|
هۆڵه‌ندا؛ دژی روداوه خوێناوییه‌که‌ی سلێمانی، ره‌وه‌ندی خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا سازده‌که‌ن |
Monday, February 28, 2011 |
(سبه‌ی):
بانگه‌وازێك بۆ خۆپیشاندان، به‌رگری له داخوازی و مافه دیموكراتییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له هۆڵه‌نده
گه‌نجان، ژنان و پیاوان و سه‌رجه‌م ڕه‌وه‌ندی كوردی له هۆڵه‌نده
له‌دوای كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری سلێمانی، بۆ داواكاری خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاكسازی له ئیداره‌ی ئابوری – سیاسی هه‌رێمی كوردستان، به‌داخه‌وه له‌كاتی ناڕه‌زایی و داواكردنی داخوازییه‌كانیان به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه جه‌ماوه‌ر به به‌رده‌م باره‌گای لقی 4 پارتی دیموكراتی كوردستان تێ ده‌په‌ڕن، هاوڵاتیه‌كیان به‌ردباران كردبو، ئه‌مه‌ش بوه هۆی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر و له ئه‌نجامدا جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو كه‌وتنه به‌ردبارانكردنی باره‌گاكه‌یان.
به‌وه‌ش چه‌كداره‌كانی پارتی به گوله‌بارانكردن وه‌ڵامی خۆپیشاندانه‌كه‌یان دایه‌وه و بوه هۆی شه‌هیدبون و برینداربونی ده‌یان هاوڵاتی خه‌ڵكی شاری سلێمانی.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه توندوتیژه‌ی پارتی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌شاری سلێمانی، ره‌وه‌ندی كوردی له هۆڵه‌نده و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ پشتیوانی له داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، خۆپیشاندانێك سازده‌كات له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی له شاری لاهای.
ناونیشانی سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریكی له‌شاری ده‌نهاخ
Lange Voorhout 102
2514 EJ Den Haag
Holland
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 23-02-2011
كات: سه‌عات 13.00ی نیوه‌ڕۆ تا سه‌عات 15.00
كۆمیته‌ی به‌رگری له داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له هۆڵه‌نده
|
|
|