Print
 له‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌ماندا فراكسیۆنی‌ گۆڕان داوای‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كرد
Monday, February 28, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ دانیشتنی‌ نائاسایی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا كه‌ تایبه‌ت بو به‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر بارودۆخی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  فراكسیۆنی گۆران داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كرد.
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: راوبۆچونی جیاواز هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی‌ مامه‌ڵه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی گۆڕان پێمان وایه‌ پێویسته‌ متمانه‌ له‌ حكومه‌ت بسه‌نرێت چونكه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئاستی داخوازی هاوڵاتیاندا بێت.
وتیشی: هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا باسمان له‌وه‌ كرد كه‌ تاوه‌كو ئێستاش حیزب ته‌حه‌كوم به‌ هێزی چه‌كداره‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی‌ نیشتمانی‌، روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش ئه‌و راستیه‌یان ده‌رخست به‌تایبه‌ت كاتێك كه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران كراو باره‌گاكانی گۆڕان له‌ چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ سوتێنرا.

هێژا محه‌مه‌د

Sbeiy.com © 2007