(سبه‌ی):
له‌باره‌ی توندوتیژییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ڵه‌بجه و راگرتنی خوێندن له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، "گروپی زانكۆ"ی سلێمانی، به‌پێویستی ده‌زانێت په‌یامێك بۆ رای گشتی و خوێندكاران بڵاوبكاته‌وه:
1ـ گروپی زانكۆ دڵته‌نگی خۆی له‌پشێوییه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه راده‌گه‌یه‌نێت كه له‌ئه‌نجامیدا كوژرانی پۆلیسێك و برینداربونی چه‌ند پۆلیسێكی تر و خۆپیشانده‌ری دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه. داواش ده‌كه‌ین خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان خۆیان له‌توندوتیژی بپارێزن و ببنه قه‌ڵغانی پاراستنی گیانی یه‌كتر.
2ـ ئه‌مڕۆ له‌میدیاكاندا، هه‌واڵی راگرتنی خوێندن له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بڵاوكرایه‌وه، چه‌ند خوێندكارێكی ئه‌و زانكۆیه‌ش هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكاران رایانگه‌یاند: "به زۆر له‌به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌ریانكردون و پێیانوتراوه تا رۆژی (2/4) ده‌وامی خوێندن راگیراوه". ئێمه له‌گروپی زانكۆ به‌توندی ئیدانه‌ی راگرتنی خوێندن له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌كه‌ین و ده‌خوازین هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌بێت بۆ كپكردنی ده‌نگ و ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران و داخستنی ده‌رگاكانی هه‌ولێر و دهۆك به‌ڕوی جیهانی ده‌ره‌وه‌ییدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داوای رونكردنه‌وه‌ی به‌په‌له له وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌كه‌ین.
3- شێواندنی چالاكییه‌كانی گروپه‌كه‌مان له‌لایه‌ن كه‌ناڵی كوردسات و كوردستان تیڤی، متمانه‌ی خوێندكاران به‌په‌یامی ئه‌و كه‌ناڵانه له‌ق ده‌كات و له‌پرانسیپی راستگۆیی و بابه‌تیبونی رۆژنامه‌وانیش دوریانده‌خاته‌وه، داواكارین له هه‌مو كه‌ناڵه میدیاییه‌كان زانیارییه‌كان به ئه‌مانه‌ته‌وه بگوازنه‌وه.
گروپی زانكۆ
24ی شوباتی 2011