|
مه‌ریوان سه‌ڵاح حیلمی: گۆڕانكاریی له سیستمی په‌روه‌رده‌دا به بڕیار و راسپارده ناكرێت |
Monday, December 3, 2007 |
به مه‌به‌ستی قسه‌كردن له پرۆژه‌ی گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی خوێندنه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌مان له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌ریوان سه‌ڵاح حیلمی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئامانج‌و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگای هه‌زارمێرد سازدا:
*با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، پرۆسه‌كه ناونراوه پرۆژه‌ی گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده، ئه‌و گۆڕانكارییانه چین كه له‌سیستمه‌كه‌دا كراون؟
مه‌ریوان سه‌ڵاح حیلمی: ئه‌ڵبه‌ته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتێك یه‌كیگرته‌وه هه‌ستیكرد كه كه‌موكوڕییه‌كی زۆر له‌بواری په‌روه‌رده‌دا هه‌یه، چیتر خه‌ڵك قبوڵی ناكات، گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له‌قه‌یراندایه، كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئیداره یه‌كیگرتۆته‌وه به‌جددی ئیش بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ی كوردستان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له 22ی مایسی 2007 كۆنگره‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی كه ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند له شاری هه‌ولێر رێكخست، تیایدا كۆمه‌ڵێك راسپارده و بڕیار راگه‌یه‌نرا.
ئه‌و ته‌وه‌ر و بابه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن كادیری خۆماڵی و ده‌ره‌وه ئاماده‌كرابوو پێشكه‌شی كۆنگره‌كه كرابوو، زۆر زیاتر بوو له‌و راسپارده و پێشنیازانه‌ی له‌كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا بڵاوكرایه‌وه.
گۆڕانكارییه‌كان بریتییه له لابردنی تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌شی سه‌ره‌تایی، تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵ له‌چواری سه‌ره‌تایی تا شه‌شی ئاماده‌یی لابراوه. خوێندن بووه به‌زۆر له یه‌كی سه‌ره‌تایی تا پۆلی سێی ناوه‌ندی كراوه‌ته نۆ پۆل، تاقیكردنه‌وه له پۆلی یه‌ك و دوو و سێ نه‌ماوه و كه‌وتن-یش نییه، حسابكردنی نمره‌كانی پۆلی حه‌وت و هه‌شت بۆ پۆلی نۆ، كه 60% كه‌متر له‌ئاماده‌یی وه‌رناگیرێت، 25% تێكڕای چواری ئاماده‌یی و پێنجی ئاماده‌یی به‌زانستی و وێژه‌ییه‌وه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌شی ئاماده‌یی كه ده‌كاته پۆلی دوانزه حساب ده‌كرێت، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریین كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دیاریكردوون.
له‌ڕاستیدا ئه‌وانه گۆڕانكاری نین، ئه‌مه چه‌ند هه‌وڵێكه به‌ره‌و گۆڕانكاریی، پێشتریش كه دوو ئیداره‌یی له‌كوردستاندا هه‌بوو (هه‌ولێر و سلێمانی)، ئیداره‌ی سلێمانی بڕیاریدا چواری گشتی نه‌مێنێت ببێته چواری زانستی و وێژه‌یی، هه‌روه‌ك بڕیاردرابوو كه‌وتن له‌خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی سێ و شه‌ش نه‌مێنێت، هه‌موو خوێندكاران بتوانن به‌شداریی له تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌مدا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له كۆنگره په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی هه‌ولێر بڕیاری لێداوه له‌و جۆره گۆڕانكارییانه‌ن.
