دیمانه: دیاری محه‌مه‌د
له‌بناری قه‌ندیل و سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی په‌كه‌كه و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و پارته و خه‌باتی چه‌كداری و ئامانجه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ره‌وشی كورد له كوردستانی باكور و سیاسه‌تی حكومه‌تی توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆگان و حیزبی ئاكه‌په به‌رامبه‌ر به كورد و تێڕوانینی په‌كه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی توركیا و چه‌ند باسێكی گرنگی تر، سبه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ده‌نیزی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه سازداوه
سبه‌ی: سه‌ره‌تا با له‌وێوه ده‌ست پێبكه‌ین په‌كه‌كه بۆچی؟ و چۆن؟ دروست بوو؟
ئه‌حمد ده‌نیز : په‌كه‌كه له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی ناو توركیا دروست بوو، ره‌وشی گه‌لی كورد له مه‌ترسیدا بوو، گه‌لی كورد خاوه‌نی زمان نه‌بوو، به‌ڵكو ئازادیشی لێ زهوتكرابوو، دیاره گه‌لێكی دێرین بێ ماف و بێ ئازادی بێت به‌بێ ده‌نگی دانانیشێت، ئه‌وكاته له‌گه‌لێك وڵات تێكۆشان هه‌بوو وه‌ك ڤێتنام، چین و روسیا، ئه‌وان به رێگه‌ی شه‌ڕی پارتیزانی توانیان بگه‌نه ئامانج و له توركیاش مافی ئازادی و سیاسه‌تكردن نه‌بوو، هیچ مه‌جالێكی تێدانه‌بوو، چونكه سیاسه‌تێك له توركیا په‌یڕه‌وده‌كرا سیاسه‌تی ئینكاری گه‌لی كورد بوو، ده‌یانوت یه‌ك ده‌وڵه‌ت یه‌ك میلله‌ت یه‌ك زمان، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه هیچی تریان قبوڵ نه‌بوو. بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له ساڵی 1965 له‌ته‌واوی جیهان بڵاوبووه‌وه، ئه‌وكاته‌ش له توركیا و له زانكۆی ئه‌سته‌مبوڵ گروپێك گه‌نج بناغه‌ی ئه‌و په‌كه‌كه‌یان دانا كه ئێستا لایه‌نگر و ئه‌ندامانی به ملیۆنانه، به كورتی په‌كه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی گه‌لی كورد دامه‌زراوه، په‌كه‌كه به به‌رده‌وامی خۆی نوێ ده‌كاته‌وه و شتێكی بۆ رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد هێنایه كایه‌وه كه هیچ كاتێك خه‌ونیشیان پێوه نه‌ده‌بینی.
سبه‌ی: تۆ باسی خه‌باتی په‌كه‌كه ده‌كه‌یت كه چی كاریگه‌رییه‌كی هه‌بووه، به‌ڵام هاوكات 75 كورد پارلهمانتارن له‌سه‌ر ئاكه‌په؟
ئه‌حمد ده‌نیز : دیاره پێشتر كه كورد خزمه‌تی كێی ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كورده چاوی هه‌یه و خۆی راستیه‌كان ده‌بینێـت، بۆچی ئه‌مه‌ریكا ئاپۆ ده‌خاته زیندانه‌وه، چونكه كه‌س حه‌ز به كوردێكی ئازاد و خاوه‌ن ماف و ئیراده ناكات، هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێت كوردی خۆی بنده‌ست بكات، ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت: 75 په‌رله‌مانتاری كوردم هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه له راستیدا كوردی ئه‌ردۆگانن نه‌ك كوردی كورد، توركیا و ئێران و هه‌موو دوژمنێكی گه‌لی كورد ده‌یه‌وێت كورد بۆ خۆی دروست بكات، دیاره سه‌رۆك ئاپۆ سیاسه‌تی دوژمنانی كوردی له‌ناو برد و كوردی ئازادی هێنایه مه‌یدان، ئه‌و كورده‌ی سه‌ربازی دوژمنی خۆیه‌تی ئێستا ئه‌و كورده له نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
سبه‌ی: حكومه‌تی توركیا چ سیاسه‌تێكی بۆ زه‌وتكردنی مافی كورد به‌كارده‌هێنێت؟
