|
قادر عه‌زیز: ئێمه ئۆپۆزسیۆن نین |
Monday, July 16, 2007 |
سازدانی: سیروان ره‌شید
سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌دواداچونی ماده‌ی 140 له‌دیدارێكی سبه‌ی، هێما بۆئه‌وه‌ده‌كات له هه‌فته‌ی رابردودا له به‌غدا زه‌حمه‌تكێشان و یه‌كێتی رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ك باسی ئه‌وه‌شده‌كات كه زۆر پێویسته پێنج حزبه كوردستانیه‌كه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی و پارتی لیستی به‌رامبه‌ریان هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه زیاتر له‌ساڵێكه وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان چاودێری و به‌دواداچونی كاره‌كانی ئاسایكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌كات، قادر عه‌زیز وتی ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا من تۆمه‌تبار بكرێم له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌كه، ئاماده‌م قه‌زاوه‌تی خۆم بكه‌م و ئه‌وه‌ی ده‌یزانم له‌و رووه‌وه ئاشكرایبكه‌م.
* له‌هه‌فته‌ی رابردوودا چویته به‌غدا و هه‌فته‌یه‌ك مایته‌وه، سه‌فه‌ره‌كه بۆ كاری مادده‌ی 140 بوو یان شتی تر؟
قادر عه‌زیز: خۆی سه‌فه‌ره‌كه‌م له‌سه‌ر داوه‌تی به‌ڕێز مام جه‌لال بوو، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش له میوانداری به‌ڕێزیاندا مامه‌وه، ده‌مێك بوو جه‌نابی مام جه‌لال داوای ده‌كرد ماوه‌یه‌ك بێت به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی كوردستانی و عیراقی قسه بكه‌ین، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوخۆی نێوان زه‌حمه‌تكێشان و یه‌كێتی قسه بكه‌ین، به‌ڕاستی له‌و سه‌فه‌ره‌دا توانیمان زۆر له یه‌كتر بگه‌ین و قسه بكه‌ین، به تایبه‌تیش له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان زه‌حمه‌تكێشان و یه‌كێتی، كه پێمان وابوو له‌م كات و هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌بێت یه‌كێتی و ته‌بایی نێوان حزبه‌كان زیاتر بكرێته‌وه، به تایبه‌تیش په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و زه‌حمه‌تكێشان ده‌مه‌زه‌رد بكرێته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه گه‌یشتینه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ده‌بێت له‌مه‌ودوا لێك نزیكبین و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له هه‌موو بواره‌كانی حزبی ره‌نگ بداته‌وه، شتی باشمان ئه‌نجامدا، هه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌دا وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 كۆمه‌ڵێك چالاكیمان ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران د.به‌رهه‌م كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیم كرد، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وه‌زیر و پارله‌مانتاری دیكه كۆبووینه‌وه‌و، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی نوری مالیكی پێویست بوو، چونكه ده‌مێكه ده‌مویست له‌سه‌ر مادده‌ی 140 و دانانی سه‌رۆكێكی تازه بۆ لیژنه‌كه سه‌ردانی بكه‌م، هه‌لوێستی مالیكی به‌ڕاستی ئیجابی بوو، هه‌رچه‌نده من پێشتر زۆر ره‌خنه‌م لێگرتبوو بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كه و دانانی سه‌رۆكێكی تازه، یان ته‌كلیفكردنی خاتوو نه‌رمین عوسمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه، مالیكی هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی ده‌ربڕی و وتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به منه‌وه بێت وه‌كو حكومه‌ت سه‌باره‌ت به ئه‌كتیڤكردنی پرۆسه‌كه و كاری لیژنه‌كه و پاره‌ی پێویست ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی و زۆر ئیجابی بوو.
*له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی جه‌نابتان له‌گه‌ڵ مام جه‌لال، هه‌ندێك بۆچوون دروستبووه كه گوایه یه‌كێتی داوای له ئێوه كردبێت بچنه ناو یه‌كێتییه‌وه؟
_قادر عه‌زیز: هیچ شتی وا له گۆڕێ نییه و شتی وا له ئێمه داوا نه‌كراوه و بیریشی لێنه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌عوه‌ته‌ی مام جه‌لالیش بۆ من ده‌مێكه و زیاتریش بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا بووه.
*ده‌كرێت هه‌ندێك خاڵی رێككه‌وتنه تازه‌كه‌ی نێوان زه‌حمه‌تكێشان و یه‌كێتیمان بۆ باسبكه‌یت؟
_قادر عه‌زیز: رێككه‌وتنه‌كه‌مان هه‌ر ئه‌وه بوو كه له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندییه‌كانمان باش و دۆستانه بێت.
