Print
 دژی‌ توندوتیژییه‌كانی‌ ناوخۆی‌ كوردستان، ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌ به‌ریتانیا خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ساز كرد
Monday, February 21, 2011

(سبه‌ی‌):
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ چوار رۆژه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌ ئه‌وروپا خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌ك له‌ ره‌وه‌ندی‌ كوردیش مانگرتنیان راگه‌یاندوه‌، ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) به‌به‌شداری‌ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ له‌نده‌نی‌ پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا.
له‌واره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د عه‌لی‌ به‌گ یه‌كێك له‌ به‌شداربوانی‌ رێپێوانه‌كه‌ به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ به‌ریتانیا ده‌ستی‌ پێكردوه‌.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ شۆڕش دۆڵبێشكی‌ یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: ئه‌م خۆپیشاندانه‌ بۆ پشتیوانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ری‌ كوردستانه‌ و هاوكات بۆ ئیدانه‌كردنی‌ ئه‌و توندویژییانه‌یه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌ كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت.
وتیشی‌: ئێمه‌ له‌ چالاكییه‌كانی‌ خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ گه‌یاندنی‌ ده‌نگی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ری‌ كوردستان و ئیدانه‌كردنی‌ توندوتیژییه‌كان.
Sbeiy.com © 2007