فه‌رهاد سه‌نگاوی
پاكانه‌یه‌كی پێویست: هاوزمان و هاونه‌ته‌وه و هاووڵاتییه به‌ڕێزه‌كانم (كرمانج زاره‌كان) ئه‌مه راستییه‌كه، كه به‌نده له‌سه‌ر پێویستی قسه ده‌كات، ئاره‌زوو و مه‌یل و لایه‌نگریی (كرمانج و سۆران) دوو چاوی منن هه‌ركامیان گه‌ش و ره‌ش بێت، یا ئازار و خه‌مبار – من وه‌كو یه‌كه و ئه‌وپه‌ڕی رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مووان هه‌یه، به‌ڵام وایده‌بینم كه پێویسته زاری سۆرانی زمانی ره‌سمی هه‌ردوو كوردستانی عیراق و ئێران بێت. تا كه‌ی؟ تا ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵات و بازاڕ و ده‌وڵه‌ت هه‌ردوو زاره سه‌ره‌كییه‌كه ده‌كات به‌یه‌ك زمانی یه‌كگرتوو یا ئه‌ده‌بی، بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كوردی دره‌نگ وه‌خت.
1) فیرده‌وسی و شانامه‌كه‌ی زمانی فارسی چنی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێران چه‌سپاندیان. كه‌چی ئێمه له مێژووی ناوه‌ڕاست و نوێ‌دا فیرده‌وسی ده‌وڵه‌تمان نه‌بوو.
2) قورئان: زاری ته‌نیا خێڵی قوره‌یش (كورش- ی) كرد به زمانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و نه‌ك هه‌ر عه‌ره‌ب، ئه‌و زمانه‌شی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه و عه‌ره‌ب و زمانه نا عه‌ره‌به‌كانی (سودان، میسر، تونس، لیبیا، جه‌زائیر، مه‌غریب، سوریا، لوبنان ئوردن، فه‌له‌ستین، عیراق)دا سه‌پاند، به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا یه‌ك ملیار مرۆڤی ئیسلام – دین خه‌و و خه‌یاڵ و ئاواتی به‌هه‌شتیان به‌م زمانه زمانی (ته‌نها) خێڵی قوره‌یش شرۆڤه ده‌كه‌ن و نزا و نوێژ و ستایش و پارانه‌وه‌ی پێده‌خوێنن و زۆربه‌شیان تێناگه‌ن.
كه‌چی كورد به‌نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ساسانی ئاڤێستای ئایدۆلۆجیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌ده‌ستدا و ئا‌ڤێستا كه دوو به‌شبوو به‌ناوی (زه‌ند) و (پازه‌ند) عه‌ره‌ب ئیسلام كردیان به تانه‌و جنێو به‌ناوی "زه‌ند"ی‌ق. واته لاده‌ر و كافر به‌كاریان هێنا زه‌ندیق په‌یڕه‌وانی زه‌ند ئا‌ڤێستا.
3) زمانی خێڵه‌كی مه‌نگۆلی (توركی) كه هه‌ر به‌قه‌ده‌ر بێژنگ سفت و سافه، كردیان به زمانی توركیای كۆنه یۆنانی ناتورك – كه له توركیاش كه‌مایه‌تین ئه‌گه‌ر (دین و ده‌سه‌ڵات) نه‌بوایه، نه‌ك هه‌ر توركیا هه‌ردوو ئازه‌ر بایجانی سۆڤیه‌ت و ئێرانیشیان توركاند و كردیان به تورك زمان، چونكه (ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تیان) هه‌بوو، ئازه‌ره‌كان نه‌ك تورك نین – ئێرانی ره‌سه‌نن.
4) دیالێكتی "زاری"ی ته‌نها شاری پاریس پێویستی وایكرد، بوو به‌زمانی هه‌موو فه‌ره‌نسا، چونكه ده‌وڵه‌تیان هه‌بوو.
