|
خوێندكارانی به‌شی یاسای زانكۆی سلێمانی داوایانكرد دادگاكانی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كاندا بكات |
Monday, February 28, 2011 |
(سبه‌ی):
له دو نامه‌دا كه كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی به‌شی یاسا له زانكۆی سلێمانی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیان كردوه، داوا ده‌كه‌ن به‌پێی یاسا هه‌ردولا لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابوردوی سلێمانی ئه‌نجامبدات و دادگاكانی شاری سلێمانیش تایبه‌تمه‌ند بكرێن به لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كان.
له نامه‌ی یه‌كه‌مدا كه بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نێردراوه، داواكراوه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت و رێگه نه‌دات ده‌ست له كاروباره‌كانیان وه‌ربدرێت.
هاوكات هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا داوای ئه‌وه‌شكراوه دادگاكانی سلێمانی تایبه‌تمه‌ندا بكرێن به لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی سلێمانی، به پشت به‌ستن به ماده‌ی 53ی بنه‌ماكانی دادگا، كه باس له‌وه ده‌كات دادگاكانی شوێنی روداو، ئه‌وله‌ویاتی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كانیان هه‌یه.
له نامه‌ی دوه‌میشدا كه هه‌ر ئه‌مڕۆ خوێندكارانی به‌شی یاسایی بۆ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیان ناردوه، داوایانكردوه دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت پابه‌ندبن به بڕگه یاساییه‌كان و بڕیاره‌كانی دادگاوه.
ئه‌وه‌شیان خستوهڕو: پێویسته داواكاری گشتی رۆڵی خۆی بگێڕێت و داوای یاسایی تۆمار بكات و ئاماده‌بێت له كاتی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كانی شاری سلێمانی.
ئاكام ئه‌بوبه‌كر
|
|
|