*رێككه‌وتنه‌كه شه‌فه‌یی بوو یان به نووسراویش بوو؟
قادر عه‌زیز: بێگومان شه‌فه‌یی و ته‌حریری بوو، له‌مه‌ودوا ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شتانه له هه‌موو بواره‌كانی تری حزبی هه‌ردوو لا ره‌نگ بداته‌وه.
ته‌وه‌ری مادده‌ی 140
*ئێستا ئه‌و به‌ربه‌ستانه چین له‌سه‌ر دانانی كه‌سێك بۆ سه‌ۆركایه‌تی لیژنه‌كه، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كوردێك ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تییه وه‌ربگرێت؟
قادر عه‌زیز: بێگومان ئه‌وان نایانه‌وێت كوردێك سه‌رۆكی لیژنه‌كه بێت، چونكه پرۆسه‌كه زیاتر بۆ كورده و ئه‌وان حه‌ساسییه‌تیان پێی هه‌یه، كاتی خۆی هاشم شبلی وه‌زیری داد كه كه‌سێكی زۆر بێلایه‌ن و به‌ڕاستی شایسته‌ی ئه‌و شوێنه بوو، له‌ژێر فشاره‌كان ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، دوای ئه‌وه لایه‌نی كوردی چه‌ند كه‌سێكی پێشنیار كرد بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كه یه‌كێكیان مۆفه‌ق روبه‌یعی بوو كه به‌لای كورده‌وه كه‌سێكی شایسته بوو بۆ ئه‌و كاره، دوو كه‌سایه‌تی تریش بوون، یه‌كێكیان تۆفیق یاسرییه كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه كه‌سێكی عه‌سكه‌ری كۆن و سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن و زۆر دۆستی كورده، به‌ڵام ئه‌مانه سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه، سوننه‌كانیش داوایان ده‌كرد كه سه‌رۆكی لیژنه‌كه كه‌سێكی سوننی بێت، مالیكی به‌منی وت سوننه‌یه‌ك بدۆزه‌ره‌وه دۆستی كورد بێت من به‌یانی دای ده‌نێم بۆ ئه‌وه‌ی بیانوی ته‌وافوق نه‌هێڵدرێت، ئه‌گه‌ر نا من ده‌بمه سه‌رۆكی لیژنه‌كه، یان نه‌رمین عوسمان ته‌كلیف ده‌كه‌م، ته‌كلیفكردنی نه‌رمین عوسمانیش به‌ڕای من باشه، چونكه خۆی له‌وێیه و ئیشه‌كان ده‌كات و ئیشكه‌ریشه و زۆریش زه‌ق نییه ته‌كلیف بكرێت، چونكه خۆی پێشتر جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه بووه.
* له ئێستادا چه‌ند مانگێكی كه‌م ماوه بۆ ته‌واوبوونی واده‌ی یاسایی مادده‌كه، 31/ ئازاری رابردوو ده‌بوایه قۆناغی ئاساییكردنه‌وه ته‌واو بكرێت و له 31 ی ئه‌م مانگه‌شدا ده‌بێت قۆناغی سه‌رژمێری ته‌واوبكرێت، به ڕای تۆ ده‌توانرێت له‌و چه‌ند مانگه‌ی كه له به‌رده‌مدایه مادده‌كه‌ی پێ جێه‌جێبكرێت؟
قارد عه‌زیز: ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ پرۆسه‌كه بكه‌ین كه ئه‌ركی من چاودێریكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به فیڕۆ رۆیشتووه، له‌و كاته‌ی كه له‌به‌رده‌مدا ماوه، كه ئێمه تازه له سه‌ره‌تای قۆناغی ئاسایی كردنه‌وه‌ین، ئه‌گه‌ر وابڕوات بێگومان جێبه‌جێكردنی مادده‌كه له‌و ماوه‌یه‌ی ماوه كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی كه له به‌رده‌مدا ماوه و وه‌كو پێشتر ئیش نه‌كرێت، به‌ڵكو ده‌ستوبردی لێبكرێت و ئه‌كتیڤ بكرێت و حكومه‌تی مالیكی جدی بێت له‌م مه‌سه‌له‌یه، ده‌كرێت مادده‌كه جێبه‌جێبكرێت، بۆ نموونه ئێستا وا به‌ره‌یه‌كی میانه‌ره‌و له‌گه‌ڵ شیعه‌یه‌دا دروستده‌كرێت به به‌شداری یه‌كێتی و پارتی، پره‌نسیپه‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه بریتییه له‌و لایه‌نانه‌ی كه باوه‌ڕیان به پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره، هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی مانه‌وه‌ی حكومه‌تی مالكییه، كه لێره‌دا ده‌بێت ئێمه ئه‌وه به بێ گره‌نتی له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 نه‌كه‌ین.
