راپۆرت: فازڵ نه‌جیب
یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تێك، بڕیارده‌دات كه به‌هیچ جۆرێك وه‌ك فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه، له‌ژێر ناوی «پاداشت»، به‌رتیل نه‌دات به فه‌رمانبه‌ره‌كانی گه‌نجینه له‌پێناوی به‌ڕێكردنی ئیشوكاره‌كانی، هه‌ربۆیه مانگ دوای مانگ، مامه‌ڵه‌كانیان رادهوهستێنرێتو چه‌ندجارێكیش نووسراوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه ئیمزای وه‌زیریشی پێوه‌یه، ونده‌كرێت. كارمه‌ندانی گه‌نجینه گله‌یی له‌و وه‌زاره‌ته ده‌كه‌ن كه گوایه «وه‌زاره‌ته‌كه‌یان وشكه‌و هیچ ئاگای له فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه نییه».
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوكاری فهرمانبهرهكانیمان نه‌كردووه، ئیشوكاری زۆرمان له گه‌نجینه راوه‌ستاوه‌و كێشه‌ی بۆ دروستكراوه‌و به ئاشكراش به زمانی حاڵ پێیان وتوین «ئه‌گه‌ر پاره نه‌ده‌ن، گێچهڵتان بۆ دروستده‌كرێت»، هه‌روه‌ها چه‌ندجارێكیش مامه‌ڵه‌كانمان به بیانووی جیاجیا ده‌گێڕنه‌وه، به‌ڵام «ئه‌گه‌ر پاره‌كه بده‌یت، عه‌ینه‌ن ده‌قه، مۆر‌و ئیمزای لێده‌ده‌ن‌و ئیشه‌كه‌ت ته‌واو ده‌بێت».
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه، دواجار ئه‌و وه‌زاره‌ته ته‌سلیمی ئه‌مری واقع دهبێتو (150) هه‌زار دینار ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئیشه‌كانی به‌ڕێ بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر، كه ئیشوكاری وهزارهتهكانو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناو هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌بات، له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت، ده‌سته‌ی هاوبه‌ش ئیشی وه‌زاره‌ته‌كان دهكاتو ئه‌و پاره‌یه له‌وێ مۆڵه‌تی وه‌رگرتنی دهدرێتو ده‌كرێته «چه‌ك».
به‌شی دووه‌می گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر، ئیشوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌بات.
گه‌نجینه 4 ده‌سته‌ی پشكنینی هه‌یه، هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیش 6 وردبینی هه‌یه كه هه‌ر 3 مانگ جارێك شوێنه‌كانیان ده‌گۆڕدرێن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك، زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كان، له ئاستی وه‌زیره‌وه تا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، بڕیارده‌ده‌ن كه به‌ناوی «پاداشت»وه، بڕێكی كه‌م له نه‌سریه‌ی خۆیان بده‌نه فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر، كه ئه‌و پاداشته كه له راستیدا «به‌رتیل»ه، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی رۆژنامه، له كارتێكی مۆبایله‌وه‌یه تا 600 هه‌زار دینار.
حه‌روش عومه‌ر ئه‌سعه‌د، ماوه‌ی 12 ساڵه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه له فه‌رمانگه‌كه‌ی ئه‌ودا ئیشی ئاسایی ده‌زگاكانی حكومه‌ت به بهرتیلو دیاری پێبه‌خشین بڕوات به‌ڕێوه.
حه‌روش عومه‌ر، دڵنیایه له‌وه‌ی به رێژه‌یه‌كی زۆرباش ئیشی رۆژانه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات كه 12 ساڵه به‌ڕێوه‌به‌ری فهرمانگهكهیهو هه‌تا ئێستا كه‌س نه‌هاتووه بڵێت به به‌رتیل نه‌بێت ئیشم بۆ ناكه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵك هاتووه كه كێشه له مامه‌ڵه‌كانیدا هه‌بووه‌و پێیان وتووه ئه‌وه كێشه‌كه‌ته. ئه‌و وتی: «ئه‌وه «ره‌فزی قاتعه» كه به به‌رتیل ئیش بكرێت».