ئه‌گه‌ر به‌وردی پرۆژه‌ی وه‌زاره‌ت و راسپارده و بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بخوێنینه‌وه له‌باره‌ی گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت یه‌ك خاڵی تێدانییه دینارێكی تێبچێت، به‌پێچه‌وانه‌وه پاره گلده‌داته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گۆڕینی په‌روه‌رده‌ش به‌خۆڕایی ناكرێت، كاتێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خ به منداڵ ده‌دات و ده‌ڵێت تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌ك و دوو سێی سه‌ره‌تایی نه‌مێنێت و تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌شی سه‌ره‌تایی نه‌مێنێت بۆئه‌وه‌ی كه منداڵ نه‌ترسێت، پێویسته بیرله‌وه‌بكاته‌وه كه چۆن گرنگی بدات به منداڵ، ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌وه‌رزی هاویندا له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار مانگدا ده‌چنه سهرجادهكه ئه‌مانیش چه‌ند جۆرێكن، هه‌یانه كه خێزانه‌كه‌ی باری ئابووری باش نییه، پێویستییان به‌و منداڵه هه‌یه كه به‌شێك لهپێداویستییهكانیان بۆ پڕبكاته‌وه، به‌شێكی كه‌شیان ئه‌وه‌یه كه كێشه‌ی ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و پشووه‌ی به‌سه‌ربه‌رێت و ناچارن ئیشێكی بۆ ده‌دۆزنه‌وه، ده‌بێت حكومه‌ت بایه‌خ به‌م جۆره‌یان بدات و ناوه ناوه به‌چالاكی هونه‌ریی و وه‌رزشییه‌وه سه‌رقاڵیان بكات به‌تایبه‌تی له‌ناوچه دووره ده‌ست و له گه‌ڕه‌كه میللییه‌كاندا.
*وتت ئه‌مه پرۆسه‌ی گۆڕین نییه، ده‌كرێت ناوی بنێین چی؟
مه‌ریوان سه‌ڵاح حیلمی: ئه‌مه كۆمه‌ڵێك بڕیاره، سیستمی په‌روه‌رده‌ش به بڕیار ناگۆڕێت، ئه‌مه پێی ناوترێت جه‌وهه‌ری گۆڕین، جه‌وهه‌ری گۆڕین ئه‌وه‌یه كه تۆ ئیش له‌سه‌ر منداڵ بكه‌یت، بۆ نموونه: به‌پێی پرۆژه‌كه تاقیكردنه‌وه له پۆلی یه‌ك و دوو‌و سێ نامێنێت، ئه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت بیر له‌وه‌ناكاته‌وه ژماره‌ی قوتابییه‌كان لهپۆلهكاندا كه‌مبكاته‌وه تا مامۆستا بیپه‌رژێته سه‌رئه‌وه‌ی هه‌موویان فێربكات؟، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كان به‌بڕیار چاره‌سه‌ربكرێت ئه‌وا دنیا ده‌بێت به ماستی مه‌ییو.
ئه‌و منداڵانه‌ی كه ماوه‌ی سێ بۆ چوارمانگ لهكۆڵانهكاندان، بارگاوی ده‌بن به هه‌ڵسوكه‌وته نامۆكانی كۆمه‌ڵگا، بارگاوی ده‌بن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وتی گه‌وره‌كاندا، ئه‌و منداڵه كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن، كه‌سێكه بارگاوییه و ماوه‌یه‌كی ده‌وێت تا كاریگه‌ریی ئه‌و بارگاویی بوونه‌ی له‌سه‌ر نامێنێت، دایك و باوك هه‌ن منداڵه‌كانیان ده‌نێرن بۆ ئیش، بۆئه‌وه ده‌ینێرن تا فێری ئهوهببێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌دا هه‌یه كه منداڵان راناهێنرێن تا له‌ژیاندا پشت به‌خۆیان ببه‌ستن، ئه‌مه‌یه گه‌وره‌ی گۆڕانكاریی نه‌ك بڕیاردان له‌وه‌ی كه ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه لاببرێت و قوتابیان دهربچێنرێن و نمره‌ی پۆلی چوار و پێنجی ئاماده‌یی بۆ شه‌ش حساب بكرێت، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك بڕیارن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیان و خوێندكاراندان، ئه‌و بڕیارانه به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، به‌ڵام هه‌موو شتێك نییه و شتێكی ساده‌یه له‌بواری گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده‌دا.
*پرۆژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه، پێتوایه گه‌وره‌ترین كه‌موكوڕیی سیستمی پێشوو تاقیكردنه‌وه بووبێت؟
مه‌ریوان سه‌ڵاح حیلمی: له‌ڕاستیدا تاقیكردنه‌وه شتێكی ناخۆشه بۆ هه‌موو كه‌سێك، ئه‌و مامۆستایه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانی ده‌كات ئه‌گه‌ر خۆی تاقیبكه‌یته‌وه پێی ناخۆشه، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و قسه‌یه‌م، ئه‌مساڵ مامۆستا نوێیه‌كان به‌شدارییان له‌چه‌ند خولێكدا كرد بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وانه وتنه‌وه رابهێنرێن، له‌كۆتایی خوله‌كاندا له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایانی زانكۆ تاقیكرانه‌وه، به‌ڵام مامۆستا به‌شداربووه‌كان به‌كۆی ده‌نگ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی بوو، به‌پێی پرۆژه‌ی گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده مه‌سه‌له هه‌ر ناخۆشی تاقیكردنه‌وه نییه، مانای واش نییه كه نێوبانگی خوێندكاری به‌لاوه گرنگ بێت، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه هیچ پرۆژه‌یه‌كی پێ نییه پێشكه‌شی قوتابیانی بكات، كاتێك ره‌تكردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه حه‌تمییه كه فێركردن ببێته شتێكی حه‌تمی، ئه‌وكاته پێویستی به‌تاقیكردنه‌وه نییه، وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێكرد تاقیكردنه‌وه خۆی ناخۆشه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌وڵی لابردنیدا ده‌بێت هه‌وڵبدرێت فێركردن مسۆگه‌ر بكرێت.
گرنگی بدرێت به پرۆسه‌ی فێركردنه‌كه و چۆنییه‌تی په‌ڕینه‌وه له‌قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر، گه‌ر له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن وردبینه‌وه ده‌بیین ئه‌مڕۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وایلێهاتووه، هه‌ڵپه‌ی قوتابییان و خوێندكاران بۆئه‌وه‌یه قۆناغێك ببڕن و بچنه قۆناغێكی تره‌وه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بهغهشكردن بێت، به‌واسیته بێت، به‌م شێوه‌یه مامۆستا و خوێندكاران كه به‌شێكی گه‌وره‌ی توێژی كۆمه‌ڵگان ئاوات و هیوایان ئه‌وه‌یه و به‌س بیرله‌وه ده‌كه‌نه‌وه چۆن ئه‌و قۆناغه ببڕن واته له ته‌مه‌نی خۆیان ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پرۆسه‌ی فێركردن سه‌خت و ناخۆشه.
*هه‌ندێك پێیانوایه پرۆژه‌كه به‌ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاراندایه تاچه‌ند كه‌سایه‌تی مامۆستا به‌هه‌ند وه‌رگیراوه؟
-له‌ڕاستیدا ئه‌م پرۆژه‌یه، ئه‌ركی مامۆستای قورستركردووه، له‌ئێستادا كه قه‌ره‌باڵغی له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا هه‌یه و حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ئازاد بووه به‌هۆی ئه‌و قه‌یران و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه هه‌ر له گه‌ماڕۆی ئابووری و شه‌ڕی ناوخۆیی و ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگه ئابووری و سیاسییانه‌ی كه هه‌بوون پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنیشی دواخستووه، یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگانه نه‌بوون یان كه‌می بینای خوێندنگایه، دیاره نه‌بوونی ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه بۆ په‌روه‌رده و فێركردن بۆیه ده‌بینین كه له‌كاتێكدا ئه‌م قه‌یرانه هه‌یه و بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه له‌م كاته‌دا حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بیری له‌وه كردووته‌وه كه له كه‌شێكی قه‌ره‌باڵغی وادا چی بكات، چ گۆڕانكارییه‌ك بكات، نه‌ك ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوودا هه‌ن و پێویسته جێبه‌جێیان بكات، پرۆژه‌كه به گشتی لهب هرژهوهندی گشتیی خوێندكاران و قوتابییاندایه. ناكرێت له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌شی ئاماده‌یی سه‌دی له‌سه‌ربێت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بیری له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه خوێندكار چۆن بۆ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ئاماده بكات به‌وه‌ی به‌شێك له‌و سه‌د نمره‌یه له‌سه‌ر نمره‌كانی پۆلی چوار و پێنج بێت، له‌و خاڵ و بڕیارانه‌ی دراون هه‌موویان له به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاراندان به‌و مانایه نا كه خوێندكاره‌كه فێربووبێت و كاتێك ده‌چێته ناو كۆمه‌ڵ له‌دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كراون هه‌مان ئه‌و خوێندكاره نه‌بێت كه له‌ساڵانی پێشوودا هه‌بوو، ئێستا ئێمه نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قۆناغه ورده ورده هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی كه باسی گۆڕین و گۆڕینی ریشه‌یی ده‌كات له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به‌و لاوه هیچی تر نییه، ئێمه له سه‌ره‌تای پرۆسهكهداین و تائێستا هیچ هه‌نگاوێكی گه‌وره به‌و ئاراسته‌یه نه‌نراوه، به‌ڵكو چه‌ند هه‌نگاوێكی بچووكه، ئه‌م كاره به‌قسه‌كردن نابێت، به‌ڵكو به‌كردار ده‌بێت، هیوادارین وه‌كو وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان هه‌موو گۆڕانكارییه‌كی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران‌دا بێت.