* ئه‌دای یه‌كێتی و پارتی چۆن ده‌بینیت كه به ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارن له‌و قه‌زییه‌یه، پێتوایه له‌و وه‌خته كه‌مه‌ی ماوه بتوانرێت كاری جدی بكرێت؟
قادر عه‌زیز: به ڕاستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 به پێی ده‌ستوور ئه‌ركی حكومه‌تی به‌غدایه، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه كه لایه‌نی كوردی هه‌ر چاوه‌ڕێی حكومه‌تی به‌غدا بكات، ده‌كرێت و ده‌شكرا خۆشمان به‌شدارییه‌كی باشی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه بكه‌ین كه گێڕانه‌وه‌ی ئاواره و ناردنه‌وه‌ی هاورده‌یه، یان كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، ئه‌دایه‌كی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین له كه‌ركوك له زۆر رووه‌وه ئێمه ده‌مانتوانی به‌شدارییه‌كی باش له جێبه‌جێكردنی مادده‌كه بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه له سه‌ره‌تاوه ئه‌دای یه‌كێتی و پارتی له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا كۆده‌نگییه‌كی باش هه‌یه له نێوان هه‌ردوو لادا.
* به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لای ئێمه‌یه تائێستا فۆڕمی پڕكردنه‌وه‌ی ته‌نها 85 خێزانی عه‌ره‌بی هاورده له ئۆفیسی كه‌ركوكی مادده‌ی 140 په‌سه‌ندكراوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه و رۆیشتنه‌وه‌ی له‌كۆی یانزه هه‌زار فۆڕمی پركراوه، به‌ڕای ئێوه ئه‌مه كاره‌سات نییه، له چه‌ندین هه‌زار خێزانی هاورده ته‌نها 85 خێزان ده‌یانه‌وێت بڕۆنه‌وه؟
قادر عه‌زیز: ئه‌و ئامار و ژمارانه‌ی بلاَوده‌كرێنه‌وه دروستنین، پرۆسه‌كه باش ده‌چێته پێشه‌وه و له‌وباره‌وه نیگه‌رانی ناوێت.
*به‌ڕای تۆ بۆچی تائێستا ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هه‌ڵوێستی روون و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نیشان نه‌داوه كه ئایا پشتیوانی له‌و مادده ده‌ستورییه ده‌كه‌ن یاخود له‌ژێر جه‌بره سیاسییه‌كانی عیراقدا واز له‌و پرسه سیاسییه دێنن و داوا له كورد ده‌كه‌ن سازشی له‌سه‌ر بكات، ئایا ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێت ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێبكرێت؟
قادر عه‌زیز: ئه‌وان به ڕاستی تائێستا نایانه‌وێت دژ به ده‌ستووره‌كه بووه‌ستن یاخود ده‌ست له ده‌ستوور وه‌رده‌ن و ره‌تی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام من وای ده‌بینم ئه‌وان له به‌ر ئه‌وه‌ی فشارێكی زۆری وڵاتانی ده‌وروبه‌ریان له سه‌ره و وه‌زعی ئه‌مریكاش له عیراق خراپه، پێیان باشه كورد به چاره‌سه‌ێك رازی بێت كه ئه‌و سه‌ریه‌شه‌یه له یه‌خه‌ی ئه‌وان بكاته‌وه، ئه‌وان ئێستا ئه‌وه‌یان ده‌وێت.
