(سبه‌ی):
دوێنێ (سێشه‌ممه) 22/2/2011 ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ره‌وه‌ندی کوردی له ژن و منداڵ پیاو که زیاتر له 170 که‌س له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌رلین خۆپیشاندانێکی ئاشتیانه‌یان سازدا بۆ پشتیوانی کردن له خۆپیشانده‌رانی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان به‌رامبه‌ر به نه‌بونی خزمه‌ت و بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی سیسته‌مێکی دادپه‌روه‌ر له کوردستاندا، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یاندنی په‌یامێک بۆ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران.
له خۆپیشاندانه‌که چه‌ندین وتار‌و خوێندرایه‌وه و لافیته به‌رزکرایه‌وه که هه‌رهه‌موو ئیدانه‌کردنی توندوتیژی بوو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، پشتگیری خۆپیشانده‌ران بوو بۆکوردستان.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه په‌یامێکی ره‌وه‌ندی کوردی و CD که ڤیدیۆکان و وێنه‌کانی ته‌قه‌کردنی هێزه چه‌کداره‌کانی پارتی بو له خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی له گه‌ڵ ئاڵایه‌کی کوردستان، له‌لایه‌ن کچێک و کوڕێکی گه‌نج گه‌یاندرایه سه‌فیری ئه‌مریکی له به‌رلین. سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا له به‌رلین واده‌ی ئه‌وه‌یان دا که په‌یامه‌که بگه‌یه‌ننه ئیداره‌ی ئه‌مریکا.
په‌یامه‌که‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی سه‌ڕه‌رای داواکردنی حکومه‌تی ئه‌مریکا بۆ پابه‌ند بوون به قسه‌کانی خاتوو هێلاری کلینتۆن که تێیدا داوای له به‌حره‌ین و لیبیا کردبو که توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران به‌کار نه‌هێنرێ، به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له گه‌ڵ کوردستانیش بکرێ. دا‌واشیان کرد که:
1. پشتیوانی ئه‌مریکا بۆ دیموکراتیزه‌کردنی کوردستان دوپات بکرێته‌وه.
2. پاڵه‌په‌ستۆ بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی بێ لایه‌ن و بێگه‌رد له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تر ئازادی بیروڕاو، میدیا و خۆپیشاندان زامن بکرێت.
له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌که که نزیکه 4 سه‌عاتی خایاند، داواکاریه‌کانی ڕه‌وه‌ندی کوردی بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی کوردستان (په‌رله‌مان و حکومه‌ت و هه‌رێم) که له ڕێگای نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له به‌رلین ئاراسته‌یان کرا.
به‌یاننامه‌که:
ئێمه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی دانیشتوی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 22.02.2011 له کاتژمێر 14.00 له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا له به‌رلین خۆپیشاندانێکی هێمنانه رێکده‌خه‌ین .
مه‌به‌ست له خۆپیشاندانه‌که ده‌ربڕینی پشتیوانی ڕه‌وه‌نده بۆ هاووڵاتیانی نیشتیمانه‌که‌مان له شاری سلێمانی که به شێوه‌یه‌کی شارستانی داوای چاکسازی له سیسته‌می حوکم و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن ، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆجییه‌وه به دڕندانه‌ترین شێوه و به‌کارهێنانی چه‌ک و توندوتیژی وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه که بۆته هۆی کوشتن و برینداربونی زیاتر له شه‌ست هاوڵاتی بێچه‌ک و بێ تاوان .
داوا له هه‌موو که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ده‌که‌ین که ئاماده‌بن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئێمه که ده‌نگی ڕه‌وای خۆپیشانده‌رانی ووڵاته‌که‌مانه به ڕای گشتی ئه‌ڵمانیاو پارت و ڕێکخراوه حکومی و سیاسی و کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیه‌کان و ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان . به‌مه‌به‌ستی گوشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات تا گوێ له داواکاریه‌کانی مانگرتوان بگرن و ده‌ست له توندوتیژی و کوشتار هه‌ڵبگرن .