ئێستا كه ده‌وترێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاراندایه ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك ئه‌ركیان له‌كۆڵ كردووه‌ته‌وه، ئه‌گینا وه‌ره سه‌یری پۆله‌كانی خوێندن بكه، یه‌ك پۆلم پێ بڵێ له‌كوردستاندا سپلیتی تێدا بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كان كه زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینكراوه.
نوووسهرێكی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: له هۆڵه‌كانی خوێندندا ئایندهی وڵات دیاریده‌كرێت، بچۆ سه‌یری ژووری خوێندنی ئێمه بكه له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا، ته‌ماشا ده‌كه‌ی هی ئه‌وه نییه ئاژه‌ڵی تێدا به‌خێوبكرێت نه‌ك قوتابی و خوێندكاری تیایدا بخوێنن، ئیتر تۆ گۆڕینی چی ده‌كه‌یت !
*باست له‌وه‌كرد كه له ژووری خوێندنه‌وه ئایندهی وڵات دیاریده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ش ده‌بێت بایه‌خ به ناوه‌نده‌كانی خوێندن بدرێت، تا چه‌ند پێداویستییه‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده باسی لێوه‌ده‌كات له‌مساڵدا دابینكراوه؟
مه‌ریوان سه‌ڵاح حیلمی: له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی سكهه‌ڵگوشین (ته‌قه‌شوف) په‌یڕه‌وده‌كات، هه‌وڵدراوه رێژه‌یه‌كی باشی كتێب دابینبكرێت، پێداویستییه‌كانی تاقیگه بۆ كۆمه‌ڵێك خوێندنگا (كه كه‌مینه‌ن) دهستبهركراوه، پێداویستییه گرنگه‌كانی تری خوێندنگاكان به‌هیچ جۆرێك گرنگی پێنه‌دراوه، له‌ئێستادا چه‌ندین خوێندنگا هه‌یه له دۆڵی مه‌له‌كان و هه‌ڵه‌بجه و خانه‌قین، خۆم چووم و سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی یه‌كێك له‌و خوێندنگایانهم كردووه، كاتێك ده‌چیت بۆ گه‌نجینه بۆ كورسی، بۆ ته‌خته‌ڕه‌ش، پێت ده‌ڵێن كورسی و تهختهڕهشمان نییه، ئه‌و پێداویستییانه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرێت بۆ كۆمه‌ڵێكی كه‌م له ناوه‌ندی خوێندنگاكان كه ئه‌وانیش خوێندنگا نموونهییهكانن ئه‌وانه‌ی كه منداڵانی ده‌وڵه‌مه‌ند و لێپرسراوه‌كانی تێدایه، ئه‌مانه تا راده‌یه‌ك پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینكراوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌كوردستاندا پێداویستی خوێندنگاكان مسۆگه‌ر نییه، هه‌ر بۆ نموونه ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌باشیری ته‌پوتۆزاوی نه‌بوو بیداته ناوه‌نده‌كانی خوێندن، ئیتر كامانه‌ن ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه دابینكراون، ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه دابینكراون زۆر كه‌من، ئه‌گه‌ر دابینیش بكرێن هێنده رۆتیناتی له‌گه‌ڵدایه، به‌ڕاستی ناوه‌نده‌كانی خوێندن لهپێداویستییدا هه‌ژارن، ئێمه له‌سه‌ر ئاستی گشتی قسه ده‌كه‌ین، نه‌ك خوێندنگایه‌ك و دوو خوێندنگا، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له لێپرسراوهكانمان جیاوازیدهكهن له‌نێوان خوێندنگایه‌ك و خوێندنگایه‌كی تر، ئێستا چه‌ند خوێندنگایه‌كی كچان هه‌ن به‌تایبه‌تی له شاری سلێمانی كه زۆر گرنگییان پێده‌درێت و ئه‌م نایهكسانییهش مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی تووشی نیگه‌رانی كردووه، دابینكردنی پێداویستییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی له‌كه‌ناڵه‌كانه‌وه باسی لێوه‌ده‌كرێت جگه ل هههڵمهتێكی راگه‌یاندن هیچی تر نییه.
