راپۆرت: هێمن لهۆنی
له‌كاتێكدا سیاسییهكانو كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی له ئه‌مریكا باس له داهاتووی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن، ئیداره‌ی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ رێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن بۆ دیاریكردنی په‌یوه‌ندییه ئهمنیو ئابووری‌و كولتووری‌و یاساییه‌كانی نێوانیان، هێزه‌كانی ئهمریكاو فره‌نه‌ته‌وه‌كان له ساڵی 2003ه‌وه له عێراقدان له‌ژێر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه ساڵانه نوێ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره عێراق داوای كردووه جارێكی دیكه نوێ نه‌كرێته‌وه به‌ڵكو له رێی گفتوگۆوه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ بوونی ئه‌مریكا له وڵات دیاریی بكرێت.
ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كان:
هێشتا زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كان به‌ته‌واوه‌تی دیارنییه‌و گفتوگۆكان به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئاشكرایه هه‌ندێك له بڕگه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌م مانگانه‌ی پێشوودا باسكرا‌و بووه‌ته هۆی كێشه له‌نێوان لێپرسراوه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده دینییه ئیقلیمییه‌كاندا، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق رایان كرۆكه‌ر، له دانیشتنێكی كۆنگرێسدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دوو رێككه‌وتنی جیاواز له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكانه؛ یه‌كه‌میان بریتییه له «سۆفا» (agreement (status of forces بریتییه له رێككه‌وتنی له‌باره‌ی هێزه‌كان كه ده‌بێته پێدانی چوارچێوه‌یكی یاسایی به سه‌ربازه ئهمریكییهكانو موڵكه‌كانیان له عێراق، له‌مجۆره رێككه‌وتنانه ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كرێت بۆ به‌ڕێوبردنی كاره سه‌ربازییه درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیاو یابان‌و كۆریای باشوور، ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئێستا ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنی «سۆفا» بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیریی له عێراق بداته قه‌ڵه‌م.
ورده‌كارییه‌كانیش له‌باره‌ی رێككه‌وتنی دووه‌م كه به «رێككه‌وتنی ستراتیژی» ناسراوه، له‌ژێر گفتوگۆدایه، خاڵه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه بریتییه له‌و بابه‌تانه‌ی كه له «سۆفا» باس نه‌كراوه، وه‌ك ئه‌و خاڵانه‌ی كه له «راگه‌یاندراوی بنهمهكان»دا هاتووه، ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بوش‌و نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2007دا ئیمزاكرا، ئه‌و بابه‌تانه‌ش بریتییه له رۆڵی ئه‌مریكا له پاراستنی عێراق له هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆیی‌و دهرهكیو پاڵپشتی ئاشته‌وایی سیاسی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌كان.
رهخنهگرهكانیش ره‌خنه له كۆشكی سپی ده‌گرن به‌وپێیه‌ی كه ئه‌و هه‌وڵه ده‌ستبه‌ستنی سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكایه‌و هه‌روه‌ها لهكهشه بۆ سیاده‌ی عێراق.
له رووی مێژووییه‌وه «سۆفا» بریتییه له چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه بیانییه‌كان له‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌و هێزه بیانیانه‌ی تێدایه، تا ئێستا هیچ ستانداردێكی جێگیر نیییه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌و له وڵاتێكهو بۆ وڵاتێكی دیكه ده‌گۆڕێت. رێككه‌وتنی «سۆفا» له 2002دا له‌نێوان ئهمریكاو ته‌یموری خۆرهه‌ڵات له 3 لاپه‌ڕه كه‌متربوو، به‌ڵام «سۆفا»ی نێوان ئهمریكاو كۆریای باشوور له ساڵی 1966 زیاتر له 150 لاپه‌ڕه‌یه‌و 30 پاشكۆی له‌گه‌ڵدایه، زۆرێك له‌م رێككه‌وتنانه ئاشكرانو هه‌ندێكیشیان به شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه، وته‌ی لێپرسراوه ئه‌مریكییه‌كانیش جیاوازه له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌م جۆره رێككهوتنانهیان له جیهاندا. رایان كرۆكه‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ عێراق، له مانگی نیسانی 2008دا له‌به‌رده‌م كۆنگرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌مریكا نزیكه‌ی 80 رێككه‌وتنی «سۆفا»ی هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری جیهان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆندالیزارایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و رۆبه‌رت گێتس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له نووسینێكیاندا له واشنتۆن پۆست رایانگه‌یاند كه ژماره‌كه زیاتره له 115یه. هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس داوای ناردنی رێككه‌وتنی «سۆفا» له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ن بۆ كۆنگرێس بۆ ههمواركردنیو لێپرسراوانی كۆشكی سپیش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
