|
هه‌ڵه‌بجه: هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت |
Monday, February 28, 2011 |
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا كه به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر بكات به‌ڵام ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵمه‌تێكی چڕ‌وپڕ بۆ ده‌ستگیكردنی گه‌نجان له بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌ستی پێكردوه و ئه‌وه‌ی گومانی ئه‌وه‌ی لێ بكرێت كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی دو رۆژی رابردوی ئه‌و رۆژه‌ی كردبێت ده‌ستگیر ده‌كرێت.
په‌یامنێرمان له شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه پێی راگه‌یاندین، له‌مڕۆوه زۆر به چڕوپڕی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانكرده‌وه به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت به‌شدارییان كردبێت له خۆپیشاندانه‌كانی دو رۆژی رابردودا به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێ كوژرانی پۆلیسیك و برینداربونی چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه.
وتیشی: هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چه‌ندین گه‌نج له‌ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ستگیر كراون. |
|
|