بیلال محه‌مه‌د
له زۆر له میدیاكانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا باس له پاشاگه‌ردانی و گه‌نده‌ڵی له سیاسه‌تی نه‌وت له حكومه‌تی هه‌رێم(هه‌ردوولا)دا كراوه، به‌تایبه‌ت له هێنانی كۆمپانیا و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له گه‌ڵیاندا كراوه.
زۆرجار باس له نه‌شاره‌زایی لێپرسراوان ده‌كرێت له‌و بواره‌دا، بهلاَم زیاتر هێما بۆ رێكه‌وتن و وه‌رگرتنی كۆمسیۆن و شهراكهتكردنی هه‌ندێ له لێپرسراوان ده‌كرێت، جگه له شه‌راكه‌تی حیزبه‌كان له‌ڕێگای ك ۆمپانیاكانهوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ك ۆمپانیا نه‌وته جیهانیانه‌دا. له‌سه‌ر نادروستی كاروباره‌كان، تائه‌مڕۆ ته‌نها یه‌ك كۆمپانیای موعته‌به‌ری جیهانی ڕووی نه‌كردۆته ئه‌م جۆرهكارهی ئێره، چونكه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه موعته‌به‌ر و خاوه‌نی ئه‌زموون و ناو و ناوبانگن ئاماده‌نین به‌رتیل بده‌ن، كۆمسیۆن بده‌ن، شه‌راكه‌تی نابه‌جێ بكه‌ن.
هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی هاتوون له كۆمپانیای بێ ناو و بێ ئه‌زموون تێناپه‌ڕن كه زۆربه‌یان توركی وعه‌ره‌بی و چینی و كۆمپانیایه‌كی زۆر بچووكی نه‌رویجیه.
نوێترین گرێبه‌ست كه ئه‌م مانگه مۆركراوه له‌لایه‌ن د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌و گرێبه‌سته‌یه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی عه‌ره‌بی - عیراقی كه باره‌گای سه‌ره‌كی له (دبی)یه به‌ناوی (داناغاز Dana Gas)..
.
دانا غاز به‌شێكه له كۆمپانیای (هلال) كه خاوه‌نه‌كه‌ی بریتییه له د. جعفر چیا‌و جعفر و د. حمید چیاوجعفر ی برای، ئه‌م گرێبه‌سته به (400) ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كراوه، بۆ مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان (تگویر)ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر له‌ناوچه‌ی قادركه‌ره‌م بۆ جیاكردنه‌وه، وشككردنه‌وه، پاكردنه‌وه‌ی غاز و ناردنی بۆ دوو شوێن (power plant) كه به حساب به‌كاربهێندرێت بۆ دروستكردنی كاره‌با بۆ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كه پێشتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئیسماعیل كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی وێستگه‌ی كارهباكانی.
د.ئاشتی هه‌ورامی ده‌ڵێت: ئه‌م گرێبه‌سته به (400) ملیۆن كراوه، قابیلی ئه‌وه‌شه له داهاتوودا له‌گه‌ڵ هه‌مان كۆمپانیادا(دانا غاز) بیكه‌ینه گرێبه‌ستی PSA (رێكه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی به‌رهه‌می نه‌وت).
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌هه‌مان كێڵگه و هه‌مان ناوچه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سنووری دهسهلاَتی حكومه‌تی هه‌رێم، له وه‌زاره‌تی نه‌وتی به‌غداوه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی هندی كراوه و رێكهوتنامهكهش گه‌یشت ۆته قۆناغی LC كردنه‌وه لهبانكدا.
بابزانین دانا غاز كێ خاوه‌نیه‌تی؟.
خاوه‌نی ئه‌م كۆمپانیایه(هیلال، كه دانا غاز بهشێكیَتی) د. جعفر چیا‌و جعفر-ه.
ئه‌م پیاوه ساڵی 1960 له به‌ریتانیا خوێندنی دكتۆرای ته‌واو كردووه له‌بواری وزه‌ی ئه‌تۆمدا، له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامدا بووته وه‌زیری وزه له حكومه‌تی عیراقدا، له ساڵی 1982 به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بووه‌ته سه‌رۆكی پرۆگرامی وزه‌ی ئه‌تۆمی عیراق، لێپرسراو و سه‌رۆكی به‌شی گه‌شه‌پێدانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی عیراق بووه (biological chemical and nuclear weapon program)، واته هه‌رچی چه‌كێكی بایۆلۆجی و كیماوی پێشخرابێت، له‌ژێر چاودێری ئه‌م زاته‌دا بووه..
تا رۆژی رووخاندنی سه‌دام (9/4/2003) به‌ره‌سمی راوێژكاری سه‌رۆكی عیراق (سه‌دام) بووه بۆ پرس و رای وزه‌ی ئه‌تۆم..
له زۆربه‌ی ده‌زگا جاسوسییه‌كانی وڵاتانی دونیا به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپیدا ناوی له ریزی داواكراوهكاندا بووه..
حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، هه‌ر له زمانی د. ئاشتی هه‌ورامییه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ر له‌ژێر ئه‌م كۆنتراكتهدا (دانا غاز) راده‌سپێرین كه لێكۆڵینه‌وه (دراسه) ی كێڵگه‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵ بكات، له‌كاتێكدا هه‌مان ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌یه‌وێت پاره‌ی تیا سهرفبكات و قازانج به (داناغاز) بگه‌یه‌نێت له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی موعته‌به‌ری ئوسترالی كه كۆمپانیایه‌كی جیهانییه بۆ كاروباری غاز كه ئه‌ویش (wood side)ه كراوه و به‌خۆڕایی نوسخه‌یه‌ك پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه كه بریتییه له (800) لاپه‌ڕه.
خوێنه‌رانی به‌رێز ده‌توانن زیاتر زانیاری وه‌ربگرن له‌سه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته ئه‌گه‌ر سه‌ردانی سایتی دانا گاز (Dana Gas) بكه‌ن، له‌گه‌ڵ سایته‌كانی هه‌واڵی ئابووری جیهانی.
پرسیار: ئایا
1- كه ئێمه به ئاسانی بتوانین ئه‌م زانیاریانه‌مان له‌سه‌ر كۆمپانیاكه و خاوه‌نه‌كانی ده‌ست بكه‌وێت، حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یده‌توانی بزانێت كێن، یان ده‌زانێت و ....؟!.
2- ئه‌م كۆنتراكته بۆ نه‌كرا به ته‌نده‌رێك تا كۆمپانیاكانی جیهان به‌شداری تێدا بكه‌ن؟.
3- بۆ كۆنتراكته‌كه له میدیاكانی ناوخۆدا بڵاونابێته‌وه تا.
ئیێمهمانان مهجبورنهبین له سایته‌كانی ده‌ره‌وه‌دا به‌ده‌ستیان بهێنین؟
4- كۆنتراكتێكی (400) ملیۆن دۆلاری به‌چه‌ند رۆژێك گفتوگۆ مۆر ده‌كرێت، یان كۆمه‌ڵێك لیژنه و شاره‌زای پێویسته بۆ گه‌یاندنی به مۆركردن؟.