سیروان عه‌بدول
له سیاقی قسه‌کردن له زیاده‌ڕۆییه‌کی وه‌ها گه‌وره‌دا که پ‌د‌ک رێگه‌ی به‌خۆی دا ته‌قه له خۆپیشاندانی خه‌ڵک بکات و لێیان بکوژێت، هه‌ر ئاماده‌کردنێکی باسی ئه‌وه‌ی که خۆپیشانده‌رانیش سنوربڕییان کردوه و مه‌ده‌نییانه نه‌جوڵاونه‌ته‌وه، هیچ نابێت به‌غه‌یری شه‌رعییه‌تدان به‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی پ‌د‌ک و ده‌رگاکردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئیتر هه‌ر حیزبێکی سیاسیی بتوانێت ناڕهزاییدهربڕینی نه‌یارانی خۆی به چه‌ک سه‌رکوت بکات.
کاتێک حکومه‌ت و حیزبه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی له به‌یاننامه‌کانیاندا سه‌باره‌ت به ته‌قه‌کردنی پ‌د‌ک له خۆپیشانده‌ران، هاوکات باسی ناکۆکیی خۆیان له‌گه‌ڵ په‌نابردنی خۆپیشانده‌ران بۆ توندوتیژییش دێننه ناو باسه‌وه، به‌م کاره‌یان ئه‌و دو کاره هاوتا ده‌که‌نه‌وه و فۆکه‌س له‌سه‌ر پله‌ی خه‌ته‌رناکیی ئه‌و تاوانه‌ی پ‌د‌ک لا ده‌به‌ن.
مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌و روداوانه‌دا که به‌دوای خۆپیشاندانی ١٧-ی شوباتدا هات ئه‌وه نییه چاو له هه‌ر جیاوازییه‌ک بپۆشیت له‌نێوان ئه‌و توندوتیژییه‌ی خه‌ڵک نواندیان و ئه‌و توندوتیژییه‌ی پ‌د‌ک نواندی و هه‌ر ئه‌وه‌نده بکه‌یت ئه‌و پره‌نسیپه بڵێیته‌وه که په‌نابردن بۆ توندوتیژیی قبوڵنه‌کراوه. ئه‌و سنوربڕییه گه‌وره‌یه و ئه‌و یاساشکێنییهی پ‌د‌ک رێگه‌ی به خۆی دا بیکات ته‌واو جیاوازه له په‌نابردنی خۆپیشانده‌ران بۆ توندوتیژیی. کاری دروست ئه‌وه‌یه ئه‌و جیاوازییه پیشان بدرێت و کار بۆ ئه‌وه بکرێت دێباتێکی گشتی به‌ده‌وری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ساز بدرێت و له‌وێشه‌وه کاری جدی بۆ ئه‌وه بکرێت ئه‌م دۆزه کۆن نه‌بێت و دانه‌خرێت. ئه‌مه به‌و ئامانجه‌ی بتوانرێت له داهاتویه‌کی نزیکدا ته‌قه‌کردنی پ‌د‌ک له خه‌ڵک ببرێته به‌ر دادگایه‌ک که دانیشتنه‌کانی کراوه بن و تیایدا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت که ئایا پ‌د‌ک تا چه‌ند حه‌قی ده‌ستکردنه‌وه‌ی هه‌بو و تا چه‌ند خۆی شایان به سزای یاسایی کردوه.
ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه حیزبه سیاسییه‌کان ده‌ست له خه‌ڵکی ناڕازیی به سیاسه‌ته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه. من پێموایه مه‌رجێکی سه‌ره‌کی بۆ دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران له کوردستاندا ئه‌وه‌یه که ئایا ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان تا چه‌ند ئه‌مجاره سه‌رکه‌وتو ده‌بین له‌وه‌ی فه‌رزی بکه‌ین سه‌رانی پ‌د‌ک و سه‌رانی لقی چواری پ‌د‌ک، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیدانه‌ش نه‌کرێن و دۆزه‌که‌ش ببه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر هیچ نه‌بێت ببرێنه به‌ر دادگا و وه‌ک تۆمه‌تبار لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا بکرێت.
