|
تێكه‌ڵاوكردنی كوڕان و كچان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندندا، هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانی |
Monday, December 3, 2007 |
سازه ئه‌كره‌م
چۆمان ئه‌بوبه‌كر
ماوه‌یه‌كه چه‌ندین كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ی چڕ‌وپڕ ده‌رباره‌ی گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندندا ده‌كرێت، یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م ساڵی خوێندنه‌وه ده‌ستیپێكرد، یه‌كێك له سه‌ره‌تایترین خاڵی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش تێكه‌ڵاوكردنی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌یه و دانهبڕانییانه له یه‌كتر، رۆژنامه بۆ پرسیاركردن ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه كه ئایا تا چه‌ند ئه‌م حاڵه‌ته له‌ڕووی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونییه‌وه ئاساییه؟ گه‌ر ئاساییه بۆ ساڵانی رابردوو نه‌كرا؟ گهرئاسایش نییه هۆكاره‌كانی چین؟ سه‌ره‌تا مامۆستا كه‌ژاڵ حه‌مه سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی (جه‌مال تاهیر)ی نموونه‌یی كچان وتی: "گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی سیستمی فێركاریی له هه‌ر وڵاتێكدا په‌یوه‌ندیی ته‌واوی هه‌یه به كولتووری ئه‌و وڵاته‌وه، به فه‌لسه‌فه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی له‌ڕووی سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌تا چه‌ند خێزان و تاكه‌كه‌س و كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا له پێشوازی گۆڕانكارییهكاندان، وه‌ك پێشنیازی (نۆ) پۆلی له قوتابخانه‌كاندا ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه لایه‌نێكی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یه"..... مامۆستا كه‌ژاڵ به‌رده‌وامبوو وتی: "لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م گۆڕانكارییانه تێكه‌ڵاوكردنی قوتابییانه له ره‌گه‌زی نێر‌و مێ له قۆناغه‌كانی ناوه‌ندیی و دواناوه‌ندیی، كه له ته‌مه‌نێكی زۆر هه‌ستیاردان پێویستیان به چاودێرییه‌كی زۆر وردیی زانستییانه‌یه... ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش بكرێته سیستمێك پێویستی به شۆڕشێكی رۆشنبیریی گه‌وره‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵدا، ئه‌گه‌ر به ئاڕاسته‌ی ئه‌و شێوازه‌دا بچین ئه‌وا پێویستمان به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
* ئه‌م سیستمه هه‌تا راده‌ی چه‌ند كاریگه‌ره و به‌رپرسیاره له روونه‌دانی گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وشتی و ده‌روونی؟
* تا چه‌ند شێوازی بیركردنه‌وه (له كاركردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌كردن) تازه دروستده‌كات؟
* تا چه‌ند كاریگه‌ره له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خوێندكاران و قوتابییان له‌لایه‌ك و مامۆستا و خوێندكارانیش له‌لایه‌ك؟
* ئایا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بینای زۆر، مامۆستای زۆر و هیلاكی زۆر؟
* ئایا هه‌تا راده‌ی چه‌ند كاریگه‌ره له‌سه‌ر رێژه‌ی ده‌رچوونی خوێندكاران و قوتابییان؟
* ئایا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڕه‌حه‌تی خوێندكاره بزێوه‌كان؟
* تا راده‌ی چه‌ند خوێندكار و قوتابی فێرده‌بێت دڵی خۆشبێت و درێژه به یارییه‌كانیشی بدات؟
* تا راده‌ی چه‌ند له‌ناو خوێندكاران گیانی ململانێ دروستده‌بێت بۆ په‌یداكردنی كه‌سایه‌تی و زیره‌كی و راكێشانی خۆشه‌ویستی ده‌وروبه‌ر بۆ خۆی؟
له‌ڕاستیدا من وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێك وه‌ڵامی وردیی ئه‌وانه‌م زۆر به ئاسانی لانییه هه‌تا راسته‌وخۆ بڵێم باشه یان خراپه، بۆیه هه‌ر كاتێك وه‌ڵامی ئه‌وانه‌مان ده‌ستكه‌وت، ئه‌ویش وای به‌باش ده‌زانم كه له كوردستاندا له چه‌ند جێگایه‌كی جیاواز تاقیبكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی بڕیاربده‌ین".
