Print
 به‌په‌له‌: له‌ترسی خۆپیشاندان بازگه‌کانی هه‌ولێر داخران
Monday, February 28, 2011


(سبه‌ی):
به‌هۆی فراوانبونی ناڕه‌زاییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئه‌و شاره‌و له‌ترسی خۆپیشاندان، سه‌رجه‌م بازگه‌کانی شاری هه‌ولێر داخران.
له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌)ه‌وه‌ سه‌رجه‌م بازگه‌کانی شاری هه‌ولێر داخران و رێگه‌ به‌ هیچ که‌سێک نادرێت سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ بکات.
له‌هه‌مانکاتدا بازگه‌کانی ئه‌و شاره‌ ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ که‌ تاوه‌کو رۆژی (یه‌کشه‌ممه‌)ی داهاتو رێگه‌ به‌ هیچ که‌سێک نه‌ده‌ن داغڵی شاری هه‌ولێر بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م زانکۆکانی شاری هه‌ولێر داخران و خوێندکاران نێردرانه‌ ماڵه‌وه‌، سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دینیش ماوه‌ی مانگێکی کرده‌ پشو.

 

Sbeiy.com © 2007