دیمانه: دیاری محه‌مه‌د
سه‌باره‌ت به دروست بوونی پژاك و ئامانجه‌كانی ئه‌و حیزبه و خه‌باتی له كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا و ئایا خه‌باتی چه‌كداری پژاك ده‌توانێت بگاته ئامانجێك و كێشه‌ی كورد بگه‌یه‌نێته خاڵی كۆتا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا، هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر پژاك و كاریگه‌ری ئه‌و هه‌ڵوێستانه و گرنگی و ئه‌گه‌ری بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌سه‌ر شۆڕشی كورد و بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه و چه‌ند پرسیارێكی تری تایبه‌ت به كێشه‌ی كورد له كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سبه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان سازداوه.
سبه‌ی: سه‌ره‌تا ئامانجی پژاك چیه و بۆچی دروست بووه؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: پژاك بزوتنه‌وه‌یه‌كی مۆدیرنی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی هاودهمیانهیه كه له‌لایه‌ن چینی نوێی كۆمه‌ڵگای كوردستان بنیاتنراوه و ئامانجی سه‌ره‌كی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه به رێكخستن و كهناڵیزهكردنی پۆتانسیه‌لی گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هاوكات بزوتنه‌وه‌یه‌كه كه شان به شان له تێكۆشان دژی سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قیه هه‌وڵی گۆڕانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌دات له‌پێناو وه‌دیهێنانی یه‌كسانی و مافی ژن له كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا.
سبه‌ی: بۆچی پژاك خه‌باتی سیاسی پشت گوێ خستووه و ته‌نیا خه‌باتی چه‌كداری ده‌كات؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: ئێمه وه‌ك پژاك باوه‌ڕمان به شه‌ڕی چه‌كداری كلاسیك نیه و له نرخاندنه ئیدۆلۆژیكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆماندا ئه‌و چه‌شنه خه‌باته‌مان ره‌خنه كردووه و باوه‌ڕمان پێی نیه و هێزی گه‌ریلا له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی ره‌وادا كارده‌كات و له‌هه‌ر شوێنێك هێزه‌كانمان و گه‌له‌كه‌مان رووبه‌ڕوی هێرش ببێته‌وه له‌و شوێنه چالاكی خۆپاراستن پێك ده‌هێنین ئێمه باوه‌ڕمان به هێزی گه‌ل و خه‌بات و تێكۆشانی مه‌ده‌نی هه‌یه ئه‌و چه‌شنه خه‌باته‌ی كه ئه‌مڕۆ له باكووری كوردستان له‌ئارادایه و كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌یاندۆته ئاستێكی وشیاری به‌رز له وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه‌یی و نه‌ته‌وه‌ییدا، به‌ڵام له كاتێكدا كه‌سیسته‌می ده‌سه‌ڵات پێكهاته‌یه‌كی شۆڤێنی و نادیموكراتیكه ئه‌وا هێزی چه‌كدار پێداویستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره.
سبه‌ی: زۆر جار داواتان لێ ده‌كرێت كه واز له خه‌باتی چه‌كداری بهێنن و خه‌باتی سیاسی بكه‌ن ئێوه چ بایه‌خێك به‌م داواكاریانه ده‌ده‌ن؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: هه‌روه‌ك باسم كرد ئێمه ته‌نها خاوه‌ن خه‌باتی پاراستن نین ئێوه ده‌توانن به‌ته‌ماشاكردنی ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌دوای ساڵی 2004دا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روویانداوه ئه‌و راستیه تێبگه‌ن كه پژاك خاوه‌ن خه‌باتی جهماوهریهكی به‌رفراوانه ئه‌وه له‌دوای دامه‌زراندن و كار و خه‌باتی پژاك بوو كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری هاته ئاراوه له زۆربه‌ی شاره كوردیه‌كان مانگرتن پێشخران و هه‌تا ئێستاكه‌ش له‌م چه‌شنه خه‌باتانه‌ش له‌ئارادایه، ئێمه هه‌موو كات ئاماده‌ین بۆ چه‌ك دانان، به‌ڵام نه‌ك بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ئێمه ئه‌زموونی پارته كلاسیكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌مان له‌به‌رچاوه بۆ ئه‌وه خه‌باتمان ده‌ست پێنه‌كردووه شه‌هید ناده‌ین تا ئۆردوگانشین بین، ئه‌گه‌ر بێت و كۆماری ئیسلامی ئیران كار و خه‌باتی سیاسی دیموكراتیك قبوڵ بكات و له‌یاسا و ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تیدا مسۆگه‌ری بكات ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین ره‌وتی تێكۆشانی خۆمان به شێوازێكی جوداتر به‌رێوه‌به‌رین، به‌ڵام ئاماده‌نین له‌سه‌ر داواكاری هه‌ندێك لایه‌ن كه نه‌خاوه‌ن پڕۆژه و نه‌خاوه‌ن هێزی چاره‌سه‌رین چه‌ك دابنێین و ته‌سلیم ببین.