ئه‌حمد ده‌نیز : ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستا له توركیا كاری پێده‌كرێت هیچ به كورد ره‌وا نابینێت و ئه‌و ده‌ستوره‌ش زۆربه‌ی له ده‌ستوری ئیتاڵیه‌وه وه‌رگیراوه و ده‌ستورێكی زۆر كۆنه، به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت. خۆشتان ده‌زانن دادگای سه‌ربازی له توركیا دروست بوو، ئه‌و دادگایه‌ش به‌ته‌واوی دیموكراتی له توركیا دورخسته‌وه و نه‌یهێشت وه‌كو هه‌ر پێشتریش نه‌بوو. كه‌سانی ئازادیخواز كوژران و زیندانی كران و له‌ناوبران، هه‌زاران كه‌سیش له‌ترسی كوشتن هه‌ڵاتن و كوردستانیان به‌جێهێشت و ئێستا به هه‌زاران رۆشبیری كورد له ئه‌وروپا ده‌ژین، هه‌مووش له‌ترسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازیه‌ی توركیایه كه هیچ مافێك به كورد ره‌وا نابینێت، هه‌تا زۆر پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر كورد ده‌كه‌ن كه هه‌مووی له‌خۆیان ده‌وه‌شێته‌وه، له‌وانه ده‌ڵێن ناوی كورد له‌ناوی كرته‌ی به‌فره‌وه هاتووه كاتێك به‌پێ دهیشكێنیت، زۆر ئیدیعا و پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌یر له‌دژی كورد ده‌كه‌ن، جار جاره‌ش ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت: كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت ببێت به ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، چونكه هه‌وڵده‌دات مافی كورد بدات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مانه هه‌مووی ساخته‌یه، چونكه لای ئه‌ردۆگان شتێك نییه به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
سبه‌ی: ئێستا ده‌ته‌په و ئاكه‌په پێكه‌وه دۆسییه‌كه‌یان له دادگایه، پێت وایه ئه‌م دوو پارته له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه داده‌خرێن؟
ئه‌حمد ده‌نیز : هه‌ردوو پارته‌كه داده‌خرێن، له‌ناو توركیا گه‌لێك ناكۆكی هه‌یه، چونكه گه‌لێك جار له‌ناو توركیا كاتێك لایه‌نه‌كان په‌یمان ده‌به‌ستن له‌گه‌ڵ یه‌كتری دواتر ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوانیان، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكه‌په" كاتێك هاته سه‌ر حوكم وتی من دیموكراتی له وڵات ده‌چه‌سپێنم، به‌ڵام دیموكراتی له‌سه‌ر ئه‌ساسی دژایه‌تی گه‌لی كورد. ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر نه‌بێت دیموكراسی له توركیا بێ بنه‌ما ده‌بێت ئه‌گه‌ر باسی لێوه بكرێت، چونكه هیچ كاتێك له دنیادا شتێكی وه‌ها نه‌بووه پارتێك له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێت و دابخرێت و دۆسیه‌ی له دادگادا بۆ بكرێته‌وه، ئه‌وه شتێكی زۆر كۆمیدیه و مرۆڤ پێكه‌نینی پێدێت، چونكه ئه‌وان له كاتێكدا یاسا له‌دژی كورد ده‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌مان یاسا سه‌ری خۆیان ده‌خوات، بۆیه من ده‌ڵیم ده‌ته‌په و ئاكه‌په داده‌خرێن، به‌ڵام ده‌ته‌په ئه‌گه‌ر داشبخرێت له‌كار ناكه‌وێت و پارتێكی نوێتر داده‌مه‌زرێنێت.
سبه‌ی: په‌یوه‌ندی ئێوه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی، ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزیانه‌ی نێوانتان، پێت وانییه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه كراوه زیانی به خه‌بات و كۆششی هه‌ردوو گه‌یاندوه، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانتان چۆنه؟
ئه‌حمد ده‌نیز : ئه‌وه‌ی رۆیشت رۆیشت، به‌ڵام ئێمه پێمان وایه ئێستا كاتێكی گرنگه و پێویستمان به‌وه نییه برینه كۆنه‌كان بكولێنینه‌وه، ئه‌و رووداوانه‌ی روویان دا‌و رۆیشتن كێ لێیان به‌رپرسیاره؟ ئه‌وه گرنگ نییه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه ئێستا بزانین ئه‌ركمان چییه و پێویسته چی بكه‌ین و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه له‌ده‌ستی نه‌ده‌ین.
پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵی دوا رۆژێكی گه‌ش بده‌ن به‌پێی نرخ و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییش په‌یڕه‌و بكرێت. خۆ ئه‌گه‌ر پارته كوردییه‌كان جارێكی تر ههڵهنهكان دووباره‌بكه‌نه‌وه ئه‌وا گه‌لی كورد لێیان قبوڵ ناكات و ئهوكاسانهی ئه‌م كارانه‌ش ده‌كه‌ن ده‌یانداته دادگا، پێویسته كورد به‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ كێشه‌ی ناوخۆیی چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كات ئه‌وا ناتوانن له‌دژی دوژمنی خۆیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
سبه‌ی: ئێستا په‌كه‌كه له چ ره‌وشێكدایه؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: به‌یه‌ك وشه وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه، هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا ره‌وشی په‌كه‌كه باش نه‌بووه.
سبه‌ی: ئایا ئێوه تا چه‌ند ئاگادارن له‌و سێ فیرقه سه‌ربازییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت بۆ پاراستنی سنوره‌كان؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: منیش پرسیار ده‌كه‌م ئه‌و فیرقانه بۆچی دروست ده‌كرێن و له‌خزمه‌تی كێدا دروست ده‌كرێن؟، ئایا ئه‌وانه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردن؟ نه‌خێر، ئه‌و بنكانه خزمه‌تی توركیا و ئێران ده‌كه‌ن و به‌گشتی ده‌یانه‌وێت له‌ناو گه‌لی كوردا دز و پۆلیس دروست بكه‌ن، كوردێك بكه‌نه دز یه‌كێكی تریش بكه‌نه پۆلیس، به‌ڵام خۆ جگه له ده‌زگا هه‌وڵگرییه‌كانی وه‌ك میت و ئیتڵاعات كه‌سێكی تر له‌ناو خاكی كوردستاندا كاری خراپه‌كاری ناكات.
دیاره به‌گشتی ئه‌مه سیاسه‌تی توركه كه دز و پۆلیس له‌ناو كوردا دروست بكات، به‌ڵام پێویسته هه‌موو كه‌س باش له‌وه تێبگات كه كورد نهپۆلیسه و نهدزیشه، به‌ڵكو كوردیش گه‌لێكه ده‌یه‌وێت خاوه‌ن ماف بێت و به‌ئازادی بژیت تا ئێستا كورد به‌ردێكی توركیای نه‌بردووه و به‌ردێكی ئێرانیشی نه‌دزیووه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به ئازادی له‌سه‌ر ئه‌و خاكه بژیت كه هی هه‌زاران پشتی پێش ئێستایه و حه‌زی لێیه به برایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردا بژی.
ئێستا ئێران ده‌خوازێت جاش له كورد دروست بكات و شه‌ڕی كوردیان پێ بكات، توركیاش ده‌یه‌وێت 10 هه‌زار پێشمه‌رگه ببێته پاسه‌وانی ئه‌و سنوره، توركیا ده‌یه‌وێت كورد وه‌كو پشیله‌ی برسی به‌چكه‌كه‌ی خۆی بخوات، به‌ڵام كورد پشیله نییه و ئێستاش وه‌كو ساڵانی رابردوو نییه و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی توركیاش كارناكاته سه‌ر كورد.
با توركیاش بزانێت كه گه‌ریلا ته‌نیا لێره نین و به‌ڵكو گه‌ریلاكانی ئێمه له ده‌رسیم و ده‌ریای ره‌ش و ئه‌نتالیا و ئه‌سته‌مبوڵیش هه‌ن، هه‌تا له شاری تۆرۆس گه‌ریلای په‌كه‌كه هه‌یه، ده‌ی كاكه له‌وێ كێ پاسه‌وانیتان بۆ ده‌كات؟ چه‌ندی ده‌بابه و ته‌یاره ده‌به‌ن هیچیان بۆ ناكرێت ناتوانن له‌وێ یه‌ك گه‌ریلاش ده‌ربكه‌ن، دروستكردنی ئه‌و فیرقه سه‌ربازییانه بۆ ئه‌وه‌یه شه‌ڕی كورد به كورد بكه‌ن و برا كوژی دروست بكه‌نه‌وه.