به‌پێی لێدوانی هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا به‌شدارییان كردووه، ره‌خنه‌گرتن له كاربه‌ده‌ستان له‌نێو ده‌زگاكانی حكومه‌تدا، یان پێدانی به‌ڵگه‌ی ته‌واو به‌ناوی ئاشكراوه، گه‌وره‌ترین موجازه‌فه‌یه كه یه‌كێك له ده‌ره‌نجامه‌كانی، نانبڕین یان گواستنه‌وه‌یه‌تی، یان ئیهمالكردنی رهخنهكهو به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له گه‌نده‌ڵییه‌كه‌وه تێوه‌گلاوه.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه فه‌رمانبه‌ره‌كانی گه‌نجینه، ئه‌وه‌نده كێشه‌یان بۆ دروستكردووه، جاری وا هه‌بووه تفی له‌و بڕوانامه‌یه كردووه كه ههیهتیو له‌ڕێی ئه‌وه‌وه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه. ئه‌و پێچه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه قسه‌ی كرد كه پێی وایه هه‌موو ئیشه‌كان له فه‌رمانگه‌كه‌یدا به‌پێی رێنماییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن. سه‌رچاوه‌كه وتی: «به‌پێی رێنمایی نییه‌و به زه‌وقی خۆیان ئیش ده‌كه‌ن، هه‌موو ئیشه‌كانت به‌پێی رێنمایی بێت، ئه‌گه‌ر به‌رتیل نه‌ده‌یت، كێشه‌ت بۆ دروستده‌كه‌ن».
له‌ماوه‌ی ئه‌و 4 رۆژه‌ی كه به به‌رده‌وامی خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بووین بۆ راپۆرته‌كه، له 3 سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ته‌وه ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندین كه هه‌ندێك له‌و وهزارهتو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی به‌رتیل ده‌ده‌نه فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه، ئیشوكاره‌كانیان كه‌موكوڕیی تێدایه‌و پاره‌ی زیادیان نووسیوه، هه‌ربۆیه به‌رتیل ده‌ده‌ن تا ئیشه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت‌و وردبینی ته‌واوی بۆ نه‌كرێت. یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان باسی ئه‌و (150) هه‌زار دیناره‌ی كرد كه دواجار فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تێك داویه‌تیه گه‌نجینه، كه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه‌موكوڕیی له حساباتیاندا هه‌بووه‌و ئه‌و پاره‌یان داوه تا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نهكرێتو ئیشه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام بده‌ن، كه هه‌ر واشبووه.
یه‌كێكی دیكه له سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه راسته هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كانی به‌شی وردبینی به‌رتیل وه‌رده‌گرن، به‌ڵام تاوانی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی خسته ئه‌ستۆی وهزارهتو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كه فێریان كردوون‌و تازه «ئه‌گه‌ر پاره نه‌ده‌یت، سه‌رئێشه‌ت له ئیشه‌كاندا بۆ دروستده‌كه‌ن».
سه‌رچاوه‌كه وه‌سفی خۆی زۆركرد كه یه‌كێكه له دهستپاكترین فه‌رمانبه‌ره‌كانی حكومه‌ت، به‌ڵام دانی به‌وه‌دا ناوه كه وه‌ك «دیاری»، چه‌ند جارێك كۆمه‌كی فه‌رمانبه‌ره‌كانی گه‌نجینه‌ی كردووه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ئیشوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی به باشی بڕوات به‌ڕێوه. ئه‌و وتی: «حكومه‌تی ئێمه زۆرجار له‌سه‌ر بهرژهوهندیو براده‌رایه‌تی ئیشه‌كان بهڕێوهدهباتو یاسا‌و رێنمایی هه‌موو بۆ هه‌ژاره‌كانه، ئه‌و كه‌سه ره‌شوه (به‌رتیل) ده‌دات كه مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو نییه».
له‌باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌بری به‌ڕێكردنی ئیشهكانیهوه داویه‌تییه فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه، وتی: «هه‌ر شتێكیان بده‌یتێ، ئه‌وان وهریدهگرنو هیچ ئیشكال نییه، هه‌ر له كارتی مۆبایل تا پاداشت‌و دیاری تایبه‌ت، به‌رپرسانی سه‌ره‌وه‌ی خۆشم ئاگاداركردووه‌ته‌وه له‌و حاڵه‌ته‌و هه‌موو مانگێكیش به‌رتیلم نه‌داوه».
یه‌كێكی دیكه له سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه، باسی ئه‌وه‌ی كرد كه به‌پێی رێنماییه‌كان، هه‌ر وه‌زیرێك، یان به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌ك، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه 15% نه‌سریه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی پاداشت‌و دیاری بداته هه‌ر كه‌سێك كه ده‌یانه‌وێت. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی: «وه‌زیری ئێمه‌ش، بڕیاریدا پاداشتی فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه بكرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه پاش وه‌رگرتنی پاره‌كه، ده‌بێت فه‌رمانبه‌ره‌كان ناوی خۆیان بنووسن‌و له‌ژێر ناوه‌كانیاندا ئیمزا بكه‌ن، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك رۆژێك رۆژنامه‌كان وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له‌دژی ئه‌و وه‌زیره به‌كاریبهێنن كه ئه‌ندامی یهكێتیو پارتی نییه. پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه پاره‌كه وهردهگرنو ئیمزا ده‌كه‌ن، ده‌زگای چاودێری دارایی نووسراوه‌كه دهبینێتو وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ئاگادارده‌كاته‌وه كه به‌هیچ جۆرێك جارێكی دیكه كاری له‌و جۆره نه‌كات، چونكه ئه‌وه به‌رتیل پێدانه».