دواتر مامۆستا ئاراس حسێن خورشید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی هه‌ڵكه‌وتی كوڕان، تیشكی زیاتری خسته‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و وتی: "گرنگ ئه‌وه‌یه كه بڕیارێك ده‌رده‌چێت جێبه‌جێبكرێت بڕیار لای ئێمه به هه‌فته دهگۆإێت، دوای هه‌فته‌یه‌ك سه‌یرده‌كه‌یت له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و وه‌زاره‌ته یان له به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی نییه، زۆر بڕیار هه‌یه كه له‌به‌ر كچی به‌رپرسێك ده‌رده‌كرێت، زۆر بڕیاری په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تیش هه‌یه خوێندكارێك هه‌یه به نمره‌ی 70وه ده‌وام ده‌كات، تێكه‌ڵاوبوونی كوڕ و كچ زۆر شتی باش و خراپی تێدایه، به‌ڵام لایه‌نه باشه‌كه‌ی زیاتره، یه‌كێ له‌وانه؛ ئه‌م كچ و كوڕه له‌سه‌ره‌تاییدا تێكه‌ڵاوه له زانكۆشدا تێكه‌ڵاون له یه‌ك قۆناغدا تێكهڵنین ئه‌ویش ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه، با له‌م قۆناغه‌شدا تێكه‌ڵبن ئه‌و زویربوونه له‌نێوان كوڕ و كچدا هه‌یه با نه‌مینێت و یه‌كتر بناسن، زۆر كچ هه‌یه كوڕ ناناسێت وه‌كو كه‌سایه‌تی، چونكه له‌و قۆناغه‌دا لهیهكجیابوونهتهوه كه ده‌چێته زانكۆ تا دووه‌م ساڵ وه‌كو كوڕێك وایه ته‌نانه‌ت له قۆناغێكدا پێیانده‌وترێت قاز، به‌ڵام له سێیه‌م ساڵ ئاسایی ده‌بێت، چونكه قۆناغێك ده‌بڕن پێكه‌وه، من زۆرم پێخۆشه و له‌گه‌ڵیدام كه ئه‌م پرۆگرامه جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كه‌ی كه له‌پڕ بێت ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه كه كابرایه‌ك یه‌ك دیناری پێ نه‌بێت له‌پڕ ملیۆنێك دیناری بده‌یتێ نازانێت چی لێبكات، به‌ڕاستی ئه‌مه وه‌كو ئه‌وه‌یه من پێمخۆشه له ناوه‌ندیدا بكرێت باشتره و ئاساییه، به‌ڵام له دواناوه‌ندیدا ته‌مه‌نێكی هه‌ستیاره".
دواتر هه‌ر له‌به‌ر گرنگی باسه‌كه مامۆستا عه‌لی محه‌مه‌د شه‌ریف، مامۆستای كیمیا له قوتابخانه‌ی هه‌ڵكه‌وتی كوڕان، وتی: "هیچ گرفتێكمان نه‌بووه، له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه زۆر ئاسایی بووه كوڕ و كچ تێكه‌ڵبوون، له‌ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه تۆزێك منداڵ (كوڕ و كچ) له‌و قۆناغه‌دا هه‌ڵسوكه‌وتی جیاوازه، به‌ڵام ئه‌و تێكه‌ڵبوونه زۆر له یه‌كتری نزیككردوونهتهوه و زۆر ئاسایی بووه و هیچ گرفتێك نه‌بووه، له‌وانه‌یه كوڕێك و كچێك با منداڵیش بن ئه‌گه‌ر یه‌كتری نه‌ناسن له‌وانه‌یه به‌یه‌كدا هه‌ڵچن و ره‌فتاریان جیاوازبێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا و بهكتوپری بكرێت به تێكه‌ڵاو، من به‌باشی نازانم، پێویسته ئه‌مساڵ ئه‌وانه‌ی كه ده‌رده‌چن له پۆلی شه‌شه‌م بۆ پۆلی حه‌وته‌م كه ئێستا پێی ده‌وترێت پۆلی حه‌وته‌م، با هه‌ر به تێكه‌ڵی بێت، ئه‌م قۆناغه زۆر ئاساییه، به‌ڵام ئێستا دابڕانێكه و له رووی سایكۆلۆژیشه‌وه جیاوازییه‌كی زۆریان دروستكردووه، له‌وانه‌یه پێكه‌وه هه‌ڵنه‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك گرفت دروستبێت، به‌ڵام قۆناغ به قۆناغ ئه‌گه‌ر بڕوات زۆر ئاساییه، له ساڵه‌كانی داهاتوودا ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت و زۆر سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت".