5) سۆمه‌ر و گۆتی – هه‌ردووك دوو خێڵی بێ وێنه‌ی هیندۆ ئه‌وروپی نه‌ژاد یا ئاری نه‌ژاد بوون، كه مرۆڤایه‌تی قه‌رزداری ژیریی و دلێرییانه و پاشتر بابل و ئه‌كه‌د و ئاشور له‌مان فێربوون. گۆتی ئه‌كه‌دی شكاند و تۆڵه‌ی سۆمه‌ری هاو نه‌ژادی لێكرده‌وه هه‌ردووكیان له جه‌رگه‌ی كوردستاندا بوون، به‌ڵام سۆمه‌ر و گۆتی و... هتد ناچاربوون جێگه‌یان چۆڵكرد بۆ زمانی كوردی ئه‌مڕۆ، چونكه ژیان و رووداوه‌كانی وای پێویستكردووه، ئه‌گه‌ر نا وا نه‌ده‌بوو.
6) سانسكریت – زمانی زیندووی سه‌رده‌مێكی گرنگی هند بوو، كه‌چی جێی بۆ هندی چۆڵكرد.
7) ئینگلیزی زمانی كه‌مایه‌تی دورگه‌ی به‌ریتانیا بوو، كه‌چی بوو به‌زمانی جیهانگر و نوكی زمانی زانست و مرۆڤایه‌تی، چونكه ده‌سه‌ڵات و پێویستی و به‌كارهێنان وایدهویست.
*زمانی كوردیش وه‌ك هه‌موو زمانه‌كانی تری جیهان. به‌گوێره‌ی ئه‌و ره‌گ و ریشه و رهچهڵهكانهی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان لێپێكهاتووه، به‌گوێره‌ی ناوچه‌ی جوگرافی و تۆپۆگرافی و دیمۆگرافی و كه‌ش و ژینگه‌ی جیاواز، زۆر ئاسایی و سروشتییه (زار) و (وردهزار)ی زۆری هه‌بێت به‌ڵام زیانێكی گه‌وره‌یه.
*نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و بازاڕ له مێژووی نوێ‌دا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م زارانه پێكه‌وه جۆش نه‌خۆن و نه‌بن به زامنی ره‌سمی یان ستاندارد بۆ نه‌ته‌وه، یا یه‌ك له‌م زارانه خۆی بسه‌پێنێت و ببێت به‌زمانی ره‌سمی (ده‌وڵه‌تی).
ده‌بێت بوترێت كوردی خواروو -كوردی سه‌روو –كوردی ناوه‌راست.
چونكه كورد زمانه‌كه‌ی ناوی (كوردییه) نه‌ك (كرمانجی)، به‌ڵام ده‌كرێت بوترێت كوردی سه‌روو (كرمانجی) و كوردی خواروو(سۆرانی) و كوردی ناوه‌راست (لوڕی).
به بۆچوونی به‌نده زمانی كوردی دوو دیالێكتی سه‌ره‌كی یا دوو (شازار)ه نه‌ك سێ.
كوردیی سه‌روو كرمانجی و كوردیی خواروو سۆرانی و ناپێویسته كه لوڕی بهشازار دابنرێت، چونكه رێزمانی لوڕی و سۆرانی نزیكه‌ی هه‌مووی یه‌ك شتن و له verb كردار و pronoun جێناو و – ناو و ئامرازه‌كاندا – له نه‌بوونی (نێر‌و مێدا) له تاك و كۆدا – ناسراو و نه‌ناسراودا نزیكه‌ی هه‌موو وه‌ك یه‌كن.
پێم وایه لوری كۆمه‌ڵه‌ی زمانی ده‌ربار و ده‌وڵه‌تی ساسانی بووبێت، چونكه چوارسه‌د ساڵه‌ی (400) حوكمڕانی ساسانی له نێوان (به‌غدا - ته‌یسه‌فۆن – كرماشان)دا ژیاون كه هه‌ردوو پایته‌ختی هاوینه و زستانه‌یان بووه، ئه‌م لوڕییه گه‌شه‌ی كردووه و بووه به (سۆرانی).
*ده‌كرێت سنوری سروشتی ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری زێی بادینان به‌دیوی خواردا یا رۆژهه‌ڵاتدا، هه‌موو پارێزگاكانی هه‌ولێر – سلێمانی – كه‌ركوك- ئیلام – كرماشان- خوره‌م ئاوا – سنه- موكریان- هه‌ورامان- جگه له‌وه‌ی ده‌یان شار و ناوچه‌ی تر هه‌یه وه‌كو سه‌قز – كه‌لار – چه‌مچه‌ماڵ ..هتد له ئاست و قه‌باره‌ی ئوستان یا پارێزگادان و له رووبه‌ر و ژماره‌ی دانیشتواندا زۆر فراوان و چڕه – ئه‌مانه هه‌موو ده‌كرێت له خانه‌ی سۆرانی‌دا له رووی زاره‌وه.
