Print
 خۆپیشاندانی خۆڕسکی هەولێر: داوا له‌ هاوڵاتیانی شاری قه‌ڵاو مناره‌ ده‌که‌ین رۆژی (هه‌ینی) بڕژێنه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان
Monday, February 28, 2011

(سبه‌ی):

پەیامیک لە هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانی خۆرسکەوە بازنەی هەولێر
سڵاو هاوڵاتیانی بەشەرەفی شاری هەولێری هۆلاکۆ بەزین

دوای روداوەکانی وڵاتانی جیهان و روخانی دیکاتۆرەکان، جەماوەری کوردستانیش هەڵی ئەوەی بۆ هەڵکەوت کە داوا لە دەسەڵاتدارانی بکات هەستن بە چاکسازی هەمەلایەنە، بەڵام بەداخەوە لەیەکەم دەرفەت گوڵەکان فیشەک باران کران و دەسەڵات خەریک بو پێشمەرگە قارەمانەکانی دوێنێ و میلیشیاکانی ئەمڕۆی بەگژ خەڵکی کوردستاندا بکاتەو جارێکی تر شەڕێکی ماڵوێرانە لە گەردنمان گرێبدات.
بۆیە وەک خۆپیشاندەرانی خۆرسک بەباشمان زانی لە نزیکترین دەرفەت لە بازنەی هەولێرش دەست بکەین بە چالاکی و شەرمەزاری بەکار‌هێنانی فیشەک بەرامبەر هاوخوێنەکانمان لە سلێمانی بکەین و رۆحی شەهید سۆران و سەردەشت و رێژوان و سورکێو ئاسودە بکەین، بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانیک لە شاری قەڵاو منارە شارە سەربەرزەکەی هەولێر.
بۆیە تکامان وایە لە هەمو هاوڵاتیانی به‌ڕێز کە رۆژی هەینی سه‌عات ٢ ی پاشنیوەڕۆ رێکه‌وتی ٢٥-٢-٢٠١١ لەبەردەم (باخی شار) لەناو بازار واتە لەبەردەم (بازاری نیشتیمان) ئامادەبن.
تکایە هێمنی بپارێزن لەکاتی خۆپیشاندان
داواکاری چاکسازی ڕیشەیی ئامانجمان دەبێت

بژی کورد بژی کوردستان
خۆپیشاندەرانی خۆرسک بازنەی هەولێر

Sbeiy.com © 2007