(سبه‌ی):
به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی به‌شێك له‌مامۆستایان سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كانی چه‌ندڕۆژی ڕابردوو دۆخی ئێستاله‌هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێزان، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌حزابه سیاسیه‌كان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه وه‌ك به‌شێك له مامۆستایانی كوردستان ته‌واو نیگه‌رانین له روداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه‌كوژران و برینداربوونی ده‌یان هاوڵاتی سیڤیلی لێكه‌وته‌وه.
ئیمه له‌كاتێكدا به توندی ئیدانه‌ی توندوتیژی و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هاوڵاتی و شه‌قام به‌فیشه‌ك ده‌كه‌ین و پشتگیری خۆپیشاندانی هێمنانه‌و مه‌ده‌نیانه ده‌كه‌ین، نه‌فره‌ت ده‌كه‌ین له ڕشتنی خوێنی كورد به ده‌ستی كورد، له‌هه‌مان كاتدا پێمان وایه كوشتنی هاوڵاتی، كوشتنی ده‌نگی ناڕه‌زاییه له هه‌رێمی كوردستان و كوشتنی سیمای دیموكراتی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، كوشتنی هێزی حكومه‌ته له ڕاگرتنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم .
ئه‌م دۆخه‌ی له‌كوردستان درووست بووه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری نێگه‌تڤی له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك كردووه، وه زیانی گه‌وره‌ی به كاری هه‌موو ئۆرگانه‌كانی حكومه‌ت گه‌یاندووه، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه كه‌رتی په‌روه‌رده‌و پرۆسه‌ی خوێندن، به‌تایبه‌تی له‌م وه‌رزه‌ی خوێندندا كه خوێندکاران كاران سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌كانن، كوشتن و برینداركردنی هاوڵاتیان باری ده‌روونی مامۆستایان و خوێنكارانی تێکداوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌كه كردووه.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه، ئێمه پێمانوایه ئه‌ركی حكومه‌ته گوێ له ده‌نگی شه‌قام بگرێ و ده‌ستبه‌جێ و به‌كردار بڕیاری جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌كانیان بدات و بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ش بڕیاری ناردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی به‌رگری شارستانی و هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات.
شه‌قام رووی ده‌می له‌حكومه‌ته‌و ده‌بێت حكومه‌تیش ڕۆڵی خۆی ببینێ، وه ئێمه پێمان وایه ئه‌م دۆخه به كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی سیاسی چاره‌سه‌رنابێت، ئه‌گه‌ر ڕۆڵی حكومه‌ت له گوێگرتنی بۆ شه‌قام و داخوازیه‌كان ڕۆڵێكی حكومیانه‌و بێلایه‌ن نه‌بێت.
ناوی مامۆستایانی پشتگیر له‌م به‌یاننامه‌یه:
1. م.بهمن احمد تۆفیق
2. م.هه‌ردی عبدالله میرزا
3. م.سامان مصطفی رشید
4. م.لوقمان عثمان
5. م.هاوبه‌ش حمه تالب
6. م.ئاسۆ فرج علی
7. م.ئازاد حمه‌فرج كریم
8. م.هه‌ڵکه‌وت محمدحه‌مه امین
9. سنور كریم كاكه حمه
10. م.هه‌وار محمد
11. م.كاروان عبدالله
12. م.ئه‌زمڕ علی
13. م.محمد شیخ فاتیح
14. م.سه‌ركۆ قادر
15. م.فرید عارف حمه امین
16. م.شاخه‌وان رفیق حمه‌تالب
17. م.حمید مصطفی
18. م.جلال تاهر عبدالله
19. م.سه‌ركۆ كاكه عبدالله
20. م.بختیاررشید
21. م.عزیز رووۆف
22. م.پشتیوان خلف
23. م.گوران علی
24. م.ادریس علی احمد
25. م.به‌رهه‌م احمد توفیق
26. م.شارا فتاح احمد
27. م.شیرین فتاح احمد
28. م.ئارام قادر
29. م.هه‌ژارقادر
30. م.هاوری محمد
31. م.كولاله سدیق عبدالله
32. م.شیلان عسمان محمد
33. برهان محیدین ره‌زا
34. لینه فرهاد عبدالله