*ده‌كرێت به‌دیوی سه‌روو رۆژئاوادا – گه‌وره‌ترین پارچه‌ی كوردستان و كوردستانی سوریا بچوكترین پارچه و هه‌ردوو ئوستان یا پارێزگای ورمی و دهۆك به كرمانج دابنێین.
*له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ ئامار و زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام به وتن ده‌وترێت كرمانج زۆرترن له سۆران، به‌م پێیه من پێم وایه له‌رووی ژماره‌شدا به‌رامبه‌ر بن.
له‌م دابه‌شبوونه‌دا هه‌ورامی و زازا جێگۆڕكێی سهرسورهێنهرییان كردووه، كه تا راده‌یه‌ك هه‌م له سۆرانی و هه‌م له كرمانجی جیاوازن و ده‌كرێت وه‌ك زاری سێیه‌م سه‌یر بكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌موو هه‌ورامییه‌كان سۆرانی ده‌زانن و كه‌وتونه‌ته ناوجه‌رگه‌ی سۆرانه‌وه، كێشه‌كه بێ ده‌ستكاری و مه‌به‌ست چاره‌سه‌ر بووه، زازش هه‌روه‌ها كه‌وتوونه‌ته ناوه‌ندی كرمانج و هه‌قی وایه له كاروباری ره‌سمیدا به‌كرمانجی بدوێن و له‌ناو ماڵ و كه‌سوكاردا هه‌ر زازا به‌كار بهێنن. له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه و نیشتماندا نییه و زۆر خراپ و ترسناكه – جیاكاری و نیاز و مه‌به‌ستی خێڵ گه‌ری و زارگهری و ناوچه‌گه‌ری به‌كاربهێنرێت، راسته هه‌م له‌ناو سۆراندا و هه‌م له‌ناو كرمانجی گرنگیان پێبدرێت و بكرێن به زمانی ستانداردی كوردستان.
*بۆچی سۆرانی زمانی ره‌سمی هه‌ردوو كوردستانی رۆژهه‌ڵات و خوارووی نیشتمان بێت، چونكه هه‌موو ئه‌و ناوچه جوگرافییه فراوانه‌ی هه‌ولێر – ئیلام – خوره‌م ئاوا – سنه، موكریان و كوردستان، ئه‌گه‌ر ورده دیالێكتیتی تیایه، به‌ڵام كۆڵه‌كه گه‌وره‌كانی زمان یه‌كن و سۆرانییه بتوانێت له هه‌موو سهراپاتر و چه‌سپاوتر و بێ ئه‌مه‌ش به پلان و به‌رنامه و فێڵ و سه‌پاندن نه‌بووه به‌ڵكو پرۆسێسێكی سروشتی و بێده‌ستكاری بووه.
*له‌ئه‌نجامی گه‌شه و جوڵه و كارلێكی سیاسی و ئابووری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی میرنشینه‌كانی ئه‌رده‌ڵان و بابان و سۆران – بزوتنه‌وه‌كانی حكومه‌ته‌كانی كۆماری كوردستانی مه‌هاباد و شانشینی شێخ مه‌حمود و به‌رزان و ئه‌یلول و شۆرشی نوێ وه بووه، هه‌زاران نووسه‌ر و رووناكبیر و هونه‌رمه‌ندی وه‌كو نالی سالم و كوردی حاجی و بێكه‌س و گۆران و پیره‌مێرد و زیره‌ك و مه‌ردان و سه‌ی عه‌لی ئه‌سغه‌ری سنه‌یی و جه‌لالی محه‌مه‌دیان و شه‌هرامی نازری و لور نه‌ژاده‌وه – كه به هه‌زاران دیوان و گۆانی و شیعر‌و به‌سته‌یان به‌گوێی شوان و شادا، لادێ و شاردا، نه‌خوێنه‌وار و خوێنده‌واردا داوه.
