Print
 سكرتێری‌ رێكخراوی‌ خوێندکاران و نه‌وجه‌وانانی سۆسیال دیموکراته‌کانی سوید: بێكاری‌ و گه‌نده‌ڵی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمن
Monday, February 28, 2011
(سبه‌ی‌):
سكرتێری‌ رێكخراوی‌ خوێندکاران و نه‌وجه‌وانانی سۆسیال دیموکراته‌کانی سوید، سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ سلێمانی‌، له‌ لێدوانێكدا بیروڕای‌ خۆی‌ راگه‌یاند و توندوتیژی و ته‌قه‌کردنی‌ پاسه‌وانه‌كانی‌ لقی 4ی‌ مه‌حکومکرد.
له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و به‌رپرسه‌ داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ری‌‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ پێ ره‌وایه‌و پێیوایه‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم خه‌مساردن له‌ ئاست چاره‌سه‌ركردنی بێكاری‌ و گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
جیته‌ گۆته‌لاند، سكرتێری‌ رێكخراوی‌ خوێندکاران و نه‌وجه‌وانانی سۆسیال دیموکراته‌کانی سوید له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: به‌بۆچونی من بێکاری و گه‌نده‌ڵی و خه‌مساردی به‌رپرسانی سیاسی، سه‌رچاوه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانن.
جیته‌ گۆته‌لاند، له‌ هاوینی ڕابوردودا سه‌ردانی کوردستانی کردو یه‌کێکه‌ له‌ناوه‌ دیار و کاراکانی نێو سۆسیال دیموکراته‌کانی ئه‌مڕۆی سوید، كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ دۆستایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ كورددا هه‌یه‌.
له‌ دوای‌ روداوه‌كه‌ی‌ 17ی‌ شوبات له‌ سلێمانی‌ كه‌ تێیدا له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی لقی 4ی‌ پارتی دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ گه‌نجێك كوژراو 57 خۆپیشانده‌ری‌ دیكه‌ برینداركران، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی سۆسیال دیموكرات له‌ سوید بۆچونی خۆیان ده‌ربڕیوه‌و داوایان له‌ حیزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم كردوه‌ توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری‌ سڤیل به‌كارنه‌هێنن.
Sbeiy.com © 2007