راپۆرتی: ئاسۆ مه‌مه‌ند
دوای هاتن و جێگیربوونی (ئهستۆڵی 5)ی ئه‌مریكی له‌كه‌نداو، سنووری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ركی كرده سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداوی فارسی و ده‌ریای عه‌ره‌ب و ده‌ریای سوور و كه‌نداوی عه‌ده‌ن و كه‌نداوی عه‌مان و به شێك له‌ئۆقیانووسی هیندی ده‌گرێته‌وه.
ده‌ستپێكردنی سه‌عاتی (سفر)ی دوای بڕیاری لێدانی ئێران:
راپۆرته هه‌واڵه‌كان ده‌ڵێن ئێران هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیسه‌لمێنێت كه ئه‌م جه‌نگه هه‌موو ناوچه‌كه راده‌كێشێته ناو كاره‌سات و كاولكارییه‌وه، به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له كه‌نداو.
به به‌رپابوونی جه‌نگێكی له‌و جۆره، زه‌ره‌ر و زیانی زۆر به‌ر ئێران ده‌كه‌وێت و هاوكاتیش زه‌ره‌ریش به‌ر كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكیش ده‌كه‌وێت له‌كه‌نداو.
ئێران هه‌وڵ نادات له‌هیچ ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی ناوچهكهبدات، یان راستر نایه‌وێت به‌ره‌ی شه‌ڕكه فراوان بكات، چونكه لهستراتجیهتی عه‌سكه‌ری و به‌رگریكردنی كه‌م ده‌كاته‌وه.
سیناریۆی كرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا:
له‌ماوه‌ی رابردوودا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی چه‌ند جه‌نگێكی له ناوچه‌ی كه‌نداو و چه‌ند شوێنێكی دیكه كردووه وه‌ك:
جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو دژی عێراق له 17ی كانوونی دووه‌می 1991 تا 28ی شوباتی هه‌مان ساڵ.
جه‌نگی (ڕێوی بیابان) دژی عێراق له 15ی كانوونی یه‌كه‌می 1998 تا 18ی كانوونی دووه‌می هه‌مان ساڵ.
جه‌نگی یۆگۆسلاڤیا له 24ی تشرینی یه‌كه‌می2001 تا 14ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ.
پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له 19ی ئازاری 2003 تا 9ی نیسانی هه‌مان ساڵ.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا كۆتایی به‌م جه‌نگه دژی ئێران بهێنێت، ئه‌مه‌ش زۆر به‌ووردی وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نراڵه‌كانی شه‌ڕ نه‌خشه‌یان بۆ كێشاوه به‌م شیوه‌یه:
نه‌خشه‌ی لێدان و جێبه‌جێكردن:
پێش لێدانی ئێران، ئه‌مریكا هه‌ڵده‌ستێت بهكێشانهوهی تاكتیكی به‌شێكی هێزه‌كه‌ی و (به‌كارهێنانی بۆ ئێران له‌كاتی پێویستدا) له‌عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌لاماری سه‌ربازی ئێران بیانپارێزێت، ستراتیجیه‌تی شه‌ڕه‌كه لێدانی ئاسمانی به‌هێزه و هه‌موو ناوه‌نده ستراتیجی و سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م كرده سه‌ربازییه به‌به‌شداری به‌ریتانیا و ئیتالیا و فه‌ره‌نسا و ئیسرائیل ده‌بێت، رۆڵی سه‌ره‌كی ئیسرائیل له‌م شه‌ره‌دا به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشیكی حزبوڵایه كه هاوكاری ئێران ده‌كات.
بنكه‌كانی هه‌ستانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان ده‌كرێن به 3 به‌شه‌وه:
1- باكوری خۆرئاوا كه توركیا بۆ ئه‌وه دیاری ده‌كرێت.
2- خۆرهه‌ڵات كه ئه‌فغانستان دیاری ده‌كرێت.
3- باشور و خۆراوا كه تیایدا پشت به كه‌شتییه فڕۆكه هه‌ڵگره‌كان ده‌به‌سترێت.
قۆناغه‌كانی لێدان:
قۆناغی یه‌كه‌م: لێدانی ئاسمانی به‌هێز بۆسه‌ر سه‌ربازگه و بنكه‌كانی ئاسمانی و به‌رگری ئاسمانی و باره‌گاكانی سوپای پاسداران و سوپای ئێران وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا هاتووه
قۆناغی دووه‌م: لێدانی ئاسمانی به‌هێز بۆ سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كان و خاپوركردنیان به‌چه‌كی ئه‌تۆمی (تاكتیكی) له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌دامه‌زراوه‌كان زۆر قایمكراون و له‌ژێر شاخ و زه‌وی و لهقوڵایدان، كه زۆر ئه‌سته‌مه به‌چه‌كی (ته‌قلیدی) وێران بكرێن.
به‌كارهێنانی رۆكێتی تایبه‌ت كه له‌توانایدایه شوێنه سه‌خته‌كان و ژێرزه‌مینه قایمكراوهكان به (كۆنكرێت) ببڕێت.