*وه‌كو ئاگادارن پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه لهتهنگژهدایه، تۆ پێتوایه ئه‌م گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده‌یه په‌ڕینه‌وه‌یه لهتهنگژهیهكهوه بۆ ته‌نگژه‌یه‌كی قوڵتر؟
مه‌ریوان سه‌ڵاح حیلمی: پێشتر و ئێستاش سیستمی په‌روه‌رده لهتهنگژهدایه، به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له هه‌وڵی پینهوپهڕۆدایه، رۆژ به‌ڕۆژیش ته‌نگژه‌كه زیاتر ده‌بێت، چونكه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پلانی نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كان، یان ناتوانێت چاره‌سه‌ریبكات، باشترین نموونه‌ش ئه‌وه‌یه كه ساڵ به‌ساڵ ژماره‌ی قوتابییان له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا زیاتر ده‌بێت وا خوێندكاره عه‌ره‌به‌كانیشی هاته‌سه‌ر، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده باسی گۆڕین ده‌كات، ده‌بێت ئه‌و راستییه باش بزانێت كه گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده پێش هه‌موو شتێك له‌شوێندا ده‌كرێت، ئێستا كێشه‌ی دابینكردنی شوێنمان هه‌یه، بۆیه ته‌نگژه‌كان زیاتربوون كه‌متر نه‌بوون، له‌به‌رئه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كاتێك باس له گۆڕین ده‌كات ده‌بێت باسی ئه‌وه‌ش بكات گۆڕین له‌كوێدا ده‌كاتن ئه‌وانه‌ی باسی گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك و خۆڵكردنه چاویانه‌وه هیچی تر نییه.
*هه‌ندێك له لێپرسراوان شانازی به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م سیستمه له سیستمی وڵاتانی ئه‌وروپاوه نزیكه، تا چه‌ند ئه‌و سیستمی خوێندنه‌ی ئه‌وێ بۆ كوردستان ده‌شێت؟
مه‌ریوان سه‌ڵاح حیلمی: ئه‌و سیستمه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به سیستمی ئه‌وروپاوه نییه، نازانم لابردنی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی یه‌ك و دوو سێی سه‌ره‌تایی چ پێویست به‌وه‌ده‌كات كه تۆ هه‌ڵمه‌تێكی ئیعلامی بۆ به‌رپا بكه‌یت، وه‌كو له‌سه‌ره‌تادا باسمكرد مه‌رجی گۆڕینی سیستم فێركردنی قوتابییه، ئه‌وه‌ش له پۆلی قه‌ره‌باڵغدا ناكرێت و به‌كادیری شاره‌زا ده‌كرێت، به كه‌سێك ده‌كرێت كه حه‌وسه‌ڵه‌ی هه‌بێت و كێشه‌ی ژیان و گوزه‌رانی نه‌بێت، لابردنی تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌شی سه‌ره‌تایی چ په‌یوه‌ندییه‌كی به سیستمی ئه‌وروپییه‌وه هه‌یه، ئێمه نامانه‌وێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌بكه‌ن، به‌ڵكو با هه‌وڵبده‌ن سیستمی په‌روه‌رده‌ی كوردستان نزیكبكه‌نه‌وه له سیستمی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بۆ نموونه وڵاتێكی وه‌كو ئوردن.
