Print
 گروپی زانكۆ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ داواكاریه‌كانیان، واده‌ی‌ تا رۆژی‌ شه‌ممه‌ بۆ حكومه‌ت دانا
Monday, February 28, 2011
(سبه‌ی‌):
له‌ دوای‌ چالاكیه‌كانی‌ گروپی‌ زانكۆ له‌ ناو زانكۆی‌ سلێمانیدا و رێوره‌سمی‌ مه‌ده‌نیانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر شه‌قام، تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ كه‌ڕ و كوێر و ڵاڵه‌ له‌ئاست ئه‌م ده‌نگه‌ ئازاد و بوێرانه‌ی‌ ئێوه‌دا، خه‌ریكه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی‌ حكومه‌ت گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ خاڵی‌ شكست له‌ به‌دیهێنانی‌ داواكارییه‌كاندا، بۆیه‌ وه‌ك گروپی‌ زانكۆ بریارماندا بوار بخه‌ینه‌ به‌رده‌ستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م داواكارییانه‌ له‌ماوه‌ی‌ 72 سه‌عاتدا.
1- ئه‌وانه‌ی‌ فه‌رمانی‌ ته‌قه‌كردنیانداوه‌ و ئه‌وانه‌ی‌ ته‌قه‌یانكردوه‌، ئاشكرابكرێن و فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنیان ده‌ربچێت.
2- دورخستنه‌وه‌ی‌ هه‌مو رێكخراوه‌ خوێندكاری‌ و قورتابییه‌كان له‌ناو حه‌ره‌می‌ زانكۆدا له‌ماوه‌ی‌ 70 سه‌عاتدا.
3- دواكات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌م داواكارییانه‌ رۆژی‌ (شه‌ممه‌) سه‌عات 12:30 خوله‌كه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ ده‌گوازینه‌وه‌ به‌ره‌و شه‌قامه‌كان.
Sbeiy.com © 2007