سبه‌ی: له به‌یاننامه‌یه‌كدا حكومه‌تی هه‌رێمتان به‌وه تاوانباركرد كه بازرگانی به كوردی پارچه‌كانی تره‌وه ده‌كات، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی له وه‌ڵامی ئێوه‌دا ده‌ڵێت: پژاك له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد كارناكات، تۆ چی ده‌ڵێیت؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: ئێمه به ده‌رس وه‌رگرتن له مێژوو پێمانوایه له هیچ پارچه‌یه‌ك له كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی پارچه‌كانی تر بكرێت ئه‌گه‌ر شتێكی ئاوهاش له‌ئارادا بێت ئه‌وه ئێمه قبوڵی ناكه‌ین، ئه‌وه‌ش به ته‌نها مافی گه‌لی كورده كه بڕیار بدات كهپژاك به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كورد كارده‌كات یان نا ئه‌وه‌ی كه دیاریشه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه گه‌لی كورد بڕیاری خۆی له‌سه‌ر پژاك داوه.
سبه‌ی: پێت وایه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: گه‌لی كورد به قۆناغێكی هه‌ستیاری سیاسی‌دا ده‌رباز ده‌بێت كه ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی زۆرتره له قۆناغێكدایه كه قه‌واره‌ی سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كورد تیایدا چه‌وسێنراوه‌ته‌وه رووبه‌ڕووی گۆڕان بونه‌ته‌وه و ئه‌وه واده‌كات كه كورد بتوانێت له داڕشتنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی نوێی ئه‌و وڵاتانه‌دا رۆڵی نوێی هه‌بێت و مۆركی خۆی له‌و قۆناغه بدات، به‌ڵام ئه‌وه پێویستی به‌یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كانی كوردی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیك هه‌یه هاوكات پێویستی به داڕشتنه‌وه‌ی ستراتیژیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه له‌بواری هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیك له‌ناو گه‌لی كورد له ئارادانیه و گه‌لی كورد له هه‌موو كات زۆرتر ئه‌مڕۆ كه ئاگاداری مافه ره‌واكانی خۆیه‌تی، به‌ڵام له بواری ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان ریزه‌كانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كورد كێشه‌مان هه‌یه، لایه‌نه سیاسیه‌كان خاوه‌ن خوێندنه‌وه‌یه‌كی هاوده‌میانه نین بۆ قۆناغی هه‌نوكه‌یی له‌جیاتی چالاك بوون و پته‌وكردنی ریزه‌كانیان هه‌موو رۆژ پارچه پارچه ده‌بن و تووشی پاسیڤ بونێكی به‌رفراوان بوون.
سبه‌ی: ئێوه سه‌رۆكی پارتێكی تازه‌ن بۆچی لای پارتی خۆتان له شاخ نین و له ئه‌ورپان؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: له‌ناو ئێمه‌دا رێكخستن ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و شوێنی ئه‌ندامانی ده‌ست نیشان ده‌كات به‌و پێیه من هه‌میشه له گۆڕه‌پانێك كارده‌كه‌م كهرێكخستنهكهم بڕیاری له‌سه‌ر داوه.