*ته‌نانه‌ت به‌رزانی و كورٍهكانیشی كه له شۆرشی ئه‌یلولدا و هه‌تا ئێستاش دووان و نوسین و گفتوگۆیان هه‌ر به سۆرانی بووه، چونكه پێویست وایكردووه، هاوڕێ و هاوكار و سه‌ركردایه‌تی شۆرشه‌كان، ئه‌ده‌بیات و راگه‌یاندن و كادران و گوێ‌گران و جه‌ماوه‌ر زۆربه‌ی زۆریان سۆرانی بوون، ئه‌نجامده‌ران و به‌شدارانی شۆرشه‌كان زۆربه‌یان سۆرانی بوون.
*هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدی مه‌یدان جۆربه‌جۆره‌كانی خه‌بات، سه‌دان مامۆستا و خوێندكاری شه‌هیدكراو، یا راونراو و گیراو له خۆپیشاندانه‌كاندا له‌سه‌ر زمانی كوردی سۆرانی رووویداوه، هه‌ر له مێژووی نوێ‌دا له‌م سه‌د ساڵه‌ی رابردوودا له كوردستانی خواروو رۆژهه‌ڵاتدا له سه‌دان رادیۆ – رۆژنامه – گۆڤار – TV له هه‌زاران خوێندنگه و قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگادا به‌كارهێنراوه، به‌ملیۆنان كتێب و رۆژنامه و بابه‌تی جیاجیای زمانی ئه‌ده‌بی، هونه‌ری، سه‌ربازی، ئابووری سایكۆلۆجی بگره ئه‌ستێره‌وانی فه‌له‌ك و ده‌رمانسازی پێ نوسراوه.
ئه‌مه هۆی به‌كارهێنان و ئه‌زموون و ته‌جروبه‌ی زاری سۆرانی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه سۆرانی گه‌شه بكات، ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ی سۆرانی – ئه‌م به‌كارهێنانه‌ی سۆرانی ئه‌وه نه‌بووه له‌سه‌ر حیسابی زاری كرمانجی بێن، یا به‌مه‌به‌ست و پلانگێڕی بێت، ( له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی یان ده‌سه‌ڵاتی سۆران زارهكانهوه هاتبێت)، ته‌نیا له كێشمه‌كێشی ژیان و ململانێ وه هاتووه له‌نێوان زۆرینه‌ی سۆرانی له‌هه‌ردوو پارچه‌ی رۆژهه‌ڵات و خواروودا دژ به‌داگیركه‌رانی عیراقی و ئێرانی، ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ی سۆرانی وه‌نه‌بێت له زیانی كرمانجیش ته‌واو بێت و خراپ بێت، به‌پێچه‌وانه‌ی هاونه‌ته‌وه و هاوخوێنه‌كانی ئێمه له كرمانج زاره‌كان سۆرانی گه‌نجینه‌ی زمان و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وانیشه و ده‌توانن و پێویسته كه و كورتیه‌كانی كرمانجی له سۆرانی‌دا پڕ بكه‌نه‌وه.
له رابردووش‌دا له وتاری زمانه‌وانیدا شینی ئه‌وه‌م كرد، كه پێویسته كرمانجی و سۆرانی له یه‌كتر موتوربه بكرێن و لێك نزیك بكرێن – نه‌ك هه‌ر لایه‌ك به ئاره‌زووی خۆی (وشه) و (زاراوه) دابتاشێت و یان له زمانه‌كانی تری وهربگیرَت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌م سۆرانی و هه‌م كرمانجی دژ و دوور له‌یه‌ك كارده‌كه‌ن و بیر ده‌كه‌نه‌وه.
- ئه‌م نه‌یاری و دووره په‌رێزییه زۆرتر له‌لایه‌ن هه‌ندێك نوسه‌ران و سیاسی‌یان و میدیاكاره‌كانی په‌كه‌كه و پارتی یه‌وه گه‌شه‌ی پێده‌درێت – كه كرمانجی به‌و ئاراسته‌دا ده‌به‌ن له سۆرانی دوور بێت و به‌رده‌وام له داتاشین و وه‌رگرتنی وشه‌ی بێگانه‌دان نه له سۆرانی. به‌پێچه‌وانه‌وه – سۆرانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی زۆری كردووه – زیاتر روو ده‌كاته‌وه كرمانجی و پێویستییه‌كانی خۆی لێپڕ ده‌كاته‌وه، سۆرانی به سه‌دان وشه‌ی وه‌كو (وه‌ره، ره‌وش، گوند، ئاسته‌نگ، هزر، هێژا، مهزرن...هتد) به شانازییه‌وه به‌كارده‌هێنێت له كاتێكدا – هه‌مان وشه به سۆرانی هه‌مان واتا وه‌كو ( بێ، دۆخ، دێ، كۆسپ، بیر، گه‌وره، شكۆ، كه‌ته، كۆك) هه‌یه كه‌چی سۆرانی هه‌ر كرمانجییهكه بهكاردهیهَنێت، دیاره كینه و ركه‌به‌ری له سۆرانیشدا به‌رامبه‌ر كرمانج هه‌یه، به‌ڵام زۆر كه‌م و ده‌گمه‌ن.