دواتر به‌پێویستمان زانی بیروڕای چه‌ند خوێندكارێك ده‌رباره‌ی ئه‌م باسه وه‌ربگرین، سه‌ره‌تا خوێندكار ئاوات ئه‌حمه‌د، وتی: "پێویسته نموونه له‌و دواناوهندییانه وه‌ربگیرێت كه تێكه‌ڵن، پاشان بڕیار بدرێت و له‌سه‌ری بڕۆن ئه‌گه‌ر به كرداریی بكرێت باشتره، هه‌رچه‌نده ئه‌مه دوو لایه‌نی هه‌یه له‌وانه‌یه باشبێت له‌وانه‌شه كاریگه‌ریی خراپی هه‌بێت".
خوێندكار ئالان عه‌لی، ده‌رباره‌ی ئه‌م باسه بۆچوونی تایبه‌تی هه‌بوو، وتی: "له هه‌ندێك كاتدا باشه ئه‌گه‌ر خوێندكارێكی كوڕ یان كچ له قوتابخانه‌دا كه هه‌ستان شتێكیان نه‌زانی، كه مامۆستا تهریقیكردهوه پێیناخۆشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر كوڕبێت به‌لایه‌وه ئاساییه، ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵبن ناچاره وانه‌كانی بخوێنێت، قوتابی ئێستا به زۆری رقیان له قوتابخانه‌یه، ئه‌وكاته له‌وانه‌یه خۆشه‌ویستییه‌ك دروستبێت بۆ خوێندن، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆر دایك و باوك ئه‌مه‌ش قبوڵنه‌كه‌ن كه كچه‌كه‌یان له خوێندنگایه‌كی تێكه‌ڵ بخوێنێت".
به‌خته‌وه‌ر موعته‌سه‌م، خوێندكاری قۆناغی شه‌شه‌می ئاماده‌یی جه‌مال تاهیری كچان، وتی: "تێكه‌ڵكردن به بۆچوونی من شتێكی زۆر باشه، چ وه‌ك لایه‌نی خوێندن چ وه‌ك لایه‌نی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵێك شتی دیكه وه‌ك لایه‌نی خوێندنه‌وه ئاستی زیره‌كی به‌رزتر ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌ی خۆمان قبوڵیناكه‌ین له‌به‌رده‌م یه‌كتردا بشكێینهوه یا له نرخی یه‌كتر دابه‌زێت له‌به‌رده‌م یه‌كتردا، پێشبڕكێی گه‌وره ده‌بێت له‌نێوانماندا، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه هه‌ندێك له دایك و باوك ئه‌وه‌ش قبوڵناكه‌ن كه له‌پڕ ئه‌م تێكه‌ڵاوبوونه هه‌بێت".
خوێندكار ترێ ئاراس، له خوێندنگای جه‌مال تاهیر، وتی: "به‌بڕوای من تێكه‌ڵكردن شتێكی باشه، چونكه ئه‌و جیاوازییه‌ی كه ئێستا هه‌یه له‌نێوان كوڕ و كچدا زۆر كه‌مده‌بێته‌وه، من خۆم تا پۆلی چواری ئاماده‌یی له قوتابخانه‌یه‌كی تێكهڵاوبووم هیچ جیاوازییه‌كمان نه‌بووه‌وه، ئه‌گه‌ر بكرێت له سه‌ره‌تاییدا جیانه‌كرێته‌وه تاكو ئێستا ئه‌وه شتێكی ئاساییه به‌س وه‌كو ئێستا تۆزێك قورسه، ئه‌گه‌ر هاوڕێكه‌م له‌گه‌ڵمدا له پۆلێكدا بێت له ده‌ره‌وه وه‌كو ئێستا نابێت سه‌یركردن و توانج و ئه‌وانه كه‌مترده‌بێته‌وه".