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری لێداوه په‌یوه‌ندی به‌وه‌نییه كه سوود وه‌رگیراوه له ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارین له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پێبدرێت ده‌توانرێت ئه‌و گۆڕانكارییانه بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێت به‌و شێوه‌یه بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت ئه‌مه بكه‌ن به‌ده‌ستكه‌وتێك بۆ خۆیان، نایانه‌وێت جۆرێك له‌سه‌ربه‌خۆیی له خوێندنگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان هه‌بێت، ئه‌وه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند مامۆستا و شاره‌زایه‌ك له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستانه كه په‌یوه‌ندی به گۆڕینی عه‌قڵی منداڵی كورده‌وه نییه، كۆمه‌ڵێك شته په‌یوه‌ندی به بارودۆخهكهوهیه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاراندایه
*ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سیستمی په‌روه‌رده به‌ته‌واوی بگۆڕین ده‌بێت له كوێوه ده‌ستپێبكه‌ین؟
مه‌ریوان سه‌ڵاح حیلمی: پێویسته پێش هه‌موو شتێك پلانمان هه‌بێت، خاڵی یه‌كه‌م ده‌بێته گۆڕانكاریی له‌شوێنه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین. توێژی خوێندكار زۆرترین توێژی كۆمه‌ڵگا پێكده‌هێنن، له‌به‌رئه‌وه پێویسته دایك و باوكان و رۆشنبیران و وه‌زاره‌ت پرسیار بكه‌ن منداڵه‌كانیان بۆ كوێ ده‌نێرین.
خاڵی دووه‌م: وانه‌كان له‌تیۆرییه‌وه بكرێن به پراكتیكی.
خاڵی سێیه‌م: ئاستی مامۆستایان به‌رزبكرێته‌وه له‌ڕێی كردنه‌وه‌ی خول و گۆڕینی په‌یمانگاكانی مامۆستایان به كۆلیژ، ئاستی زانستی مامۆستایان به‌رزبكرێته‌وه و كێشه‌كانی ژیانی كهمبكرێته و ئاستی گوزه‌رانی باشبكرێت.
خاڵی چواره‌م: پێویسته مامۆستا بۆ شوێنه دووره‌كان دابینبكرێت، ته‌نیا بایه‌خ به‌ناو شاره‌كان بدرێت، به‌ڵكو بایه‌خی زۆر به منداڵی لادێكانیش بدرێت، گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیریی ده‌وێت هه‌ر له‌بینای ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه، تا دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندن و كادیری باش و پرۆگرامێكی باش.
خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه نابێت منداڵان له‌به‌یانییه‌وه تا ئێواره له‌ده‌ره‌وه بن، نابێت منداڵان له‌ماڵه‌وه بن، ده‌بێت منداڵ له كۆمه‌ڵگا داببڕرێت، له هه‌ڵسوكه‌وته ناشیرینه‌كانی كۆمه‌ڵگا دووربخرێته‌وه، له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا نانی نیوه‌ڕۆ بۆ قوتابیان و خوێندكاران دابینبكرێت، له سه‌عات 9 تا سه‌عا 3 یان چواری پاشنیوه‌ڕۆ پێویسته منداڵان له ناوه‌نده‌كانی خوێندندابن.
گۆڕانكاریی ئه‌وه‌یه ئاره‌زووی منداڵان له ناوه‌نده‌كانی خوێندا تێربكرێت، هه‌ر له ئاره‌زووه‌كانی له وه‌رزش و وێنه‌كێشان و كتێب خوێندنه‌وه، گۆڕانكاریی ریشه‌یی ئه‌وه‌یه كه له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی كاری پێده‌كرێت، ئه‌و كاته خوێندكار پێویستی به‌وه‌نابێت تاقیكردنه‌وه‌ی بكرێت، چونكه فێربووه، له‌كوێ منداڵێك دوو سه‌عات یان سێ سه‌عات له خوێندنگاكه‌ی بێت، له‌كوێ هه‌شت سه‌عات له خوێندنگاكه‌ی بێت، به‌و هه‌شت سه‌عاته فێركردنی منداڵه‌كه ده‌بێته شتێكی حه‌تمی، ئه‌و كاته منداڵه‌كه به‌ناچاری فێرده‌بێت، نه‌ك بیر له‌و هبكاتهوه دوای ده‌وامه‌كه‌ی بچێت ئیشه‌كانی ماڵی باوكی بكات، بچێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی تر له‌سه‌ر جاده و كۆڵانه‌كاندا یاریی بكات. |
|
|