Print
 چه‌مچه‌ماڵ: به‌هۆی‌ ته‌قه‌كردنی‌ چه‌كداره‌كانی‌ پارتی‌ 5 كه‌س برینداربون و منداڵێكیش كوژرا
Wednesday, March 2, 2011
(سبه‌ی‌):
به‌هه‌مان شێوه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی تری هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) هاوڵاتیانی شاری چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندانێكیان رێكخست له‌ دژی گه‌نده‌ڵی و نا عه‌داله‌تی و داوای چاكسازیان كرد له‌ ده‌سه‌ڵاتداران.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین: هه‌ندێك له‌ خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و لقی‌ 19ی‌ پارتی‌ به‌ڕكه‌وتن و هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گای‌ لقی‌ پارتی‌، به‌ڵام چه‌كداره‌كانی‌ لقی‌ پارتی‌ ته‌قه‌یان به‌ناو خۆپیشانده‌راندا كرد و له‌ ئه‌نجامدا 5 كه‌س بریندار بو منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن 12 ساڵان كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار پێیڕگه‌یاندین له‌ ئه‌نجامی‌ پێكدا هه‌ڵپرژانی‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسه‌كانی‌ به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵدا وێنه‌گری‌ كه‌ناڵی‌ كوردسات و په‌یامنێری‌ كوردستان تیڤیش بریندار بون.
Sbeiy.com © 2007