ئه‌وه هه‌ندێ كه‌سانی ناو راگه‌یاندنی په‌كه‌كه و پارتین، كه له‌جیاتی وشه‌ی ئاسایش (ئهولهكاری) و له‌جیاتی بینه‌ر(ته‌ماشاڤان) و له جیاتی كێشه (ئاریشه) و له جیاتی ته‌مه‌ن (ژی) و له‌جیاتی نه‌وه (نهفش) و له جیاتی گۆڕه‌پان و مه‌یدان(قاد) و له‌جیاتی كاتژمێر (ده‌مژمێر) و له‌جیاتی كه‌ش (سه‌قا) به‌كارده‌هێنن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری زمانی كوردی – كرمانجی كۆن- بكه‌ین گوێ له گۆرانییه كۆنه‌كانی كوردی كرمانجی كۆن بگرین زۆر نزیكتره له سۆرانی و زۆر خۆش گوێ و خۆشبیستن تر ده‌گاته هه‌ست و نست. (ته‌ماشاڤان) له (ته‌م) و (شاهد)ی عه‌ره‌بی دروستكرواه، هی دوێنێ یه و دروستكرواه، به‌ڵام (بینه‌ر)ی كوردی هه‌م – هه‌م سۆرانی و هه‌م كرمانجی یه له ره‌گی بینین وه‌رگیراوه له‌وه‌ته‌ی TV هه‌یه بینه‌ر هه‌یه، له TV یه‌كاندا دوو بێژه‌ری سۆرانی و كرمانجی پێكه‌وه هه‌واڵ ده‌خوێننه‌وه، ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی سۆرانی بدرێت به گوێی كرمانجدا و كرمانجی بدرێت به گوێی سۆراندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پلان نه‌بێت و ماڵ جیایی و من من بكرێت خه‌ریكی دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو شازارهكه ده‌بن، ئه‌م كاره په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سودی بۆ كورد زیانی زۆریشی به كورد گه‌یاند.
په‌كه‌كه به‌نیازه زاری سۆران زیندوو بكاته‌وه دیاره به ده‌ستكارییه خۆی ئاساكه‌ی كه له هه‌موو بواره‌كاندا (توندڕه‌و و كۆنه) – په‌كه‌كه زۆر له ژێر كارتێكردنی توركیدایه و ئه‌م كاره‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زگای میدیای هه‌یه رۆژانه خه‌ڵكی پێ په‌روه‌دره ده‌كات، هه‌ندێك له بێژه‌ر و نوسه‌ری كرمانج له راگه‌یاندنی پارتیدا لاسایی میدیای په‌كه‌كه ده‌كه‌نه‌وه كه خه‌ریكه ناوی میله‌تی كوردی ده‌ستكاری ده‌كه‌ن به كورد ده‌ڵێن (كویرد) ئه‌مه‌ش توركاندنه.