سبه‌ی: عوسمان جه‌عفه‌ری و عوسمان ئۆجه‌لان و نیزامه‌دین تاش ده‌ڵێن ئێمه پژاكمان دروست كردووه؟ تۆ ده‌ڵێیت چی؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: پژاك له‌لایه‌ن ئهوشهخسانهوه دانه‌مه‌زراوه پژاك له‌لایه‌ن گه‌لی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له ریزه‌كانی گه‌ریلاكانی پژاك گیانیان له‌ده‌ست داوه له‌لایه‌ن ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی كه ئه‌مڕۆكه له‌سه‌ر چیاكانی كوردستان له‌خه‌بات و تێكۆشاندانه و هه‌موو ژیانیان له‌پێناو رێگای ئازادی كوردستان به‌خت كردووه ئه‌وانه بنچینه و دامه‌زرێنه‌ری پژاكن ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه پژاكیان دامه‌زراندووه ئێستاكه بۆ له‌ناو شاره‌كاندا بونه‌ته مهجێوری ئه‌و حیزب و ئه‌و حیزبی باشووری كوردستان.
سبه‌ی: چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كه‌وه باسی ئه‌وه ده‌كرێت كهپژاك ده‌یه‌وێ له شاره‌كانی وه‌ك تاران ته‌قینه‌وه ئه‌نجام بدات ئێوه هۆكاری ئه‌و بانگه‌شانه بۆچی ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: به‌داخه‌وه ئه‌وه راسته كه هه‌تا ئێستا چه‌ند رۆژنامه‌وانێك هه‌واڵی ئاوا ناڕاستیان بڵاوكردۆته‌وه ئێمه‌ش به فه‌رمی رامانگه‌یاندووه كه ئێمه وه‌ك (پارتی ژیانی ئازادی كوردستان) نه‌خاوه‌ن ئامانجێكی ئاوهاین نه باوه‌ڕیشمان به‌كاری تیرۆر و هێرش بۆ سه‌ر مرۆڤی مه‌ده‌نیه ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كی مرۆڤ دۆستین و له‌پێناو مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان له‌خه‌بات و تێكۆشان داین، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت گووڕ به‌شه‌ڕ بده‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌ستی هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه بۆ ئه‌وه‌ی كه سیمای راسته‌قینه‌ی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان و تێكۆشانی گه‌لی كورد چه‌واشه بكات و له‌لایه‌ن جیهانی ده‌ره‌وه مۆركی تیرۆری لێ بدات.
سبه‌ی: بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا چه‌نده به‌پێویست ده‌زانن؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێم كه ئێمه هیوا و ئاواتمان قه‌ت به‌هێزی ده‌ره‌كیه‌وه نابه‌ستینه‌وه و له مێژووی رابردووی لایه‌نه‌كانی سیاسی كورد ئه‌زموونی پێویستمان وه‌رگرتووه ئێمه خه‌بات و تێكۆشانی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئیراده‌ی گه‌لی به‌ڕێوه ده‌به‌ین، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌كی وه‌ك فاكته‌رێك كه ده‌توانن له گۆڕاندا رۆڵیان هه‌بێت ده‌نرخێنین هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ گشت وڵاتانی جیهان به تایبه‌تی له كاتێكدا كه هه‌موومان لهسهردهمانێكداین كه به سه‌رده‌می جیهانگیری ناسراوه به پۆزه‌تیڤی ده‌زانین.
سبه‌ی: ئه‌گه‌ر ئێران داواتان لێ بكات چه‌ك دابنێنن ئێوه چ داواكاریه‌كتان هه‌یه؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: داواكاری ئێمه داواكاریه‌كانی گه‌لی كورده ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران به شێوازێكی جدی دان به مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ماف دابنێت له یاسای بنچینه‌یی خۆیی گۆڕان دروست بكات و ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی كار و خه‌باتی سیاسی بۆ گه‌لی كورد مسۆگه‌ر بكات ئه‌وا ئێمه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی ناوه‌نده‌كانی ناونه‌ته‌وه‌یی چهكهكهنمان داده‌نێین و ته‌نها له چوارچێوه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵاتیدا كاروخهباتمان بهریَِوه ده‌به‌ین.