ئه‌و بیانوه‌ی پ‌د‌ک بۆ ته‌قه‌کردن له خه‌ڵک ده‌یهێنێته‌وه که گوایه بۆ به‌رگریی له گیانی خۆیان بوه، له دادگایه‌کی بێلایه‌ندا یه‌ک هه‌نگاو بڕ ناکات. مه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تیی مافی به‌رگریی - له‌خۆکردن (Right of self-defense) ئه‌وه‌یه که بۆ خۆپارێزیی هیچ چارێکی ترت نه‌بوبێت و جگه له‌و په‌رچه‌کرداره هیچ جۆره ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی ئههوهنترت له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوبێت. بۆ نمونه نه‌ک حه‌سر، لقی چواری پ‌د‌ک، بۆ راگرتنی خۆپیشانده‌ران له خراپکاریی به‌رامبه‌ر باره‌گاکه‌یان، ئه‌و ئهڵتهرناتیڤهیان له‌به‌رده‌ستدا بو ته‌قه به هه‌وادا بکه‌ن و تاقییان نه‌کرده‌وه؛ که گرتنه‌به‌ری ئه‌م ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌ش دیسانه‌وه ئیشکالییه‌تی خۆی هه‌یه، چونکه هیچ ته‌ره‌فێک مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌ڕێگای ترسخستنه دڵی خه‌ڵکێکه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه بدات ئه‌و خه‌ڵکه له گوزارشتکردن له رای سیاسیی خۆیان بخات. هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پره‌نسیپه حقوقییه که‌سێک ده‌توانێت داوای سزادانی فازڵ میرانییش وه‌ک شه‌خس و داوای سزادانی حیزبه‌که‌شی بکات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبڕینی خه‌ڵکه هێرشبه‌ره‌که‌ی ده‌کرد، چونکه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه نه‌ک هۆشداریی بردنه به‌ر دادگا، هه‌ڕه‌شه‌که‌ش جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌که که پۆتێنسیالی ئه‌وه‌ی هه‌یه ترسی فیعلیی بخاته دڵی ئه‌وانه‌وه که هه‌ڕه‌شه‌که‌یان لێ ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش خه‌ته‌رناکی یاساشکێنییهکه زیاد ده‌کات و سزاکه‌ی گه‌وره‌تر ده‌کات. فازڵ میرانی که‌یفی خۆیه‌تی چه‌ند که‌م تۆڵێڕانسی بۆ ناڕه‌زایی خه‌ڵک له‌به‌رامبه‌ر حیزبه‌که‌یدا هه‌یه و چه‌ند به‌و وه‌همه‌دا چوه که مادام ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبێکی گه‌وره‌یه، ده‌توانێت حاکمیش بێت. ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک حه‌قی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه بکات که خۆی و حیزبه‌که‌ی جێگه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ده‌گرنه‌وه و خۆیان یاسا ده‌گرنه ده‌ست و خۆیان سزای ئه‌م و ئه‌و ده‌ده‌ن. بۆیه ئه‌و به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه خۆی توشی گرفتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داوای یاسایی کردۆته‌وه و زۆر گرنگه بۆ ده‌ستکۆتاکردنی که‌سێک که هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبڕین ده‌کات نه‌هێڵڕێت ئه‌م دۆزه بیر بچێته‌وه.
مه‌رجێکی تری ده‌ستبردن بۆ به‌رگری – له‌خۆکردن ئه‌وه‌یه که په‌رچه‌کرداره‌که ''بێمه‌رج ناگونجاو'' نه‌بێت (Unconditionally inappropriate). به زمانێکی ساده‌تر بیڵێم: به‌ڵێ حاڵه‌ت هه‌یه که تیایدا کوشتنی هێرشبه‌رێک تاکه رێگایه بۆ رێگرتن له هێرشه‌که، به‌ڵام له‌م کاته‌شدا به مافی به‌رگریی - له‌خۆکردن نایه‌ته ژماردن گه‌ربێتو ئه‌و کرداره‌ی رێی پێ ده‌گریت یاساشکێنییهکی ئه‌هوه‌نتر بێت له یاساشکێنی کوشتنی ئینسانێک. واتا تۆ نا‌توانیت که‌سێک بکوژیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که روی ده‌ره‌وه‌ی ئاپارتمانێک ته‌واو