Print
 سلێمانی؛ مامۆستایان بۆ پشتگیری داخوازییه‌کانی هاوڵاتیان رو له‌ مه‌یدانی ئازادی ده‌که‌ن
Tuesday, March 1, 2011


(سبه‌ی):
سه‌رجه‌م چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانی هاوڵاتیانی کورد له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پشتیوانی له‌ داخوازییه‌ ره‌واکانی هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌که‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مامۆستایانی هه‌رێم کوردستان رو ده‌که‌نه‌ مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی.
سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) مامۆستایانی هه‌رێمی کوردستان له‌ پارکی (دایک) کۆده‌بنه‌وه‌و دواتر بۆ پشتگیری داوا ره‌واکانی هاوڵاتیان و ئه‌نجامدانی چاکسازی ریشه‌یی رو له‌مه‌یدانی ئازادی سلێمانی ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ئێستادا هه‌زاران که‌س له‌مه‌یدانی ئازادی (به‌رده‌رکی سه‌را) کۆبونه‌ته‌وه‌و تێکڕا داوای ئه‌نجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشه‌یی ده‌که‌ن.

 

Sbeiy.com © 2007