سبه‌ی: كێشه‌ی كورد به‌و شتانه چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه ئاردۆگان باسی ده‌كات، بۆنموونه كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی ئاسمانی؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ماوه‌یه‌ك بوو ده‌وڵه‌تی توركیا به گه‌ریلاكانی ده‌وت وه‌رن ته‌سلیم ببن شۆربای گه‌رمتان ده‌ده‌مێ، به‌و مانایه‌ی كه ئێمه له‌ماڵی خۆمان شۆربامان نه‌خواردبێت. یان ده‌یوت وه‌رن سه‌یاره‌تان ده‌ده‌مێ، گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه هه‌ژار و برسی نین، گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه هه‌موویان ده‌وڵه‌مه‌ندن، چونكه له هیچ شتێكیان كه‌م نییه. توركه‌كان ده‌ڵێن ئێمه ده‌زانین كه په‌كه‌كه مێشكی ئه‌وانی شوشتووه، به‌ڵام گه‌ریلاكان جاهیل نین، گه‌ریلامان هه‌یه زۆر زیاتر له ئه‌ردۆگان خوێندویه‌تی و گه‌ریلای واشمان هه‌یه له سیاسه‌تدا زۆر له ئه‌ردۆگان زیره‌كتره، گه‌ریلامان هه‌یه له دانانی تاكتیكی شه‌ڕ به‌سه‌دان جار لهبیوكئانت زیره‌كتره.
ماوه‌یه‌كیش توركیا ده‌یوت وه‌رن ژنتان بۆ ده‌هێنم، توركیا واده‌زانێت كورد بۆ چۆڕێك شۆربا و بۆ ژن بیست وا ده‌كات، ئێمه له ماڵێ باوكمان ئه‌وانه‌مان هه‌موو هه‌بوون، ئێستاش كه ده‌ڵێن به‌كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فیزیۆنی كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌وه چاره نییه، كورد 50 كه‌ناڵی هه‌یه تۆ ده‌یكه‌یت به51، به‌ڵام كێشه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی نییه، تۆ مافی كورد و ناسنامه‌كه‌ی قبوڵ ده‌كه‌یت؟ تۆ له‌بواری یاسایدا جێگه بۆ مافی كورد ده‌كه‌یته‌وه؟
ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت: یه‌ك ده‌وڵه‌ت یه‌ك میلله‌ت یه‌ك زمان، به‌ڵام زمانی من كوردییه، بۆچی بڵێم توركم، ئه‌وانه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌یانكات هه‌موویان فێڵن. ئێستاش ئاكه‌په پاره بڵاوده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگ بهێنێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت یاری به ئیراده‌ی گه‌لی كورد بكه‌ن. به‌ڵام هه‌ڵه‌ن و هه‌ركه‌سێك وابكات یاری به‌ئاگر ده‌كات و یاریكردنیش به‌ئاگر ئه‌و كه‌سه ده‌سوتێنێ كه یارییه‌كه ده‌كات.
ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین به‌برسێتی بمرین و وازیش له‌ژیان بهێنین و گیانی خۆمان فیدادهكهین، به‌س واز له ئازادی ناهێنین. كه كه‌سێكی وه‌كو ئه‌ردۆگانیش كێشه‌ی كورد به‌كێشه‌ی زگ و برسیه‌تی وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت من له كوردستان ئابوری ده‌بوژێنمه‌وه. ئایا به ئابووری كێشه‌ی كورد كۆتایی دێت، له ئامه‌د قاره‌مانی تێكۆشه‌ری ئێمه وه‌ڵامێكی به‌هێزی دایه‌وه، به‌ڕێز بایده‌میر زۆر به‌جوانی وه‌ڵامی دایه‌وه كه وتی: "ئاكه‌په گڵۆپه‌كه‌ی له ئامه‌د شكستی هێنا".
سبه‌ی: پێتان وایه ئه‌مجاره‌ش كورد ده‌نگ ئه‌داته‌وه به ئاردۆگان و حیزبه‌كه‌ی؟
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: نه‌خێر، چونكه ئه‌ردۆگان هاته سه‌ر حكوم و وتی: ئازادی پێشده‌كه‌وێت، به‌ڵام كورد و تورك له ئه‌ردۆگان تێگه‌یشتن و حاڵی بوون كه حكومه‌تی ئه‌ردۆگان ئاشتی پێ نییه و حكومه‌تی شه‌ڕه. گه‌وره‌ترین هێرشی كرده سه‌ر كورد، كورد هیچ كاتێك په‌لاماره‌كانی نه‌ورۆز و هه‌شتی ئاداری له‌بیر ناچن؟ بۆیه سندوقی هه‌ڵبژاردنه شاره‌وانییه‌كان باشترین و گه‌وره‌ترین وه‌ڵام ده‌بن بۆ ئه‌ردۆگان.