مامۆستا ژیان مه‌حمود، بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م باسه خسته‌ڕوو وتی: "وه‌ك مامۆستایه‌ك وانه‌م وتووه‌ته‌وه له قوتابخانه‌ی تێكه‌ڵاو له ده‌ره‌وه‌ی شار، هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بووه كه شایه‌نی سه‌رنجڕاكێشان بێت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی هاوڕێیه‌تی هه‌بووه له‌نێوانماندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیدا دانه‌بڕاون و به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه بوون..... به‌ڵام سه‌باره‌ت به تێكه‌ڵاوكردنی ره‌گه‌زی كوڕ و كچ به كتوپڕی له‌وانه‌یه هه‌ندێك ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌بێت له‌لایه‌ن هه‌ندێك خێزانه‌وه له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له قوتابییانیشهوه.. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغ به قۆناغ بێت و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی خولی هۆشیاری بۆ خێزانه‌كان و مامۆستایان به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكان و دانانی توێژه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ندێك گۆڕانكاریی دیكه‌ش زۆر پێویستن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه" دواتر مامۆستا زانیاریی زیاتری دا‌و وتی: "یان له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی نموونه‌یی تێكه‌ڵاو به نموونه بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ دانانی مامۆستای پسپۆڕ و به‌توانا، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م قوتابخانه نمونه‌ییه زۆر گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه، چونكه له هه‌موو وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوودا داده‌ڕێژرێت.
كه‌واته (ته‌ختیت) یان داڕشتن زۆر گرنگه بۆ پرۆسه‌كه به‌ر له ده‌ستپێكردنی، نابێت به‌چاوێكی زۆر ساكاره‌وه سه‌ری پرۆژه‌كه بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی دواڕۆژی رۆڵه‌كانمان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ستاوه، بێگومان تێكه‌ڵبوونی كوڕان و كچان له‌ناو قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كاندا سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌كێك له دیارترین ئه‌و كێشانه كێشه‌ی ئه‌خلاقییه كه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و تێكه‌ڵبوونه دێته‌كایه‌وه، ئێمه وه‌ك توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ده‌بینین و ده‌بیستین كه چه‌نده‌ها حاڵه‌تی بزێوو نائه‌خلاقی رووده‌دات له‌ناو قوتابخانه‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ناو قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كاندا، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ قۆناغی هه‌رزه‌كاری كه ترسناكترین قۆناغه، چونكه مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌دا به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی هۆرمۆنی و فسیۆلۆجی و شكلی تێده‌په‌ڕێت و له‌شی گه‌شه ده‌كات و له قۆناغی منداڵییه‌وه ده‌چێته قۆناغی گه‌وره‌یی، مرۆڤ وایلێدێت كه به عه‌قڵ بیرنه‌كاته‌وه و ده‌چێته ژێر كاریگه‌ریی سۆز و عاتیفه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه قوتابی كوڕ و كچ له‌و ته‌مه‌نه‌دا تووشی چه‌ندین هه‌ڵه ده‌بن له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ته‌مه‌نه‌دا تێكه‌ڵ نه‌كرێن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی زۆرینه‌ی دایك و باوكانی به‌ڕێز بۆ ئه‌و تێكه‌ڵبوونه، چونكه دابونه‌ریتی ئێمه‌ی كورد دژی ئه‌و تێكهڵبوونهیه، لێره‌وه به باشی ده‌زانم كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان و كوڕان و كچانمان بپارێزین له‌و كێشه ترسناكانه"، دواتر مامۆستا به‌رده‌وامبوو وتی: "حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه بڵێم كه به پێویستی ده‌زانم وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده په‌له نه‌كات له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره نوێییه‌ی كه به‌نیازه له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كاندا جێبه‌جێیبكات، ئه‌ویش تێكه‌ڵبوونی قوتابییانی پۆلی (7-8-9)ی ناوه‌ندییه له‌گه‌ڵ یه‌ك له هه‌مان قوتابخانه سهرهتاییهكدا، من وه‌ك توێژه‌رێك له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵبوونی ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌م له قۆناغی سه‌ره‌تایی و په‌یمانگا و زانكۆدا، به‌ڵام هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم كه كوڕان و كچان له قۆناغی ناوه‌ندیدا تێكهڵبكرێن، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه پێشتر باسمانكرد.
|
|
|