راپۆرت / سبه‌ی
كێشه‌ی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی كه‌ركوك، یان وردتر بڵێن ئه‌و ناوچانه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق ده‌یانگرێته‌وه و له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب و توركماندا ناكۆكیان له‌سه‌ره، كێشه‌یه‌كه كه به‌درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو و تا ئێستاش بووه‌ته خاڵی ململانێی سه‌ره‌كی نێوان كورد و عه‌ره‌ب له عیراقدا.
بڕیاربوو ئه‌و كێشه‌یه به‌پێی مادده‌ی 140 به سێ قۆناغ تا كۆتایی ساڵی 2007 جێبه‌جێ بكرێت به‌ڵام وێڕای به‌ڵێنی به‌رده‌وامی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و كێشه‌یه‌وه، مادده‌كه له‌واده‌ی دیاریكراودا جێبه‌جێ نه‌كرا و كێشه‌كان وه‌ك خۆیان مانه‌وه.
سپاردنی كێشه‌كه به یوئێن و درێژكردنه‌وه‌ی 140 بۆ شه‌ش مانگی دیكه
له ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠٧ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریی عیراق (یـونـامــی) ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه دۆسییه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق ده‌یانگرێته‌وه، به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سپێردراوه، هه‌ر ئه‌وكاته‌ش ئه‌وه‌ی ته‌ئكید كرده‌وه كه ئیتر مادده‌ی 140 له‌واده‌ی دیاریكراودا و له‌كۆتایی 2007 دا جێبه‌جێ ناكرێت.
یونامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریی عیراق (یـونـامــی) به‌خۆشحاڵییه‌وه تێبینیی ئه‌وه ده‌كات كه رێككه‌وتنێكی گشتی له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی، به ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردســـتان، هه‌یه له‌سه‌ر پێویســـتیی ده‌ستبه‌جێ ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی خێراكردنی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوری عیراقی. ئه‌م پرۆسه‌یه جه‌خت ده‌كاتــه سه‌ر كاروباری پهیوهســت به پارێزگاكانی باكووری عیراق، به‌ڵام ناوچه‌ی تریش ده‌گرێتــه‌وه. له‌ژێر رۆشــنایی. ئه‌و ئاسـتهنگه هونه‌ری و لۆجیسـتییانهی رێگرن له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پێش ٣١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠٧، وه‌ك له دهســتوردا هاتــووه و، له دهرنجامیشـــدا پێویستبوونی دواخســـتنی هونه‌ری، بـۆیــه ئاماژه بۆ یــونــامــی كراوه به‌وه‌ی كه دووه‌مین باشترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كه له مانگی كانونی دووه‌می ٢٠٠٨ــهوه ده‌ست به ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ بكرێت له ماوه‌ی ٦ مانگدا، ئه‌مه‌ش به هاوكاریی هونه‌ریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له رێگه‌ی یــونــامــی له به‌غداده‌وه بۆ دهســهڵاتدارانی په‌یوه‌ندیدار، به لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ــیـشـــهوه. ئه‌مه بوار بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان دهڕهخســێنێت به شــێوهیهكی بنیاتنه‌رانه بهشــداریی له پرۆســهیهكی له‌و جۆره بـكــهن".
پاش ئه‌وه‌ی كه كیشَهكه به یوئێن سپێردرا و مادده‌ی 140یش له واده‌ی دیاریكراودا جێبه‌جێ نه‌كرا، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی تایبه‌تی سازكرد و تیایدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌زانێت په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نها سه‌رچاوه‌ی بریاردانه له‌سه‌ر ئاینده‌و پرسه چاره‌نووسسازه‌كان، بۆیه سوپاسیان ده‌كه‌ین كه ئه‌و راستییه‌یان له‌به‌رچاو گرتووه" و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه "سپاردنی كێشه‌كه به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان درێژكردنه‌وه و دواخستنی مادده‌ی 140 نییه، به‌ڵكو هه‌نگاوێكه بۆ په‌له‌كردن له‌جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م دابینكردنی پێداویستییه ته‌كنیكیه‌كان به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عیراق".
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا پێشنیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140 تا كۆتایی حوزه‌یرانی 2008 خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران و له‌دژ وه‌ستانه‌وه‌ی 17 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ند كرا.