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندان
ڕه‌وه‌ندی کورد له ئه‌ڵمانیا
20.02.2011
په‌یوه‌ندی 00491797777908
له ڕه‌وه‌ندی کوردی دانیشتوی ئه‌ڵمانیاوه بۆ :
نوسینگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له به‌رلین له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه بۆ :
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
په‌رله‌مانی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم
سڵاوی گه‌رم
به‌ڕیزان وه‌ک ئاگاتان لێیه گه‌رده‌لولی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پانتاییه‌کی فراوانی هه‌موو ناچه‌که‌ی گرتۆته‌وه، سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕیوانیش ته‌نیا ماوه‌ته‌وه سه‌رکات و سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌لانی میسر و تونس ڕاستی بۆچونه‌کانی ئێمه ده‌سه‌لمێنێت .
ڕاپه‌ڕینی شارستانیانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه له دژی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر و بێگانه نیه ، به‌ڵکو له دژی ده‌سه‌ڵاته خۆجێی و نیشتیمانیه‌کانه که له ئه‌نجامی نغرۆ بونیان له گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری و سیسته‌می سیاسی تاکڕه‌و و نادادی کۆمه‌ڵایه‌تی، توانای به‌ڕێوه‌بردنی هاوڵاتیانیان نه‌ماوه و چیتریش خه‌ڵک به‌م شێوه‌یه لێیان قبو‌ڵ ناکات .
خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان و توند بون و فروان بونی له ڕۆژی 17.02.2011 و ڕۆژه‌کانی دواتر له شاری سلیمانی ، ده‌رئه‌نجامی که‌ڵه‌که‌بونی گه‌نده‌ڵی و گوێ نه‌گرتنه له داواکاری هاوڵاتیان و دابین نه‌کردنی خزمه‌تگوزاری و چاکسازی ڕیشه‌ییه .
ئێمه له کاتێکدا دژی به‌کارهێنانی هه‌موو شێوازێکی توندوتیژین به‌رامبه‌ر ده‌زگا و دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌تیه‌کان و خوازیاری ڕاگرتنی ئارامی نیشتیمانه‌که‌مانین ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هه‌موو توانایه‌کمانه‌وه پشتیوانی له خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری سه‌رجه‌م کوردستان و شاری سلیمانی ده‌که‌ین . ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگ و داواکاریه‌کانی ئه‌وان و به داواکاری خۆمان و ڕه‌وای هه‌موو گه‌له‌که‌مان ده‌زانین .
داوا له به‌رپرسان و سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌رێم ده‌که‌ین له‌جیاتی به‌کارهێنانی توندوتیژی و شه‌هیدکردنی گه‌نجان که له هه‌موو کاتێکدا مه‌چه‌کی رزگارکردنی نه‌ته‌وه و ده‌ستی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ووڵاتمان بون . گوێ له داواکاریه‌کانیان بگرن که داواکاری ڕه‌وا و شارستانی و مافی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵه به ئاسوده‌یی له نیشتیمانیکی ئارام و ئازاد‌دا به‌دابین کردنی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کانی شایسته‌ی ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه بژێت . به‌داخه‌وه جه‌ماوه‌ری نیشتیمانه‌که‌مان لێی بێبه‌شن و به‌به‌رچاویشیانه‌وه سامانی گشتی ته‌خشان و په‌خشان ده‌کریت و که‌س نازانێت بودجه‌ی هه‌رێم و سامانی گشتی چی لێده‌کریت و ده‌چێته گیرفانی کێوه .
ئیمرۆ کوردستان له قه‌یرانیێکی زۆر مه‌ترسیداردایه‌و لاوان و ڕۆشنبیران هه‌ست به‌و مه‌ترسیانه ده‌که‌ن و سه‌دان جاریش ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریان لێ ئاگادارکردۆته‌وه و بێ ئه‌نجام بوه، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه و له‌سۆنگه‌ی په‌رۆشی نه‌ته‌وایه‌تیانه‌وه له‌ڕێگه‌ی خه‌باتی سه‌رده‌میانه وخۆپیشاندان و داوای چاکسازی ڕیشه‌یی ده‌که‌ن . له‌جیاتی تاوانبار کردنیان به‌ده‌ستی بێگانه و ئاژاوه‌گێڕ و دروستکردنی تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، بیسه‌لمێنن که کردار شه‌رته و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ئاشت ببنه‌وه خزمه‌تیان بکه‌ن . ئه‌گه‌رنا
چاره‌نوسی ئێوه‌ش له چاره‌نوسی بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ک ڕوناک تر نابێت .