* شه‌ڕی كورد ده‌یان ساڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق له‌سه‌ر كه‌ركوكه، ئێوه‌ش ئێستا به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی گه‌وره‌تان له ئه‌ستۆیه كه نوێنه‌ری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمن بۆ چاودێریكردنی مادده‌كه، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێ نه‌كرا ئێوه چۆن وه‌ڵامی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌یته‌وه؟
قادر عه‌زیز: بۆ ئاگاداریت من لایه‌نی ته‌نفیزی نیم تا به‌رپرسیارێتیم له سه‌ر شان بێت، من یه‌كێك له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانم، ئێستا دوو لیژنه‌ی تر هه‌یه بۆ چاودێریكردنی مادده‌كه، دوو لیژنه‌ی ره‌سمییه، كه یه‌كێكیان له به‌غدایه و له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به سه‌رۆكایه‌تی د. سه‌عدی به‌رزنجی كه ئه‌وه ئه‌ركی به دواداچوون و لێپرسینه‌وه‌یه له حكومه‌تی مالیكی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی مادده‌كه، كه ده‌سه‌ڵاتیشی هه‌یه، لیژنه‌یه‌كی تریش له پارله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی د. كه‌مال كه‌ركوكی، من نوینه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و یه‌كێكم له چاودێره‌كان و به‌دواداچوون بۆ جێه‌جێكردنی مادده‌كه ده‌كه‌م و كاری من ته‌نفیزی نییه، من حه‌زیش ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر من بووبێت له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به چاودێریكردنی مادده‌كه، سه‌باره‌ت به نیشاندانی ئاسته‌نگه‌كان و كه‌موكورتییه‌كان، سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه‌ی كه من پێشكه‌شم كردووه و به‌شداری لایه‌نی كوردی و قسه‌كردن به‌رچاوڕوونی بۆ خه‌ڵكی كوردستان له سه‌ر پرۆسه‌كه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر من بووبێت كردوومه.
*ئه‌ی ئه‌و ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌رزت كردۆته‌وه جێبه‌جێكراون كه دیاره داوته به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی كورد؟
_ قادر عه‌زیز: ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێ نه‌كراون، حه‌ز ده‌كه‌م ئاگادار بن، به‌ڵام من ده‌توانم دواجاریش هه‌ڵسه‌نگاندن و قه‌زاواتی خۆم له‌سه‌ر پرۆسه‌كه بكه‌م.
*چۆن قه‌زاوات ده‌كه‌ن؟
قادر عه‌زیز: ئه‌و كاته قسه‌ی خۆم ده‌كه‌م له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مادده‌كه له كاتی خۆیدا جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی زیاتر له ئه‌ستۆی كێیه و چۆنه و ته‌بعه‌ن به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه.
ئه‌دای حكومه‌تی هه‌رێم له ئاست دابینكردنی پێداویستییه خزمه‌تگوزارییه‌كان
*جه‌نابتان دوای 15 ساڵ، ته‌جروبه‌ی حوكمڕانی یه‌كێتی و پارتی چۆن ده‌بینن، ئایا پێتان وایه ئه‌م حكومه‌ته توانیویه‌تی ئه‌دایه‌كی باش له رووی دابینكردنی پێداویستییه خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكات؟
_ قادر عه‌زیز: هه‌ڵسه‌نگاندنی 15 ساڵ له ئێستادا ناكرێت، له كوردستان كاری باشكراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین تائێستا خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خه‌ڵك دابین نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش له ئه‌ستۆی حكومه‌تدایه.
*له حاڵه‌تی به‌رده‌وامی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییانه‌ی حكومه‌ت له ئاستی دابیننه‌كردنی پێداویستییه خزمه‌تگوزارییه‌كان كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك چۆن ده‌بێت؟
_قادر عه‌زیز: بێگومان خه‌ڵك له نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان ناڕازییه و مافی خۆشیه‌تی ناڕازی بێت، چونكه ده‌بوایه ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه له ماوه‌ی ئه‌م (15)ساڵه‌وه دابین بكرایه.
*ئێوه له كوردستان خۆتان به ئۆپۆزسیۆن ده‌زانن؟
_قادر عه‌زیز: نا ئێمه ئۆپۆزسیۆن نین، چونكه له‌كوردستاندا ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن به یاسا رێكبخرێت، تائێستا له‌كوردستاندا یاسایه‌ك نییه كه مافی ئۆپۆزسیۆن بپارێزیت، ئه‌رك و مافه‌كانی دیاریكراو بێت، له كوردستان هێشتا ماوه ده‌سه‌ڵات ته‌حه‌مولی ئۆپۆزسیۆنێكی جدی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا سیاسه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه هاوكاری ده‌كه‌ین له پارله‌مان و حكومه‌ت و پرۆسه سیاسییه‌كه و پشتیوانی له هه‌نگاوه باشه‌كان ده‌كه‌ین و ره‌خنه‌ش له شته خراپه‌كان ده‌گرین، ئێمه له ئێستادا داوای مافی خه‌ڵك ده‌كه‌ین و ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر داواكانی خه‌ڵك گوێمان لێ‌بگرن.
