Print
 گروپی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ هه‌ره‌شه‌ی‌ چونه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌كه‌ن
Tuesday, February 22, 2011
(سبه‌ی‌):
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) بۆ رۆژی‌ سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ك، گروپی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ به‌به‌شداری‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ خوێندكاران و مامۆستا و سه‌رۆكی‌ زانكۆ و روناكبیرانی‌ كورد، بۆ ماوه‌ی‌ 2 سه‌عات خوێندنی‌ زانكۆیان راگرت و له‌ رێوڕه‌سمێكدا هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆ و فاروق ره‌فیق و دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پشتیوانیان له‌ خۆپیشانده‌رانی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ كرد و داوایان كرد شاره‌كانی‌ تریش خۆپیشاندان بكه‌ن، دواتر په‌یامی‌ مه‌ریوانی‌ وریا قانع خوێنرایه‌وه‌.
خۆێندكاران چه‌ندین دروشمیان به‌رز كردبوه‌وه‌ وه‌ك (داواكاریمان ره‌وایه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ خه‌ودایه‌، ئاشتی‌ ئێوه‌ گولـله‌یه‌ سه‌ركه‌وتنمان له‌كوێیه‌، ئێمه‌ ئاژاوه‌ گێڕ نین، سلێمانی‌ شاری‌ رۆشنبیریه‌ میلیشیای‌ قبوڵ نیه‌) هه‌روه‌ها ئه‌وپاره‌یه‌ی‌ كۆكرابۆوه‌ له‌ ناو خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سلێمانیدا بۆ چاككردنه‌وه‌ی‌ په‌نجه‌ره‌كانی‌ بینای‌ لقی‌ 4ی‌ پارتی‌ له‌ سلێمانی‌، هه‌ڵدرا به‌ ئاسماندا وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر كاردانه‌وه‌كه‌ی‌ لقی‌ چواری‌ پارتی‌.
فاروق ره‌فیق نوسه‌ر و رۆشنبیر رایگه‌یاند: له‌ راستیدا ئێستا زانكۆی‌ سلێمانی‌ بوه‌ته‌ زانكۆ كه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ جوانه‌یان هه‌بو.
گرۆپی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ هۆشداریان دایه‌ ده‌سه‌ڵات كه‌ ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانیان جێبه‌جی‌ نه‌كرێت، ئه‌وا خۆپیشاندانه‌كان ده‌به‌نه‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ له‌ به‌رده‌ركی‌ سه‌را.
Sbeiy.com © 2007