هێنێته‌وه یاد که شه‌ڕی یه‌کێتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی یان یه‌کێتی و پارتی رویدا، له‌کاتی رودانی هه‌ردو شه‌ڕه‌که‌دا تاڵه‌بانی سه‌ردانی ده‌روه‌ی وڵاتی کرد.
هه‌ر ئه‌و سه‌رۆکه‌ش که‌له‌کاتی هه‌ڵبژاردن و شهڕکر ندا سلێمانی به شاره حه‌یاته‌که ناوده‌برد، نایه‌ت ده‌ست بخاته ناوده‌ستی هاوڵاتیان، تاوه‌کو خوێنی که‌سی دی نه‌ڕێژرێت، به‌ڕاستی دو سه‌رکرده‌ن نه‌ک هه‌ر بۆ کورد، به‌ڵکو بۆهه‌مو (رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) نمونه‌ن!
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یی ئه‌و خوێنڕژانه له‌وه‌دایه کاتێک مۆڵه‌تی خۆپیشاندا وه‌رگیراوه بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ر و ئه‌و شوێنانه‌یه، که خۆپیشاندانه‌که‌ی لێده‌کرێت تاوه‌کو کۆتایی دێت، ئه‌ی که‌وایه بۆ ئه‌وه نه‌کرا؟ وه‌ڵامه‌که‌ی لای لایه‌نه ئه‌منیه‌کانی سلێمانیه که هیچ دورنیه بۆ ئه‌وه بوبێت که هاوڵاتیان هێرش بکه‌نه سه‌ر باره‌گای پارتی و له‌به‌رامبه‌ریشدا باره‌گاکانی گۆڕان له‌ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی پارتی تاڵان و بسوتێنرێن و نه‌یاره‌کانی گۆڕان وه‌ک جه‌ماوه‌رێکی سه‌یرکار، سه‌یری روداوه‌کان بکه‌ن و بیه‌وێت ئاژاوه بۆ گۆڕان و پارتی بنێنه‌وه (به‌ده‌ستی ئێمه نیه، به‌ڵام به‌دڵی ئێمه‌یه!).
باشه نه‌ده‌کرا هێزه ئه‌منیه‌کانی حکومه‌ت که‌وتبانه نێوانی باره‌گای پارتی و خۆپیشانده‌ره‌کان، تاوه‌کو باره‌گای پارتیش هه‌ستی به‌مه‌ترسی نه‌کردبا و له‌کاتی به‌ردهاویشتن نه‌ده‌کرا هێزه پارێزه‌ره‌کان به‌ئاو یان هه‌رشێوازێکی مه‌ده‌نی بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ره‌کان کردبا؟ له هه‌ولێریش چه‌ندین خۆپیشاندان نه‌کرا هیچ رویدا؟
بۆیه سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌م خودی پارتی جگه‌له‌وه‌ی که برپرسن له ئاسایشی هه‌رێم، به‌رپرسیاریه‌تی یه‌که‌میان له‌ئه‌ستۆیه که به‌وردی له‌و روداوه بکۆڵنه‌وه و هه‌رکه‌سێک که‌مته‌رخه‌می نواندبێت، سزای یاسایی بدرێت له‌هه‌مانکاتدا ده‌بێت بیسه‌لمێنن که سلێمانیش شارێکه له‌و هه‌رێمه‌ی که ئه‌وان به‌رپرسن و باشتروایه تا دره‌نگ نه‌بوه، چاوتان زو بکه‌نه‌وه.