خراپ ده‌کات. له دادگایه‌کدا پ‌د‌ک به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت ئه‌وه بسه‌لمینێت که ئه‌گه‌ر ئه‌وان له خۆپیشانده‌رانیان نه‌کوشتایه، خۆپیشانده‌ران ده‌یانکوشتن. نه له‌رێگه‌ی لێکدانه‌وه‌ی تیۆری روه سیاسی و ئه‌منییه‌که‌ی مه‌سه‌له‌که‌وه که‌سێک ده‌توانێت بیسه‌لمینێت که خۆپیشانده‌ران بۆی هه‌یه نیازی کوشتنی که‌سه‌کانی ناو باره‌گاکه‌یان هه‌بوبێت، نه پاسه‌وانانی باره‌گاکه‌ش ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕوان بون تا به‌ڵگه‌یه‌کی وایان ده‌ست بکه‌وێت به ئاشکرا و بێچه‌ندوچون پیشانی بدات که خۆپیشانده‌ران نیازی وایان هه‌بوه و له ئه‌نجامدانی ئه‌و نیازه‌شیان نزیک بوبونه‌وه. که ده‌ڵێم له ئه‌نجامدانی نیازێکی وا نزیک بوبێتنه‌وه، به‌و مانایه‌یه که به‌رگری-له‌خۆکردن له‌سه‌ر بنه‌مای پیشاندانی ئیحتیمالی تیۆریی ره‌وایی وه‌رناگرێت، به‌ڵکو ده‌بێت ئیقدامی وا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه کرابێت که ئاشکرا دیار بێت رێک ئه‌و له‌حزه‌یه به‌ته‌قه‌کردن رێی لێ نهگیردرایه، ده‌بوه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی که‌سێک یان چه‌ند که‌سێکی ناو باره‌گاکه. هه‌ر بیانویه‌کی به‌رگریی - له‌خۆکردنیش ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیا نه‌بێت وه‌ک مافی به‌رگریی - له‌خۆکردن چاوی لێناکرێت و ئه‌و که‌سه‌ی یان ئه‌و ته‌ره‌فه‌ی بیانوی به‌رگریی – له‌خۆکردن دێنێته‌وه به تاوانی کوشتن حوکم ده‌درێت. ئه‌وه‌شی که که‌سه‌کانی ناو باره‌گاکه هه‌ر به‌فیعلیی ترسێکی وایان هه‌بوبێت که بۆی هه‌یه خۆپیشانده‌ران بیانکوژن هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت، چونکه یه‌که‌م ئه‌مه ترسێکی زاتیی خۆیانه و هیچ ئاماژه‌یه‌کی (Indication) رۆشن له روداوه‌که‌دا نییه مه‌وزوعییه‌تی ئه‌م ترسه بسه‌لمینێت، دوه‌م، ئه‌وان ئه‌گه‌ر به حه‌ق ترسیان هه‌بوبێت، حوکمی به‌رگریی - له‌خۆکردن ئه‌وه ده‌خوازێت که به‌دیلی راکردن و چۆڵکردنی باره‌گاکه‌یان بگرتایه‌ته‌به‌ر، نه‌ک کوشتنی خۆپیشانده‌ران. چۆڵکردنی ده‌یان باره‌گا و سوتاندنیان تاوانێکی زۆر ئه‌هوه‌نتره له کوشتنی ئینسانێک. به‌ڵێ پ‌د‌ک ده‌بوایه ئه‌و کاته لقی چواری چۆڵ بکردایه و دوایی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پره‌نسیپه که هه‌مو حیزبێکی سیاسی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌ر شارێکدا ئاماده‌یی سیاسی هه‌بێت و زه‌مینه‌ی ئازادانه‌ی چالاکی سیاسی هه‌بێت، داوای له حکومه‌ت بکردایه باره‌گاکه‌ی بۆ وه‌رگرێته‌وه و قه‌ره‌بوی زیانه‌کانیشی بۆ بکاته‌وه.
به‌ڵام وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت پ‌د‌ک و مه‌سعود بارزانی سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مل به سیاسه‌تی مه‌ده‌نییانه نه‌ده‌ن و هه‌ر به چه‌شنی دیکتاتۆره لوتبه‌رزه‌کان درێژه به‌و ستراتیجییه‌ته بده‌ن که به زه‌بری هێز ده‌سه‌ڵاتی خۆیان فه‌رز بکه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵکی ناڕازییدا. مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ هێزێکی وادا ئه‌وه‌یه کار بۆ ئه‌وه بکه‌یت مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌ی لێ بگوازیته‌وه ناو هۆڵه‌کانی دادگا، ئه‌مه چونکه هه‌ر هێزێک چه‌ند زیاتر له‌ده‌ره‌وه به سه‌رکوت و چاوترساندن به‌رگریی له‌خۆی بکات، ئه‌وه‌نده له‌ناو دادگادا قسه‌ی که‌متری پێ ده‌بێت بۆ به‌رگریی - له‌خۆکردن.