هاوپه‌یمانه نوێیه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی و لیستی جیاوازی حزبه‌كان
* ئێوه بۆچوونتان له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ته ستراتیژه نوێیه‌ی یه‌كێتی و پارتی چییه؟
_قادر عه‌زیز: خۆی ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له واقیعێكی تر بێت جیا له‌و واقیعه‌ی ئێستای كوردستان ئه‌مه خراپه و دژ به دیموكراسییه‌ته، به‌ڵام ئه‌و واقیعه‌ی ئێستا یه‌كێتی و پارتی تێیدان له‌و ململانێ و شه‌ڕه سارده‌ی كه ناوه ناوه له نێوانیاندا هه‌یه و له‌و كێشه چاره‌نووسازه‌ی كه هه‌موومان به یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه من پێم وایه لایه‌نی ئه‌وه‌ی كه خیتابه‌كه یه‌ك بخه‌ن به‌رامبه‌ر به به‌غدا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ململانێی نێوانیان كۆتایی پێبێت، من بۆ ئه‌وه زۆرم پێباشه، چونكه كاره‌كه به دژایه‌تی یه‌كتر و گومان و ململانێ ناكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بێت هه‌ر به‌یه‌كه‌وه بێت و ته‌نیا مه‌به‌ستیان ئه‌وه بێت ده‌ست به ده‌سه‌ڵاته‌وه بگرن و هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان قفڵ بكه‌ن و هیچ مانایه‌ك بۆ جیاوازییه‌كان نه‌هێڵنه‌وه ئه‌وه بێگومان كارێكی خراپه، ئه‌مڕۆ له كوردستان له هه‌موو كات زیاتر پێویستیمان به ململانێیه‌كی بنیاتنه‌رانه هه‌یه، پێویستیمان به زه‌قكردنه‌وه‌ی جیاوازی و لیستی جیاواز و خه‌یاراتی جیاواز هه‌یه له ناو میلله‌ته‌كه‌دا .
*مه‌سه‌له‌ی دروستكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانی و به‌ره‌یه‌ی حزبه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی گه‌یشته كوێ؟
_قادر عه‌زیز: نا به‌ره نا، به‌ڕاستی ئه‌و دوو شته تێكه‌ڵكراوه، به‌ره جیایه له‌گه‌ڵ لیست، ئێستا ئه‌وان كه رێككه‌وتوون به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ده‌بێت حزبه‌كانی تریش بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه به‌یه‌كه‌وه لیستیان هه‌بێت یان به جیا لیستیان هه‌بێت، حاڵه‌تی كوردستان پێویستی به لیستی جیاواز و پێشبڕكێ هه‌یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌موومان به یه‌ك لیست بووین هیچ مانایه‌ك بۆ دیموكراسی و جیاوازییه‌كان نامێنێته‌وه، ده‌كرێت له به‌رامبه‌ر لیستی ئه‌وان حزبه‌كانی تریش لیستی خۆیان هه‌بێت، به تایبه‌تی پێنج حزبه كوردستانییه‌كه ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه .
*كه‌واته دروستكردنی لیستێكی جیاواز له‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی به شتێكی باشده‌زانیت؟
_قادر عه‌زیز: به شتێكی باش و پێویستی ده‌زانم، كه خزمه‌ت به دیموكراسییه‌ت و به فره‌یی و به بوونی جیاوازییه‌كان ده‌كات كه ئه‌مڕۆ بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگای كوردستان و ژیانی دیموكراسی پێویستمان پێیه‌تی.
*به بۆچوونی به‌ڕێزتان یه‌كێتی و پارتی ده‌یانه‌وێت له‌پارله‌ماندا بودجه‌ی ئه‌مساڵیش بڕیاری له‌سه‌ربدرێت؟
قادر عه‌زیز: بودجه‌كه چۆته پارله‌مان و پێشتر خوێندنه‌وه‌ی پێشه‌كی بۆ كراوه و دوێنێش موناقه‌شه‌ی له‌سه‌ركرا، ده‌مێنێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پارله‌مان چه‌ند به جیددی ئه‌بوابه‌كانی مناقه‌شه ده‌كات و دواتریش چاودێری له چۆنییه‌تی سه‌رفكردنی ده‌كات.
*ئایا یه‌كێتی و پارتی جگه له بودجه‌ی هه‌رێم سه‌رچاوه‌ی داراییان له كوێیه؟
قادر عه‌زیز: داهاتی ناوخۆ ئه‌ویش سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهاته كه به پێی یاسا پێویسته بكرێته‌وه داهاتوو ببێته به‌شێك له بودجه‌ی ره‌سمی، بێگومان وه‌ك حزب سه‌رچاوه‌ی تریشیان بۆ خۆیان هه‌یه.
|
|
|