ئه‌م (كرمانجییه كۆن و تێكشكاوه توركاویه – ی پارتی و په‌كه‌كه جێی ناڕه‌زایی – كوردی توركیا و بادینانه) نه‌ك منێكی سۆرانی – كرمانجه‌كانی زاخۆ-، دهۆك، ئاكرێ و ئامێدی بگره دیاربه‌كر و وان و به‌دلیس هه‌روه‌كو من داد و بێدادیانه له ده‌ستی، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه و پارتی به‌شێوه‌ی رۆژانه‌ی دهۆك و زاخۆیان بكردایه زۆر باش و جێی شانازی و زانسیتی تر بوو، چونكه لای كه‌مه‌ی با نوسین نه‌بوبێ به‌ڵام خه‌ڵكی بادینان سه‌دان ساڵه كرمانجی به‌كارده‌هێنن و بادینان به‌ته‌نیا به‌قه‌د هه‌موو (كرمانجی كوردستانی توركیا) گه‌شه‌ی كردووه، چونكه (نیو بهكارهاتن) به‌كارهاتووه، به‌ڵام له سه‌رانسه‌ری كوردستانی توركیا و سوریا مه‌گه‌ر له‌ناوماڵدا ئه‌ویش به نهێنی به‌كارهاتووه، به‌پێچه‌وانه‌ی سۆرانی هه‌میشه به‌كارهاتووه و خوێندن و نوسینی پێ ئه‌نجامداروه.
بۆ ئێمه‌ی كورد زیانێكی گه‌وره‌یه له دوو باڵ – باڵیكی زمانه‌كه‌مان شكاوه-، ئه‌گه‌ر كرمانجییه‌كی گهشهكردوومان هه‌بوایه كارێكی زۆرتری ده‌كرده سه‌ر سۆرانییهكی گه‌شه‌كردوو، به‌پێچه‌وانه‌ش راسته ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه له‌گه‌ڵ هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو شازاری كرمانجی و سۆرانی – تا زمانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خه‌مڵێت، چونكه له هه‌ردوو به‌شی عیراق و ئێرانی سۆران-زار بوار هه‌یه بۆ زمانی ره‌سمی ئه‌وه سۆرانی زمانی ره‌سمی بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:
1) ئه‌م دوو پارچه‌یه زۆربه‌ی زۆریان سۆرانی زارن.
2) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سۆرانی له كار و ئه‌زمون و گه‌شه‌دا بووه.
3) سۆرانی ئاسانتره - نێر و مێ - ی تێدا نییه و رێزمانێكی سوكتر و گه‌شه‌كردووی هه‌یه.
4) كاتی گۆڕینی پیتی كوردی نزیكه بۆ لاتینی كوردی، چونكه لاتین به گه‌ر و زمانی كورد نزیكتره و له زانست و دوینای نوێ نزیكتره.
كهسۆرانی بكرێت به زمانی ره‌سمی و ده‌وڵه‌تی كوردستانی عیراق و ئێران هه‌وڵێكی زانستیی تر ده‌بێت بۆ تێكه‌ڵكردنی زۆرتری كرمانج به سۆران و پاشتر خه‌مڵینی یه‌ك زمانی ستاندارد و رێگری له هه‌ڵوه‌شانی زمانی كوردی.
تێبینی و بۆچوون:
وشه‌ی سۆران ره‌نگه سۆران له (سور+ان) وه هاتبێت وه‌كو /ره‌ش+ان/زه‌رد+ان/پیاو+ان/كێ‌و+ان یا له (سوار) وه‌كو ئه‌سپ (سواران) – گا(سواران)ه‌وه هاتووه، یا ناوه بووه به‌ناوی ناوچه‌یه‌ك، كه‌سێك، كێوێك، له كۆنه‌وه ماوه‌ته‌وه، لێره‌دا ناوچه‌یه. دوای شای ئه‌شكانی به‌ر له ساسانی – دوو كوڕی هه‌بووه به‌ناوی (سۆرن) و (كارن) ئه‌م دوو ناوه ئێستاش له ئه‌وروپا زۆر بڵاون. ره‌نگه سۆران له سۆرنهوه بووبێت به‌ناو بۆ ناوچه‌ی ره‌واندز كه پایته‌ختی میرنشینی سۆران بوو. (كارن) ئێستاش دێی (قارن) لای مه‌هاباد هه‌یه كه (ك) بووه به (ق) و ده‌ڵێن (قارن) و پاشتر بووه به قارنێ – له‌گه‌ڵ دێی قه‌ڵاتان- ده‌وترێت قارنێ و قه‌ڵاتان.
