(سبه‌ی):
به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و ئیدانه کردنی ڕوداوه خوێناویه‌که‌ی شاری سلێمانی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی سڤیل وخۆپێشاندهرانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23.2.2011 به به‌شداری زیاتر له 150 خۆپیشانده‌رله ڕه‌وه‌ندی کوردی له شاری هێلسینکی پایته‌ختی وڵاتی فینله‌ندا به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشمی جۆراو جۆری له‌وانه (نا بۆ کوشتنی خۆپیشانده‌ران، ئازادی، نا بۆ گه‌نده‌ڵی و قۆرخ کردن، گۆڕانکاریمان ده‌وێت... )وه به به‌شداری چه‌ندین که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی فینله‌ندی و بیانی رێپێوانێكیان له سه‌نته‌ری شاری هێلسینکیهوه ساز کرد بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته.
له لایه‌ن Ilkka Kantola سه‌رۆکی گروپی مافی مرۆڤی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌رله‌مان به گه‌رمی پێشوازی له خۆپێشانده‌ران کرا، پاش رونکردنه‌وه و هۆکاری هاتنه‌که‌یان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان چه‌ندین وتاری جۆراوجۆر خوێندرایه‌وه وهه‌روه‌ها به خوێندنه‌وه‌ی یاداشتی خۆپیشانده‌ران به زمانی فینله‌ندی و چه‌ندین ورده‌کاری تر سه‌باره‌ت به روداوه‌کان.
پاش ئه‌وه‌ش له لایه‌ن سه‌رۆکی گروپی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی فینله‌ندا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که ئه‌وان ئاگاداری روداوهکانن له سه‌رجه‌م ناوچه‌که و تێگه‌یشتنی ته‌واویان هه‌یه و دژی هه‌مو توندوتیژیه‌کن به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران و بهڵیَنی ئه‌وه‌ی دا که په‌یامه‌که‌یان بگه‌یه‌نێته جێی خۆی.
ده‌قی یاداشته‌که‌ی خۆپیشانده‌رانی کوردانی دانیشتوی وڵاتی فینله‌ندا
داوا له حکومه‌ت و خه‌ڵکی فینله‌ندا، یه‌کێتی ئه‌وروپا، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، سه‌رجه‌م پارته سیاسیه‌کان، ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له فینله‌ندا ده‌که‌ین که به فه‌رمی ئیدانه‌ی ڕوداوه خوێناویه‌که‌ی شاری سلێمانی بکات که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌نجام دراوه‌و که بوه‌ته هۆی کوشتنی خۆپیشانده‌ران.
له ڕۆژی 17.2 له لایه‌ن چه‌ند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی دژی گه‌نده‌ڵی ونایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان لە شاری سلێمانی سازکردوه ، سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌که بەشێوەیەکی گشتی به هێمنی به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵام پاش ئه‌وه له لایه‌ن پاسه‌وانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان به گوله باران وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان داوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا سێ لاو ده‌کوژرێت و زیاتر له 128 لاوی تر بریندار ده‌کرێت. لەهەمان کاتیش‌دا پەلاماری چه‌ندین بنکەی ڕێکخراویهی وده‌زگا ڕاگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆکان و که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی NRT ده‌درێت و پاشانیش ده‌سوتێنرێن.
له گه‌ڵ ئه‌مه له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان ژماره‌یکی زۆر له هێزی چەکداری سه‌ر به پارتەکەیان به‌چه‌کی قورسه‌وه ده‌هێننه ناو شاری سلێمانی، ئه‌مه‌ش بوەتە هۆی دروست بونی پشێوی و ترس و دڵەڕاوکێ له‌و شارە و تاکو ئێستاش چه‌ندین که‌سیان ده‌ستگیر کردووه.
ئێمه کوردانی دانیشتوی وڵاتی فینله‌ندا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م ده‌ست درێژییه‌ی پارتی ده‌که‌ین و داوا ئه‌که‌ین:
- پارتی دیموکراتی کوردستان به زوترین کات وبێ دواکه‌وتن سه‌رجه‌م هێزه‌کانی خۆی له شاری سلێمانی ده‌رکات و بکشێننه دواوه.
- کۆتایی هێنان به‌و بارگرژیه وباری نائاساییه‌ی که له ئارادایه.
- دانپێنانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به به‌رپرسیاریه‌تیان له سه‌ر ڕوداوه‌که.
- ڕێکخستنی لیژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕوداوه‌کان وڕاپێچ کردنی تاوانبارهنیش بۆ به‌رده‌می دادگا.
- داوا له سه‌رجه‌م وڵاتانی ئازادی خواز‌و دیموکراتی خواز ده‌که‌ین که فشار بخنه سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ لابردنی ئه‌و بار گرژیه و نائارامیه وڕێگا به خۆپێشانده‌رانیش بده‌ن که به ئازادی وهێمنانه خۆپێشاندان ساز بکه‌ن.
کوردانی دانیشتوی وڵاتی فینله‌ندا
23.2.2011