لای خۆشییه‌وه ستیڤن دیمستۆرای نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق له دانیشتنی رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2008ی په‌رله‌ماندا و له وته‌یه‌كدا وتی : " ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت مادده‌ی (140) به‌زیندوویی بهێڵنه‌وه، نه‌هێڵێن مادده‌ی 140 بمریێت یان ڕابووه‌ستێ له‌قۆناغێكدا، گرنگیشه بڕیاره كه‌ش له‌ده‌ست ئێوه بێت. واته دواخستنێكی ته‌كنیكی جێ به‌جێكردنی ئه‌و ماددیه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، ئه‌مه پێ ی ناڵێن دواخستن خوانه‌كات، بۆیه من پێ ی ده‌ڵێم درێژكردنه‌وه‌ی ته‌كنیكی. نمونه‌یه‌كتان بۆ ده‌هێنمه‌وه: بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاتوو باری كه‌ش و هه‌وا تێكچوو به‌فرو باران باری كه‌واته ئێوه ناچار ده‌بن راپرسییه‌كه له‌رووی ته‌كنیكی درێژ بكه‌نه‌وه، واته من نا ڵێم دواخستنی ده‌ڵێم درێژبكرێته‌وه به‌هۆیه‌كی ته‌كنیكی. له‌وانه‌یه بڵێن به‌ڵێ به‌ڵام له‌پاشان چی ڕووده‌دات، ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌ن، واته ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و پێشنیاره‌ی منتان قبوڵ كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاته‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، لێره‌دا مافتان هه‌یه پرسیار بكه‌ن كه‌چی روو ده‌دات، ئه‌وه‌ی كه رووده‌دات ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه كه به‌هاوكاری نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان به‌هاوكاری (یونامی) پرۆسه‌كه خێراتر ده‌كه‌ین تاوه‌كو له‌ماوه شه‌ش مانگدا مادده‌ی (140) جێبه‌جێ بێت".
دیمستۆرا و پێشنیازێكی تایبه‌ت
هه‌روه‌ك چۆن مادده‌ی 140 له واده‌ی دیاریكراودا جێبه‌جێ نه‌كرا، به‌هه‌مان شێوه له‌و شه‌ش مانگه‌شدا كه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كه درێژكرایه‌وه مه‌سه‌له یه‌كلایی نه‌كرایه‌وه و هیچ كام له قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 تهواونهكران، له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی 140 له‌و ماوه درێژكراوهیهشدا یه‌كلایی بووه‌وه، هه‌ر ئه‌و كاته ئه‌وه راگه‌یه‌نرا كه دیمستۆرا چه‌ند پێشنیازێكی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه، ئیتر له‌وه به‌دواوه پێشنیازی دیسمستۆرا سه‌باره‌ت به 140 و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك هاته‌كایه‌وه و تا ئێستاش ده‌قی ئه‌و پێشنیازانه به‌ته‌واوی نه‌خراونه‌ته‌ڕوو.
گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی به‌ریتانی له راپۆرتێکیدا له ژماره‌ی رۆژی 17ی نیسانی 2008دا بڵاویكرده‌وه، ستیڤان دیمستۆرای نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق له ناوهرشاتس مانگی ئایاردا چه‌ند پێشنیازێك له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رانی سیاسیی عێراق و به‌پێی پێشنیازه‌كان له 4 بۆ 5 ناوچه‌ی جێی ناكۆكی نزیك سنووری ره‌سمی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر سێ قۆناغه‌كه‌ی ماده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌كرێته نموونه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و دیمستۆراش سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك ده‌ڵێت "كه‌ركوك دایكی هه‌موو كێشه‌كانه".
گۆڤاره‌كه له‌زاری لێپرسراوانی كورده‌وه بڵاویكرده‌وه: "سه‌ره‌تا قۆناغه‌كانی ئاساییكردنه‌وه و سه‌رژمێریی و راپرسی له شارۆچكه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌قوشی سنوری موسڵ و به‌رده‌ڕه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێن و دواتریش ئه‌و قۆناغانه له ئاڵتون كۆپری و خانه‌قین و مه‌نده‌لی نزیك سنووری ئێران جێبه‌جێ ده‌كرێت".
بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ناوچه‌كان، چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك كه دیمستورا به پێوه‌ری مه‌وزوعی ناوی ده‌بات له‌به‌رچاوده‌گیرێن. "ئه‌و پێوه‌رانه‌ش بریتین له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كانوونی یه‌كه‌می 2005و رێزگرتن له سنووری ئیداریی و رێزگرتن له‌مافی كه‌مینه‌كان".
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی: "كورده‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان قایل بكه‌ن كه گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ژێر حوكمڕانی ئه‌وان باشتره له‌مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا".
ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پێشنیازه‌كه‌ی دیمستورا
ئایا ستیڤن دیستورا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت، یان ئه‌و پێشنیازانه‌ش به‌نوسراوی ده‌مێننه‌وه و جێبه‌جێكردنی به‌خۆوه نابیین؟ ئه‌مه پرسیاری جه‌وهه‌رییه و هه‌ڵبه‌ت وهلامیشی ده‌وێت.
