Print
 سوید؛ سه‌نته‌ری به‌رگری له‌ مافه‌كانی منداڵان بۆ پشتیوانی له‌ داخوازی خه‌ڵكی كوردستان خۆپیشاندانێک سازده‌کات
Monday, February 28, 2011


(سبه‌ی):
بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له‌ یاڤله‌ - سوید
بۆ پشتیوانی له‌ داخوازییه‌كانی لاوان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان، وه‌ بۆ ئیدانه‌ كردن و وه‌ستانه‌وه‌ له‌ دژی سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك و به‌ گولله‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان، هه‌روه‌ها كوشتن و بریندار كردنی ده‌یان لاوی ئازادیخوازی دڵپڕ له‌ هیوا، كه‌ له‌ دژی گه‌نده‌ڵی، بێكاری، بێمافییه‌كان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری هاتوونه‌ته‌ مه‌یدان.
بانگه‌وازی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ دڵیان بۆ ئازادی لێده‌دات و دژی كوشتن و بڕین و گه‌نده‌ڵین، وه‌ پشتیوانی له‌ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان ده‌كه‌ن، وه‌رن له‌گه‌ڵماندا بن و به‌شداری خۆپیشاندان بكه‌ن.
شوێن و كات و ڕۆژ: یاڤله‌- سوید، ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 2011-02-26 ، كاتژمێر یه‌ك و نیو تا كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ. وه‌ به‌م شێوه‌یه‌: كاتژمێر یه‌ك ونیو كۆبوونه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی "Södermalmstorget" و به‌ ڕێپێوان به‌ناو شاردا بۆ سه‌نته‌ری شار Stortorget ، له‌وێ په‌یام و قسه‌وباسه‌كان به‌ زمانه‌كانی سویدی، كوردی و عه‌ره‌بی پێشكه‌ش ده‌كرێت. 

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌:
فه‌رهاد محه‌مه‌د – 0046737311213
شێرزاد فاتح: 0046735715449

سه‌نته‌ری به‌رگری له‌ مافه‌كانی منداڵان
www.childiraq.com

Sbeiy.com © 2007