زۆر ناوی مێژووی كۆن به‌ناوی مرۆڤ یا دێ و كێ‌و و دۆڵه‌كانی كوردستانه‌وه ماون یان چوون بۆ ناو میله‌تانی تر یان له میله‌تانی تره‌وه هاتوون بۆ ناو كورد. (به‌رزان) ناوی میرێكی كۆنه له سه‌رده‌می ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنیدا چووه به‌پیری ئه‌سكه‌نده‌ره‌وه ناوی (ساتی به‌رزان) بووه، پاشتر بووه به‌ناو بۆ ناچه‌ی به‌رزان- دواتر تیره‌یه‌ك له خێڵی زێباری جیا بوونه‌وه و له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێ بوون، ناوه‌كه‌ی خۆیان له ناوچه‌كه‌وه وه‌رگرتووه. خێڵی مزوری (مزور)-(مزوران) ناوی شایه‌ك بووه كه شاهه‌نشای ساسانی له (یه‌مه‌ن) دایناوه. (هه‌زار مێرد) ناوی سوپایه‌كی ساسانییه‌كان بووه،بووه به‌ناوی ئه‌شكه‌وتێك له سلێمانی.
ئهكیۆس-كیۆس (راڵف ئهكیۆس) هه‌ر له (كاوس)ه‌كه‌ی خۆمانه‌وه هاتووه یا چووه.
هه‌روه‌ك ناوه‌كانی هۆمه‌ر – زوبێر..هارون. له یۆنانییه‌وه هاتوون.
سۆران جێگه‌ی میرنشینی گه‌وره و گرنگی میرنشینێك بوو، كه زۆری نه‌مابوو ببێت به‌ناوێكی شاهه‌نشایی كوردیی. پاشتر فراوان بوو ئه‌م زاراوه گه‌یشته سه‌راپای نیوه‌ی كوردستانی گه‌وره.
*كرمانج – ره‌نگه له وشه‌ی (كوردمان ج)-توركمان، ئه‌ڵمان، نوردمان.
وشه‌ی (مان) یه‌ك له وشه ره‌سه‌نه‌كانی ناو زمانی كوردییه، كه ره‌نگه هاو واتای (خان)بێت.
خان پاشگره به‌واتای (جێ) چاخانه، گوڵخانه، كارخانه،-(خانوومان) هاو واتان.
له‌ناو وشه و ناوه‌كانی هه‌ورامان، داره‌مان، قاره‌مان، ره‌نگه وشه‌ی man) (پیاو هه‌ر هه‌مان وشه‌بێت و واتاكه‌ی گۆڕابێت.
*زاری هه‌ورامی كهخێڵ و تیره‌كانی (هه‌روامی – زازا، شه‌به‌ك ، زه‌نگه‌نه، زه‌ند، باجه‌لان، ده‌یله‌می كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌ناوبانگی بوه‌یهی تیادهكهوت ده‌سته‌ڵاتی ناراسته‌وخۆی عه‌باس كه‌وتبووه ده‌ست). پێم وایه هه‌ر ده‌یله‌مییه‌كان ناوه‌كه‌یان گۆڕا بۆ دلێمی و بوون به عه‌ره‌ب. ئه‌م گروپه كورد هاونه‌ژاد وهاوزمانن و 2000 ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له ده‌وروبه‌ری ده‌ریای قه‌زوینه‌وه هاتوون.
ده‌یله‌م واته نێزه‌ی درێژ.
*كاك كهنداڵ نه‌زان – یه‌ك له‌و تیورسهنانهیه كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی تر وتبووی: پێویسته هه‌موو زار و ورده زاره‌كان هانبدرێن و گه‌شه‌بكه‌ن و به‌كاربێن، به‌ڵام پێم وایه ئه‌مه (گه‌ڕانه‌وه)یه بۆ دوا. له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و كوردستاندا هه‌رگیز نییه ئه‌م كاره بكرێت جگه له نزیك كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو شازاری (كرمانجی و سۆرانی).
* كاك موحه‌مه‌دی موهته‌دی بۆی گێڕامه‌وه له‌سه‌رده‌می شا له كوردستانی ئێران چه‌ند رادیۆی كورد زمان هه‌بوون، راسته هه‌موویان به‌سۆرانی ده‌دوان به‌ڵام كه‌مێك جیاواز له‌یه‌كتر، كورده‌كانی ئێران هه‌وڵیاندا هه‌مووان به‌یه‌ك شێوه‌ی ره‌وانی سۆرانی بدوێن (ده‌سته‌ڵاتدارێكی ساواك هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردبوون و وتبووی: وانه‌زانن بێئاگاین،-ده‌مانه‌وێت چه‌ندین رادیۆی تریشیان هه‌بێت به‌مه‌رجێك-هه‌ر یه‌كه و به‌جۆرێك قسه بكات نه‌ك هه‌موو به‌یه‌ك شێوه) سه‌یره له كوردستان رووناكبیری هه‌یه، حزبیی هه‌یه، سه‌ركرده‌یی هه‌یه، خۆی ماڵی خۆی له جیاتی داگیركه‌رانی وێران ده‌كات.