یه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانی به‌شی وردبینی كه نه‌یویست ناوی بهێنرێتو به‌شه‌كه‌یان تۆمه‌تباركراوه به وه‌رگرتنی به‌رتیل بۆ به‌ڕێكردنی ئیشوكاره‌كان، به‌هه‌موو جۆرێك ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه پاره‌ی له هیچ كه‌سێك وه‌رگرتبێت، به‌و وهزارهتهشهوه كه گوایه ئیمزای پێكردوون. ئه‌و وتی: «ته‌حه‌دا ده‌كه‌م كه من به‌رتیلم وه‌رگرتبێت له‌هیچ كه‌سێك».
ئه‌و لێدوانه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی گه‌نجینه، به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی سه‌رچاوه جیاوازه‌كانی رۆژنامه‌یه، كه هه‌موویان به به‌ڵگه‌وه باسی به‌رتیلدان ده‌كه‌ن.
یه‌كێكی دیكه له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه به قسه‌ی خۆی، به‌ناو هێنانی، نانبڕواو ده‌بێت، وتی: «له‌و ده‌زگایانه، ئه‌گه‌ر پاداشت نه‌ده‌یت، رهزیلت ده‌كه‌ن، منیش بۆ ئیشی وه‌زاره‌ت ده‌چم، نه‌ك ئیشی شه‌خسی خۆم، بۆیه ئه‌و هه‌موو بێنه‌و به‌رده‌ی ئه‌وان قبوڵ ناكهمو داوام كردووه له وهزارهتهكهم كه شتێك پاره یان دیارییه‌ك بدات به گه‌نجینه بۆ ئه‌وه‌ی ئیشه‌كه‌م به ئاسانی بڕوات به‌ڕێوه».
به‌پێی قسه‌ی شاهیده‌كان، زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان دیاری وهردهگرنو هه‌ریه‌ك له وهزارهتو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌ك یان دوو كه‌س ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌كه وتی: «ئێمه ناتوانین هه‌موو ستافه‌كه رازی بكه‌ین‌و دیاری بده‌ین به ههموویانو ئه‌و كه‌سه‌ی كه پاره یان شتێكی دیكه‌ی ده‌ده‌ینێ، ئیتر ده‌كه‌وێته ده‌ستی خۆمان‌و ئیشه‌كانمان به ئاسانی بۆ به‌ڕێده‌كات».
حه‌روش عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه، هۆكاری هه‌ر جۆره كه‌موكورتییه‌ك له مامه‌ڵه‌ی وهزارهتو فه‌رمانگه‌كان، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خودی خۆیان. ئه‌و باسی ئه‌وه‌ی كرد، له وه‌زاره‌ته‌كان لیژنه‌یه‌ك كه نابێت له 3 كه‌س كه‌متر بێت، كه‌ره‌سته‌كان دهكڕنو دواتر لیژنه‌یه‌كی 3 كه‌سی دیكه وردبینی تێدا دهكهنو ده‌چێته به‌رده‌می ژمێریاری‌و به‌رپرسی ده‌زگاكه، واته له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا 8 كه‌س له‌و خه‌رجییه ده‌كۆڵنه‌وه كه ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌ی ده‌كه‌ن تا بكرێته چهكو به‌شێوه‌ی پاره پێیان بدرێت. لای ئێمه‌ش ده‌درێته ئه‌و وردبینانه‌ی تایبه‌تن به‌و وهزارهتهوهو هه‌ر ژوورێكیش 11 وردبینی تێدایه‌و هه‌ر وه‌زاره‌تێكیش وردبینی خۆی هه‌یه. ئه‌و وتی: «به‌حوكمی كاری رۆژانه‌م، ده‌رگای ژووره‌كه‌م كراوه‌یه‌و 4 ته‌له‌فۆنیشم لایه، جگه له مۆبایله‌كه‌م، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كیش لێپرسراوی هه‌یه، كه‌واته بۆچی ئه‌و لێپرسراوه رۆژێك له رۆژان باسی وه‌رگرتنی به‌رتیلی بۆ نه‌كردووم له‌به‌رامبه‌ر به‌ڕێكردنی ئیشی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی؟».