ققۆناغی سێهه‌م: لێدانی ئاسمانی به‌هێز بۆ سه‌ر سه‌كۆ به‌رگرییه ده‌ریاوانییه‌كانی ئێران كه له‌دوورگه‌ی (هورمز)دان و به‌سه‌ر ناوچه‌ی كه‌نداودا زاڵن.
قۆناغی چواره‌م: لێدانی ئاسمانی به‌هێز و خاپوركهر بۆ سه‌ر هه‌موو بینا ئه‌منی و سیاسییه‌كان له‌ناو ئێران و وه‌زاره‌ته‌كان و ناوه‌نده پۆلیسیه‌كان (بۆ شڵه‌ژاندنی باری ئاسایش) هه‌تا روخاندنی ده‌سه‌ڵات و هاوكاری هه‌موو ناوه‌نده دژه ئێرانییه‌كان (خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كان و خوێندكاریه‌كان)، هه‌روه‌ها هاوكاری تایبه‌ت بۆ هه‌رێمی بلوجستانی سونی مه‌زهه‌ب به‌چه‌ك له‌ڕێگه‌ی سنوری نێوان ئه‌فغانستان و پاكستانه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هێرشی ئاسمانی كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر ئامانجه‌كان.
نه‌وت و ژێرخانی ئابوری:
تێكشكاندنی هه‌موو دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخینهوت له جیهاندا، چونكه به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌موو ژێرخانی ئابوری ئێران به‌دامه‌زراوه نه‌وتی و غازییه‌كانیشه‌وه خاپوور بكرێن.
به‌كارهێنانی چه‌كی نوێ:
له‌جه‌نگه‌كه‌دا هه‌وڵده‌درێت توانای موشه‌كه ئێرانییه‌كان كۆنترۆڵ بكرێن، ئه‌مه‌ش به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی موشه‌كی به‌رگری زیره‌ك له‌نزیكترین تا دوورترین خاڵ كه موشه‌كه ئێرانییه‌كان ده‌توانن بیانگه‌نێ.. وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا دیاره.
ئه‌گه‌ر موشه‌كه ئێرانییه‌كان هه‌ندێك ئامانجیان پێكا، ئه‌وا ئه‌و كاته په‌نا ده‌برێته به‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی قورس له‌رێگه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی له‌دوره‌وه ئامانج ده‌پێكن.
كه‌نداوی فارس ناوچه‌ی سه‌ره‌كی رووهرووبوونهوهكان ده‌بێت، ئێران به‌پشتیوانی ژێر ده‌ریایی كۆن و به‌له‌مه خیَراكانی و رۆكێته تایبه‌ته‌كانی ده‌یه‌وێت رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا بێته‌وه، به‌ڵام ئێران ته‌نها رۆكێتێكی هه‌یه به‌ناوی (III SHKVALVA) كه مه‌ترسی بۆسه‌ر كه‌شتییه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه، ئه‌م رۆكێته ده‌ستكردی روسیایه و مه‌كینه‌ی پاڵنه‌ری هه‌وایی (نه‌فاسه)ی له‌سه‌ره و ده‌توانێت( 100) مه‌تر له‌چركه‌یه‌كدا ببڕێت، له‌سه‌ر به‌شی كۆتایی مه‌كینه‌كه‌ی ئامێرێكی گه‌رمی هه‌یه، به‌و هۆیه‌وه ده‌توانرێت له‌لایه‌ن راداره‌كانی ئه‌مریكاوه پێیبزانرێت.
ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات چه‌كه‌كانی زیان به‌خه‌ڵكی مه‌ده‌نی نه‌گه‌یه‌نن. له‌جه‌نگه‌كانی رابردوویدا ئه‌مریكا چه‌كی ستراتیجی به‌كارهێناوه و ئه‌وه‌ش بۆته‌هۆی له‌ده‌ستدانی توانای ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كردوون.
بۆنموونه دایكی بۆمبه‌كان كه پێشتر له جه‌نگی عیراق و ئه‌فغانستاندا به‌كارهاتووه، ئێستا جۆرێكی پێشكهوتوتری هه‌یه كه قورسایهكهی 21.500 ته‌نه و زۆر ورده له‌پێكانی ئامانجدا و تا ئێستاش زۆر له نهێنییه‌كانی جۆره نوێیه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراون و ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هه‌یه له دژی ئێران. ئه‌م بۆمبه له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بارههلچگری جه‌نگی جۆری C-130 ده‌ته‌قێنرێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ته‌نها تێچوونی ئه‌م جه‌نگه ناخاته ئه‌ستۆی خۆی و ئه‌م لێدانه سنوردارهش نابێته جه‌نگێكی گشتی هه‌مه‌لایه‌نه، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وه‌یه ئێران نه‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌مریكا بۆ ئه‌م جه‌نگه پێویستی به‌پشتیوانی ده‌وڵه‌تان هه‌یه له‌رووی سیاسی و سه‌ربازی و گه‌مارۆدانی ئابوری گشتگیری درێژخایه‌ن له‌دژی ئێران.