Print
 كۆمه‌ڵه‌ی‌ زانسته‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان: ئه‌م دۆخه‌، ئه‌نجامی كه‌موكورتی چه‌ندین ساڵه‌ی حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌
Tuesday, March 1, 2011


(سبه‌ی):
له‌راگه‌یه‌نداراوێكی كۆمه‌ڵه‌ی‌ زانسته‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ (سبه‌ی‌) نێردراوه‌ هاتوه‌: "ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی له‌شاری سلێمانی ره‌وتی گرتوه‌، جگه‌ له‌ كاریگه‌ری گۆڕانكاری سیاسی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ئه‌نجامی هه‌مو ئه‌و كه‌موكورتیانه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌هۆی حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دروستبوه‌، كه‌ ئێستا خۆی له‌و ناڕه‌زایی و داواكارییانه‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ هاوڵاتیان چه‌ند رۆژێكه‌ له‌سه‌رشه‌قامه‌كان و له‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانیدا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن".
ئێمه‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی زانسته‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌م داوایانه ده‌خه‌ینه‌ پاڵ داواكاری خه‌ڵك.
داواكاریی هه‌نوكه‌یی:
1- داوا له‌خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین به‌دوربن له‌ ئه‌نجامدانی هه‌رجۆره‌ توندوتیژییه‌ك.
2- ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان راشكاوانه‌ دانبنێت به‌ داوا ره‌واكانی
خه‌ڵكی و هه‌نگاوی كرداری بنێت بۆ جێبه‌جێكردنیان.
3-  لیژنه‌ی به‌دواداچون، له‌ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتودا ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا بكات، له‌باره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی رویانداوه‌ به‌هۆی (به‌ردبارانكردن، ته‌قه‌كردن و سوتاندن).
4- داوا له‌ راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین راستگۆیانه‌ روداوه‌كان وه‌ك خۆی بگوێزنه‌وه‌.
5- داوا له‌به‌رپرسانی حكومی ده‌كه‌ین راستی جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كان و مانه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان راشكاوانه‌ رابگه‌یه‌نن.

داواكاری ستراتیژی:
1- چاكسازیی ریشه‌یی بكرێت له‌سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌جۆرێك پشت ببه‌سترێت به‌ بنه‌مای كاری دامه‌زراوه‌یی و درورخستنه‌وه‌ی عه‌قڵییه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكاندا.
2- چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری ‌و دیموكراتی راسته‌قینه‌و به‌گژاچونه‌وه‌ی هه‌مو
جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی.
3- پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵی رازیكردنی هاوڵاتیان بده‌ن وه‌ك له‌رازیكردنی یه‌كدی، ئه‌وه‌ش به‌ دانانی كه‌سانی شیاو بۆ شوێنی شیاو.

هێژا محه‌مه‌د

Sbeiy.com © 2007