له‌باره‌ی كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی دیمستۆرا، مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی پێی وایه سه‌ركه‌وتنی یوئێن و دیمستۆرا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه درێژخایهنو زه‌حمه‌ته به‌وپێیه‌ی دیمستۆرا ده‌یه‌وێت كێشه‌كه به‌جۆرێك چاره‌سه‌ر بكات هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان رازی بكات و ده‌ڵێت: "رازیكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان زۆر زه‌حمه‌ته چونكه له‌ناو ئیئتلافو ته‌وافوق چه‌ندین لایه‌نی جیاواز هه‌ن دژی ههڵوێستو هه‌وڵی دیمستۆران".
ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه گه‌ر تا سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران كێشه‌ی مادده‌ی 140 یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه ئه‌وا پێوست ده‌كات دوباره سه‌ركردایه‌تی عیراق‌و كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌نه‌وه و وتیشی: "دانانی سه‌قفی زه‌مه‌نی باش نییه چونكه ره‌نگه نه‌توانرێ له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌وكاته دیسان پێویست ده‌كات گفتوگۆ‌و دانیشتن بكرێت".
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراقیش كه هه‌میشه گه‌شبینی خۆی به‌رامبه‌ر به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌ربڕیوه، له شه‌شی ئایاری 2008 و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، وتی: "ماده‌ی 140 ئاینده‌یه‌كی گه‌شی هه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی سپێردراوه به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاری تێداده‌كرێت بۆجێبه‌جێكردنی".
هه‌رچه‌نده نه‌رمین عوسمان جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ته‌ئكیدی له‌وه كردبووه‌وه كه بڕیاره له 5ی حوزه‌یران، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌ی دیمستۆرا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه" به‌ڵام به‌وهۆیه‌وه كه تا ئێستاش پێشنیازه‌كه‌ی دیمستۆرا به‌ره‌سمی نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌ره‌سمیش رانه‌گه‌یه‌نراوه پێده‌چێت له‌و واده‌یه‌دا نه‌چێته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌پێی وته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، بڕیاره له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا دیمستۆرا ئه‌و پێشنیازانه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
ئێستاش لایه‌نه عیراقییه‌كان به عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ به‌رگرتن له گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش ململانێیهیهكی دورودرێژه، نه‌وشیروان مسته‌فا له وتارێكیدا به ناونیشانی "كێ به‌رپرسه له جێبه‌جێ نه‌بونی ماده‌ی 140؟ئه‌مریكا، عه‌ره‌ب یان كورد؟". كه له 27ی ئابی 2007 له سایتی سبه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "كێشه‌ی ئه‌رزیی له نێوان كورد و حكومه‌ته‌كانی عیراقا یه‌كێ بوه له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی كه هه‌میشه كۆسپی رێگه‌ی له یه‌ك نه‌گه‌یشتن و رێك نه‌كه‌وتن بوه له هه‌مو گفتوگۆكان دا. سه‌دام و رژێمی به‌عس به درێژایی ته‌مه‌نی حوكمڕانی خۆیان چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه ئاڵۆزه‌یان به هۆی جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌رحیل و تههجیرهوه ئاڵۆزتر و سه‌ختتر كرد. دوای روخانیشی، ئه‌م كێشه‌یه كه به میرات به جێ مابو، سه‌رله‌نوێ به زه‌قی و قه‌ڵبه قهڵباوی هاته‌وه سه‌ر مێزی باس و لێدوان و، ئه‌مجاره‌یان توركمانیش بونه لایه‌كی گیروگرفته‌كه".
به‌وپێیه‌ش كه محه‌مه‌د ئیحسـان وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات "كورد له‌ئێستادا له دوا گه‌ڕی شه‌ڕی جێبه‌جێـكردنی مادده‌ی 140دایه".
محه‌مه‌د ئیحاسان له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا نه‌توانین هێزی سـیاسی خۆمان به‌كاربهێنین، ئه‌وا له 2009 دا بۆچوونێـكی تر بۆ هه‌موو شـتهكان له ناو عێراقدا ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسـتی ئیقلیمی و هه‌روه‌ها نێوده‌وڵه‌تیش، بۆیه ئێسـتا پـێویسـته زیاتر هێزی سـیاسی خۆمان له به‌غدا به‌كاربهێنین بۆ كۆتایی هێنان به‌م كێشـه‌یه".
به‌ڵام ئایا كێشه‌كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ كۆتایی پێدێت؟ ئه‌مه‌یان پرسیارێكی قورس و گرانه. بێگومان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ده‌وێت، ره‌نگه كه‌سانێكیش هه‌بن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئایا وه‌ڵامه‌كان یان پێشبینییه‌كان له‌ناو ئاڵۆزییه‌كی بێسه‌روبه‌ردا راست ده‌رده‌چن؟!