به‌پێی قسه‌ی یه‌كێكی دیكه له سه‌رچاوه‌كان كه ئاگاداری رووداوه‌كه بووه، جارێك یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی ده‌زگایه‌كی حكومه‌ت، بڕی 30 هه‌زار دینار به‌ده‌ستیی ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئیشه‌كانی له گه‌نجینه بۆ به‌ڕێده‌كات. فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی گه‌نجینه لێی توڕه ده‌بێت كه بۆچی پاره‌كه‌ی نه‌كردووه‌ته ناو زهرفێكو له‌به‌رچاوی براده‌ره‌كانی پێی داوه. حه‌روش عومه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ش له‌وه‌ڵامی قسه‌ی ئه‌و شاهیدهدا وتی كه چه‌ندینجار بۆخۆی پاره‌ی له جه‌نابی وه‌زیرو بریكاری وه‌زیر وه‌رگرتووه‌و وه‌ك كۆمه‌ك به فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه‌ی داوه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی مل بۆ شتی كهموكورتو به‌رتیل دانه‌نه‌وێنن، وتی: «30 هه‌زار ئه‌وه‌نده نییه فه‌رمانبه‌رێكی ئێمه شه‌خسیه‌تی خۆی بۆ بشكێنێت‌و ژووره‌كانی ئێمه 12 كه‌سی تێدایه‌و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی زۆر به زه‌حمه‌ت تێداده‌كرێت».
ئه‌و كاته‌ی كه له ژووره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه دانیشتبووم، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه دوو مامه‌ڵه‌ی یه‌ك وه‌زاره‌تی پیشاندام كه له‌و پاره خهمڵێنراوهی كه‌م كردبووه‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه پێشنیازكرابوو. كاتێك په‌یوه‌ندیم به یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه‌وه كرد، باسی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌و وه‌زاره‌ته، یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی پاره ناداته فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه.
حه‌روش عومه‌ر، مامه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی پیشاندام كه كه‌موكورتی تێدا بوو، به‌ڵام هه‌ر ئیمزای له‌سه‌ر چه‌كه‌كه بۆ كرد‌و پێیوت ناته‌واوییه‌كانی مامه‌ڵه‌كه تهواوبكهو پاشان بیهێنه‌ره‌وه. كاتێك لێم‌پرسی كه داخۆ مامه‌ڵه‌یه‌ك كه‌موكورتی تێدا بێت، چۆن به‌سه‌ر وردبینهكانتدا تێده‌په‌ڕێت كه 12 كه‌سن‌و له ژوورێكدان؟ ئه‌ویش وتی: «نازانم، یه‌كسه‌ر هاته لای من‌و هی وه‌زاره‌تی خۆمان بوو (دارایی».
یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كان ره‌زامه‌ندییان بۆ هاتووه‌ته‌وه بۆ بڕێك پاره، به‌ڵام هه‌ر خودی ئه‌و كه‌سه‌ی كه مامه‌ڵه‌كه‌ی بردووه‌ته گه‌نجینه، وتوویه‌تی كه له‌وه ناچێت له گه‌نجینه ره‌زامه‌ندی بۆ وه‌ربگیرێت، به‌ڵام یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی گه‌نجینه پێی وتووه كه ئیشه‌كه‌ت بۆ به‌ڕێده‌كه‌م، به‌ڵام ده‌بێت شهریكم بكه‌یت له به‌شێكی پاره‌كه. به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ش باسی ئه‌وه‌ی كرد كه هیچ كات ئه‌و ئاماده نییه ئیشێك بكات له‌ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه‌كان بێت‌و مامه‌ڵه‌و سه‌ودای وه‌هاشی ره‌فز كردووه‌ته‌وه كه به كوردی پێی ده‌وترێت «سه‌فقه».
شێخ قه‌له‌نده‌ر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، كه به‌هیچ جۆرێك له ده‌زگاكه‌ی ئه‌واندا گه‌نده‌ڵی نییه‌و وتی: «له‌پێناوی به‌ڕێكردنی ئیش یان ئاسانكاریی، ره‌شوه (به‌رتیل) به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه رهفزدهكرێتهوهو له گه‌نجینه‌ش پاره‌دان نه‌بووه‌و ناشبێت، مه‌حاڵه ئه‌وه هه‌بێت».
دواجار به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ش وتی: «من حه‌ز ده‌كه‌م به به‌ڵگه‌وه ئه‌و شتانه‌م پێبده‌یت، ئه‌گه‌ر ئیجرائات نه‌كه‌م، كه‌واته خۆم شهریكم. به‌دڵنیایی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ده‌گه‌یه‌نمه لای به‌رپرسانی خۆم له وهزارهتو ئاگاداریان ده‌كه‌مه‌وه».