Print
 توركیا: (زمناكۆ رزگار) یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی‌ 17-2 نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی‌ به‌ سه‌ركه‌وتویی‌ بۆ ئه‌نجامدرا
Monday, February 28, 2011
(سبه‌ی‌):
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی‌ لقی‌ 4ی‌ پارتییه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران كرا (زمناكۆ رزگار) یه‌كێك بو له‌ برینداره‌كانی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ خوێناوییه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌بێ‌ هۆشی‌ مابوه‌وه‌، زمناكۆ له‌ 21-2 به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی‌ توركیا كرا.
یه‌كێك له‌ خزمه‌كانی‌ زمناكۆ به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: له‌ توركیاوه‌ ته‌له‌فۆنیان بۆ كردوین كه‌ ئه‌مڕۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی‌ سه‌ركه‌وتو بۆ زمناكۆ ئه‌نجامدراوه‌.
وتیشی‌: وابڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتودا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی‌ تر بۆ زمناكۆ ئه‌نجام بدرێت.
دیمه‌نی‌ برینداركردنی‌ زمناكۆ له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی‌ لقی‌ 4وه‌ یه‌كێك بو له‌و دیمه‌نه‌ تراژیدیانه‌ی‌ كه‌ له‌ زۆرینه‌ی‌ میدیاكان باسكرا و گرته‌ ڤیدۆییه‌كه‌ی‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌ برینداری‌ له‌به‌رده‌م باره‌گاكه‌ی‌ پارتیدا هاوار ده‌كات، به‌ڵام دوای‌ برینداریش فیشه‌كێك ده‌نێن به‌سه‌رییه‌وه‌.
(زماناكۆ) له‌ 1-3-1995 له‌ دایك بوه‌ و  له‌ خوێندنگای‌ ئه‌زمه‌ڕی‌ كوڕانه و له‌ پۆلی‌ 4ی‌ ئاماده‌ییه‌.
Sbeiy.com © 2007