(سبه‌ی):
37 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی له په‌رله‌مانی كوردستان داوای كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد سه‌باره‌ت
به دۆخی ئێستای پارێزگای سلێمانی و كوشتن و برینداربوی ده‌یان هاوڵاتی.
له داواكاریه‌كه‌ی كه 25 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و فراكسیۆنی یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ و هه‌ریه‌ك له لیستی توركمانی و ئه‌ندامێكی لیستی رافیده‌ین واژۆیان كردوه داوای كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مان به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت.
له به‌شێكی تری داواكاریه‌كه‌ی ئه‌و پهرلهمانتارنهدا هاتوه: دوای كه‌وتنه‌وه‌ی دۆخێكی نه‌خوازراو له رۆژی 17/2/2011 له شاری سلێمانی و به‌ردوام بونی خۆپیشاندانه‌كان و نائارامی تاوه‌كو رۆژی ئه‌مڕۆ له سۆنگه‌ی ره‌چاوكردنی بهرژهوندهیه گشتییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان. به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه، داواكارین به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان _ عێراق ژماره (1) ساڵی 1992 هه‌مواركردنه‌كانی مادده‌ی/49 كه دانیشتنیكی نائاسایی ئه‌نجام بدرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دیاری كراوه.
جێی ئاماژه‌یه هیچ په‌رله‌مانتارێكی لیستی هاوپه‌یمانی داوای ئه‌نجامدانی دانیشتنی نائاسایی نه‌كردوه له په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا بكرێت و كۆتایی به توندوتیژی بهێنرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی داواكاریه‌كه و ناو و واژۆی ئه‌و پهرلهمانتارنهیه كه داوای كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مانیان كردوه:
به‌ڕێز/ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/ گرێدانی دانیشتنی نائاسایی
سڵاو‌و رێز ...
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی دۆخێكی نه‌خوازراو له رۆژی 17/2/2011 له شاری سلێمانی و به‌ردوام بوونی خۆپیشاندانه‌كان و نائارامی تاوه‌كو رۆژی ئه‌مڕۆ له سۆنگه‌ی ڕه‌چاوكردنی بهرژهوندهیه گشتی یه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان. به مه‌به‌ستی گفت‌و گۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه، داواكارین به پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان _ عێراق ژماره (1) ساڵی 1992 هه‌مواركردنه‌كانی مادده‌ی/49 كه دانیشتنیكی نائاسایی ئه‌نجام بدرێت بۆ گفت‌و گۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دیاری كراوه.
ناوی په‌رله‌مانتاره‌كان: