Print
 ره‌وه‌ندی كوردی له‌ که‌نه‌دا ئیدانه‌ی ته‌قه‌کردنیان کرد له‌ خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی
Tuesday, February 22, 2011

(سبه‌ی):
به‌مه‌به‌ستی پشتگیری له‌ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی رۆژی 17ی شوباتی شاری سلێمانی و روداوه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، دوێنێ (دوشه‌ممه‌) خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له‌ سه‌نته‌ری (دۆنداس سكویر)ی شاری تۆرونتو به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ره‌وه‌ندی کوردی و نوێنه‌ری حیزب و رێكخراوه‌ كوردییه‌كان به‌ڕێوه‌چو .
له‌و خۆپیشاندانه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک وتار خوێندرانه‌وه‌، له‌وانه‌ وتاری كۆمه‌ڵێك له‌ نوسه‌رانی كورد له‌ كه‌نه‌دا، ناوه‌ندی چاك، سایتی ده‌نگه‌كان، حیزبی چه‌پی عێراق، حیزبی كۆمه‌نیستی عێراق، ده‌سته‌ی پشتیوانی له‌ خۆپیشانده‌ران و ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی.
وتاره‌كان به‌گشتی داوای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی و پاراستنی گیانی مرۆڤ و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریان ده‌کرد بۆ خه‌ڵكی كوردستان، هاوكات خۆپیشانده‌ران گوله‌ بارانكردنی هاوڵاتیانی سڤیلی سلێمانیان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی لقی چواری پارتی ئیدانه‌و شه‌رمه‌زاركرد، که‌ بوه‌ هۆی کوژران و برینداربونی ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی.

ده‌سته‌ی پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی كوردستان
تۆرونتۆ   

Sbeiy.com © 2007