Print
 كه‌لار؛ دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌درێت
Tuesday, March 1, 2011

سبه‌ی:
بۆ پشتیوانیكردن له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگاكه‌، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی شارۆچكه‌ی كه‌لار، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ سه‌عات 2:00ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار له‌ به‌رده‌م خوێندنگه‌ی (له‌یلا قاسم) خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی‌) داوایانكرد، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پارێزگاریان لێبكه‌ن و رێگه‌ نه‌ده‌ن پشێوی بكه‌وێته‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و ئه‌وانه‌وه‌.
هاوكات داواشیان له‌ خۆپیشانده‌رانكرد، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ براو كه‌سوكاری‌ خۆیان بزانن و گوڵ به‌سه‌ریاندا ببه‌خشنه‌وه‌.

 

Sbeiy.com © 2007