ئێمه‌و هه‌موو دانیشتوانی هه‌رێم چاوه‌ڕێمان ده‌کرد هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و پاراستن له چنگی حیزب و بنه‌ماڵه ده‌ربهێنریت و بکرێنه هێزێکی نیشتیمانی بۆ پاراستن و به‌رگری له خاک و که‌رامه‌تی هاوڵاتیان . به‌داخه‌وه به‌م ڕه‌فتاره‌ی ئه‌م جاره‌تان و به‌رپه‌رچه‌دانه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌تان به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی بێ چه‌ک وه‌ک هه‌موو جارێکتان برینی شه‌ری ناوخۆتان کوڵانده‌وه ، دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌کانی رابوردوتان پیشان داینه‌وه .
ئێمه پاش ئه‌وه‌ی ئیمرۆ نامه‌یه‌کمان به کۆمه‌ڵیک داواکاری ڕه‌وای خۆپیشانده‌رانه‌وه گه‌یانده ده‌ستی سه‌فیری ئه‌مه‌ریکی له به‌رلین . به‌ردوام ده‌بین له گه‌یاندنی ده‌نگی خوشک و براو هاوڕێکانمان به ڕاگه‌یاندنه‌کان و ڕای گشتی ئه‌و‌روپی پیشاندانی ڕه‌فتاره نابه‌رپرس و نامرۆڤایه‌تیه‌کانتان .
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پشتیوانی ته‌واوی خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ین و داوای ئارامی و هێمنانه به‌ڕێوه‌چونی خۆپیشاندانه‌کانیان لێده‌که‌ین . ئه‌م داواکاریانه‌ش به‌ناوی خۆمان و ئه‌وانه‌وه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی ئێوه و داوای جێبه‌جێ کردنی له کورترین کاتدا ده‌که‌ین :
1- کێشانه‌وه‌ی بێ مه‌رج و خێرای هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی هێنراونه‌ته سلێمانی بۆ جێگاکانی خۆیان پێش 17.02.2011 ئێمه پێشنیار ده‌که‌ین بگوێزرینه‌وه بۆ ناوچه هێشتا داگیرکراوه‌کانی کوردستان وه‌ک سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا و مه‌نده‌لی . بۆپاراستنی ماڵ و گیانی هاوڵاتیانی کورد که تا ئێستاش به‌به‌رچاوی خۆتانه‌وه ته‌عریب ده‌کرێن .
2- پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی یاسایی و په‌رله‌مانی بێلایه‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه له به‌کارهێنانی چه‌ک له‌لایه‌ن چه‌کدارانی لقی چوار و شه‌هید وبریندارکردنی هاووڵاتیان .
3- پیکهینانی لیژنه‌یه‌کی یاسایی و په‌رله‌مانی بێلایه‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه له سوتاندن و تاڵان‌کردنی باره‌گا و هه‌موو ده‌زگا گشتی و تایبه‌تیه‌کان به‌بێ جیاوازی .
4- ڕاکێشانی هه‌موو تاوانبارانی که بونه هۆی کوشتن و بریندارکردنی هاووڵاتیان و ئه‌وانه‌ی له‌پشتی بڕیاره‌که‌وه بون .
5- ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان داوای لێبوردن له جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی شاری سلێمانی بکه‌ن ، که‌ترس و دڵه‌ڕاوکێیان له ده‌رونی خه‌ڵکدا بلاوکرده‌وه و خوێنی گه‌نجانیان به‌خۆڕایی ڕشت و تۆمه‌تی بێ بنه‌مایان بۆ هه‌ڵبه‌ستن و که‌رامه‌تیان شکاندن .
6- جێبه‌چی کردنی هه‌موو داواکاریه‌کانی مانگرتوان و دابین کردنی پاراستن و ئاسایش بۆ هاووڵاتیان به‌گشتی نه‌ک ته‌نیا بۆ باره‌گاکانی حیزبێکی دیاریکراو .
7- ده‌ستکردنی خێرا به چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشه‌یی له هه‌موو بواره‌کاندا .
8- ده‌بێت ته‌نیا خوێنی هاوڵاتیان هێڵی سوربێت و رێگه‌نه‌درێ به بیانوی پاراستنی باره‌گاو پیرۆزیه خه‌یاڵی و دروستکراوه‌کانه‌وه بڕیژرێت.
