Print
 دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ خوێندكاران به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد بۆ خۆپیشاندان، زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دیین بڕیاریدا تا 1-4 بكرێت پشوی‌ زانكۆ
Monday, February 28, 2011
(سبه‌ی‌):
ئه‌مڕۆ خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌ددین به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد، تیایدا پشتیوانی‌ خۆیان بۆ خۆپیشانده‌رانی‌ سلێمانی‌ و ناوچه‌كانی‌ تر ده‌ربڕی‌ و بڕیاریاندا ئه‌وانیش خۆپیشاندان ده‌ست پێبكه‌ن، هاوكات به‌په‌له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌ددین بڕیارێكی‌ ده‌ركرد بڕیاری‌ دا كه‌ تا 1-4 بكرێت به‌پشو (عوتڵه‌).
هاوكات چه‌ندین خوێندكاری‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌ددین به‌ سبه‌یان راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مڕۆ چونه‌ته‌ سه‌ر به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و خوێندكارانیان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ زوترین كات به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان چۆڵ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان.
هاوكات پێشیان وتون، كه‌ ته‌نها ئه‌مشه‌و ئاو و كاره‌با هه‌یه‌ له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و ئیتر ئاو و كاره‌بای‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌بڕدرێت و نابێت كه‌سی‌ تێدابێت.
Sbeiy.com © 2007