به‌هیوای به‌كاری، به‌مه‌به‌ستی: یه‌كێتی زمان، یه‌كێتی بازاڕ، یه‌كێتی سیاسه‌ت و یه‌كێتی حكومه‌ت و پاشان یه‌كێتی پارچه‌كانی نیشتمان.
*سه‌دان رۆژنامه و گۆڤار له كوردستانی عیراقدا (خواروو) ده‌رده‌چن. هه‌یانه به چه‌ند دانه بۆ كۆڵانێك، یا چه‌ند سه‌د دانه- هه‌یانه به عه‌ره‌بی- بۆ كوردی به‌غدا و كه‌ركوك و خانه‌قین،-هه‌یانه به كرمانجی له بادینان ، هه‌یه به هه‌ورامی و هه‌یه به لوریی، ئه‌مه‌ش شانازییه و ژیرییه وه‌ك كاك كهنداڵ و هاوبیره‌كانی له‌ناو هه‌ندێك له په‌كه‌كه و پارتیدا ده‌ڵێن (یا شه‌رمه‌زارییه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك) شه‌رمه‌زارییه بۆ رووناكبیرو سه‌ركرده‌كان.
رادیۆ و رۆژنامه و TVی حزب شانازییه یا ئه‌هلی؟
دیاره ئه‌وه‌ش شانازییه كه رۆژنامه و رادیۆ و TV یش بووه به مۆدێلی (سه‌ركرده) به‌پاره‌ی گه‌ل و نیشتمان. هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك بۆ خۆی بووه به ده‌وڵه‌تێك، بودجه‌ی تایبه‌ت، باره‌گای تایبه‌ت، زیندانی تایبه‌ت، هێزی تایبه‌ت و رۆژنامه‌ی تایبه‌ت و دادگای تایبه‌ت و ئه‌مه حاڵی سیاسه‌ت و كوردایه‌تییه‌كه‌ی كورد (رۆژنامه‌وانی و زمان و رووناكبیران بۆ واتارێك بیرن)، نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت به ئه‌قڵی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رمایه‌داری مۆدێرن داده‌مه‌زرێت یا به‌ئه‌قڵی تاكه‌كه‌سی و خێڵ گه‌ری – له 50% ی كورد نه‌خوێنه‌وارن و 50% ی به‌شه خوێندهوارهكهش زۆبه‌ی پیاوی ناو دیوه‌خان و مزگه‌وتن. سا قوڕ به‌سه‌ر نالی و خانی و حاجی له‌كاتی خۆیدا چۆن شێت نه‌بوون.
ده‌بوو هیچ نه‌بوایه له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا (عیراقدا) دوو رۆژنامه‌ی كوردی هه‌بوایه، هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌كی سه‌د هه‌زار دانه ده‌ربچووایه – كه نییه باشترین رۆژنامه‌ی به پێنج هه‌زار یا ده هه‌زار دانه ده‌رده‌چێت ئه‌مه بۆچی، هۆی یه‌كه‌می كورد خوێنه‌ری زۆر كه‌مه و كۆنه، هۆی دووه‌م زمانێكی ستانداردی نییه، هۆی سێیه‌م سه‌ركردایه‌تی كورد خێلهكییه...
*زمانی ئینگلیزی دڵۆپێكه له ده‌ریای زمانی هیندۆ ئه‌وروپی به‌م جۆره، 12 بنه‌ماڵه‌ی زمانه-كه 43 زمانی زیندوو و مردووه- له‌م 43 زمانه دوویان مردوون (سانسكریت و گۆتی)، ئه‌م 43 زمانه به‌قه‌د گه‌ڵای دار دیالێكت و ورده دیالێكتیان هه‌یه (زار و وردهزار) ئه‌م وردهكایهش له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ زۆر به‌وردی و گرنگی.