Print
 هه‌ڵه‌بجه‌؛ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیرییان ده‌ستپێکردوه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنی هاوڵاتیان
Monday, February 28, 2011

 
(سبه‌ی):
پاش خۆپیشاندانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابوردوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ده‌ستیان کردوه‌ به‌ ده‌ستگیرکردنی هاوڵاتیان که‌ به‌شدارییان له‌خۆپیشاندانه‌کاندا کردوه‌.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ قائمقامیه‌تی‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر، هه‌وڵی‌ ده‌ستگیركرنی‌ خۆپیشانده‌ران و رێكخه‌رانی‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی‌ شاری‌ هه‌ ڵه‌بجه‌ ده‌درێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانی‌ خۆپشاندانه‌كه‌ی شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرابکرێت، به‌ (سبه‌ی)ی راگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ره‌شبگیری‌ ده‌ستیان کردوه‌ به‌ گرتنی هاوڵاتیان، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌ خۆپیشاندانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابوردوی ئه‌و شاره‌دا کردوه‌.
باسی له‌وه‌شکرد، ئه‌ندامێكی‌ رێكخه‌ری‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ که‌ نوسه‌ر و مامۆستایه‌، ده‌ستگیركراوه‌و زیاتر له‌ 20 كه‌سی‌ دیكه‌ی‌ خۆپیشانده‌ریش‌ ده‌ستگیركراون.
سه‌رچاوه‌که‌ وتیشی: ئه‌و کاره‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدار به‌ ده‌موچاوی‌ هه‌ڵبه‌ستراو‌ه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت و تائێستاش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ره‌شبگیرییه‌ به‌رده‌وامه‌.

بێستون محه‌مه‌د 

Sbeiy.com © 2007