9- ئازادکردنی سه‌رجه‌م گیراوه‌کانی خۆپیشاندان که له رۆژی 17.02.2011 تاوه‌کو ئێستا خراونه‌ته زیندانه‌وه.
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی خۆپیساندان
ڕه‌وه‌ندی کوردی – ئه‌ڵمانیا
An die amerikanische Botschaft/ Berlin
Botschaftsgebäude am Pariser Platz
Kundgebung am Dienstag, 22.02.2011 vor der amerikanischen Botschaft in Berlin
Sehr geehrte Damen und Herren,
wir Kurden in Deutschland sind besorgt über die Vorgehensweise der bewaffneten Milizen der beiden kurdischen Parteien KDP und PUK gegenüber den Demonstranten. In diesem
Zusammenhang geben wir folgende Erklärung:
Bei Protesten im kurdischen Teil des Irak sind am Donnerstag, den 17.02.2011 mindestens zwei Menschen von bewaffneten Sicherheitsmilizen der Kurdischen Demokratischen Partei (KDP) des Regionalpräsidenten Massud Barzani erschossen worden. 57 weitere Menschen seien verletzt worden, sagte der Leiter der Gesundheitsbehörden der Provinz Sulaymania.
Rund 3000 überwiegend junge Kurden waren in der gleichnamigen Stadt auf die Straße gegangen, um ihre Solidarität mit den protestierenden Völkern in Tunesien und Ägypten zum Ausdruck zu bringen und gleichzeitig gegen die Korruption im eigenen Land zu protestieren. Die Demonstration wurde von einem Netzwerk von nichtstaatlichen Organisationen beantragt und von der dortigen Stadtverwaltung genehmigt. Nach dem Abschluss der Demonstration an der genehmigten Stelle wollten einige Demonstranten vor dem Hauptgebäude der KDP weiter demonstrieren. Viele sollen mitgegangen seien. Beobachter erzählen, dass dort alles vorbereitet gewesen sei: Es wurde ein scheinbarer Angriff von Seiten der Demonstranten auf das Gebäude inszeniert, worauf Scharfschützen vom Dach des Gebäudes in die Menge der Demonstranten schossen. Diese Schüsse wurden später als Selbstverteidigung gerechtfertigt.
Der Gouverneur der Provinz verhängte wegen der Zusammenstöße eine nächtliche Ausgangssperre. Gleichzeitig wurden in der Nacht alle Büroräume einer anderen kurdischen Organisation und Bürgerbewegung namens „Gorran“, außerhalb der Stadt Sulaymania von den Anhängern der KDP gestürmt und teilweise in Brand gesetzt.
Die brutale Vorgehensweise der KDP in der Stadt Sulaymania und deren Racheakt gegen diese Bürgerbewegung ist mit der politischen Haltung der Bevölkerung in Sulaymania zu erklären, die bei den letzten Wahlen in dieser Stadt mehrheitlich für diese Bürgerbewegung gestimmt und die KDP an die letzte Stelle gesetzt hatte. Hinzu kommen auch die Aufklärungsbestrebungen von Gorran. Sie stellen die korrupte Politik der beiden kurdischen Parteien KDP und PUK an den Pranger.
Diese Informationen sollen dazu dienen, die Öffentlichkeit zu informieren, das wahre Gesicht der KDP zu zeigen, die unberechtigterweise die Bezeichnung Demokratie in ihrem Namen führt und verhindern, dass sich ein Ereignis wie dieser wiederholt.
Hillary Clinton selbst war es, die die bahrainische Regierung zur Zurückhaltung gegenüber den Demonstranten aufrief. Wir wünschen uns einen ähnlichen Appel auch in Richtung der kurdischen Behörden.
Wir bitten Sie und damit auch die amerikanische Regierung darum:
- Uns Kurden bei unseren Demokratie-Bestrebungen zu helfen
- Die Machthabenden in unserer Heimat dazu zu bewegen, freie und saubere Wahlen, politische Meinungsfreiheit, sowie Demonstrationsrecht und Pressefreiheit zu ermöglichen.
V.i.S.d.P.: O.K.M e.V. Landwehrstraße 43, München, Eigendruck