(سبه‌ی):
راگه‌یاندێک له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید رێژوانهوه
وێرای سه‌ره‌خۆشیمان بۆ شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌که‌ی 17/2ی سلێمانی و هیوای چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کان و داوای ئازاد کردنی زیندانیه‌کان ده‌که‌ین.
ئێمه تائێستا تاساوی خوێنی به‌ناهه‌ق رژاوی رێژوانی جوانهمهرگین. لێره و له‌وێ گوێبیستی سه‌دان قسه و قسه‌ڵۆک ده‌بین که بێبنه‌مان و دوورن له راستییه‌وه.
ئێمه سه‌رباری پێداگیریمان له په‌یامه‌که‌ی باوکی شه‌هید رێژوان که له سۆزی دڵه سووتاوه‌که‌یه‌وه بوو رایده‌گه‌یێنین که:
1. پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ سه‌رجه‌م داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
2. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست هه‌ڵناگرین له خوێنی شه‌هید رێژوان و له هیچ داوایه‌کی یاسایی که له‌سه‌ر لقی چوار تۆمارمان کردووه ده‌ستمان هه‌ڵنه‌گرتووه.
3. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه داوا له سه‌رجه‌م که‌سوکاری قوربانییه‌کان ده‌که‌ین بۆ یه‌کخستن و یه‌کگیری کردنی داواکانمان له شێوه‌ی که‌مپینێکدا.
4. داوا له پارێزه‌رانی خۆبه‌خش ده‌که‌ین له هاوکاری و بهدهنگهوههاتنمان بۆ پێکهێنانی ده‌سته‌یه‌کی به‌رگری له داواکانمان.
5. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه ناده‌ین ده‌سه‌ڵات به ئاره‌زووی خۆی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه پێک بهێنێت و لیژنه‌که ده‌بێت به راوێژ له‌گه‌ڵ ئێمه و ده‌سته‌ی به‌رگری له داواکانمان پێک بهێنرێت.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید رێژوان
سلێمانی
24/2/2011