رێككه‌وتنه‌كانی «سۆفا» تا ئێستا به‌مشێوه‌یه بووه كه واجب‌و مافه‌كانی ئه‌و سه‌ربازانه دیاریی ده‌كات له‌سه‌ر خاكی بیانی له له‌به‌ركردنی جلوبهرگیانهوهو چۆنیه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن تا ئه‌وه‌ی چۆن نامه‌كانیان ده‌گاته‌جێ. گرنگرترین مه‌سه‌له لێره‌دا بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی یاسایی به‌سه‌ر هێزه بیانییه‌كان. یه‌كێك له خاڵه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه بریتییه له پاراستنی سه‌ربازه‌كان له دادگای تاوانكاری‌و زیندانی بیانی، بوونی حه‌سانه بۆ سه‌ربازه‌كان مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره‌و بووه‌ته جێگه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌مجۆره رێككه‌وتنه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئیمزاكردووه. رێككه‌وتنی «سۆفا» له‌گه‌ڵ ته‌یموری خۆرهه‌ڵات بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێك له ره‌خنه له رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته، روس ۆێج ود، پسپۆڕ له یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ده‌بێت ئه‌م رێككه‌وتنه ببێته هۆكارێك بۆ پاراستنی سهربازهكانو له هه‌مانكاتدا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئه‌م سه‌ربازانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
سۆفا له عێراق:
گفتوگۆكان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی «سۆفا» له‌گه‌ڵ عێراق، هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له به‌سه‌رچوونی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به ده‌سه‌ڵاتپێدانی هێزه بیانییه‌كان له كۆتایی 2008، له‌دوای رووخاندنی سه‌دام حسێن له 2003، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری 1511ی ده‌ركرد كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی دانی به ده‌سه‌ڵاتی كاتیی هاوپه‌یماناندا ناو ده‌سه‌ڵاتی دایه هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان بۆ سه‌قامگیركردنی وڵات، له یه‌كێك له خاڵه‌كانی ئه‌و بڕیاره ئه‌وه‌ی تێدا هاتووه كه ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بڕیاره بكرێت دوای ساڵێك له جێبه‌جێكردنی، به‌ڵام له‌سه‌ر داخوازیی حكومه‌تی عێراق هه‌موو ساڵێك نوێكراوه‌ته‌وه تا 2007 كه نوری مالیكی داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد بۆ كۆتاجار درێژی بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی ئه‌م بڕیاره كۆتایی به‌وه دێت كه عێراق وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ ئارامیی نێوده‌وڵه‌تی دابنرێت، به‌ڵام لێره ئاشكرانییه به‌سه‌رچوونی ئه‌و بڕیاره چی ده‌گه‌یه‌نێت به‌لای سوپای ئه‌مریكاوه له‌كاتێكدا سهربازهكانو راوێژكاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و ئه‌مریكییه‌كان له عێراق پارێزراون‌و خاوه‌نی حهسانهن، ئه‌ویش به‌پێی قانونی 17ی ده‌سه‌ڵاتی كاتیی هاوپهیمانانو تا ئێستا ئه‌و قانونه ده‌ستكاریی نه‌كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كاتیی هاوپه‌یمانان، هه‌ندێك پێیانوایه كه به‌سه‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش مانای وانییه كه ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا عێراق جێبهێڵن، به‌ڵام ئیداره‌ی بوش بۆ حكومێكی قانونی نه‌وه‌ستاو له نۆڤه‌مبه‌ری مانگی 2007 له‌گه‌ڵ نوری مالیكی رێككه‌وتنێكی ئیمزاكرد بۆ روونكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسی‌و ئابووری‌و ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌و سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ناو عێراق‌و پسپۆڕه یاساییه‌كانی ئه‌مریكا ره‌خنه‌یان له‌و رێككه‌وتنه گرت.
سه‌ركرده‌ی ئایینی دژه ئه‌مریكا موقته‌دا سه‌در داوای له شوێنكه‌وتووانی كرد پرتێستۆی ئه‌و رێككه‌وتنه بكه‌ن كه «له‌نێوان هێزی تاریكی‌و حكومه‌تی ئێستای عێراق»و داوای رێفراندۆمی نیشتیمانیان كرد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، هه‌روه‌ها ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانیش دژی ئه‌م رێككه‌وتنه ئه‌منییه وه‌ستایه‌وه هه‌روه‌ك دامه‌زراوه‌كانی ئێرانیش.
ئیداره‌ی بوش هه‌روه‌ها له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی بۆ رێككه‌وتنێكی ستراتیژی‌و تا ئێستا خاڵه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه هێشتا روون نییه، پسپۆڕان باوه‌ڕیانوایه ئه‌م رێككه‌وتنه چه‌ند خاڵێك له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه ئه‌مریكا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بێت له به‌كارهێنانی هێزو حه‌سانه‌ی بازرگانان‌و رێگه‌دان به ئه‌مریكا بۆ مانه‌وه‌ی زیندانییه‌كان لای، پاتریك كۆك بێرن، په‌یامنێری عێراقی رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی به‌ریتانی، له نووسینێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌م رێككه‌وتنه رێگه ده‌دات به به‌كارهێنانی 50 بنكه‌ی سه‌ربازیی دریژخایه‌ن له‌ناو عێراقدا، رایان كرۆكه‌ر له وه‌ڵامدا ئه‌م نووسینه‌دا وتی: «به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵه‌یه»، كۆك بێرن هه‌روه‌ها وتی: «ئه‌م رێككه‌وتنه گه‌ر ئیمزا بكرێت ئه‌وا رێگه به ئه‌مریكییه‌كان ده‌دات كه‌وا كاری سهربازییو خه‌ڵكی ده‌ستگیربكه‌ن بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی عێراق»، هه‌روه‌ها ئه‌م رێكهكوتنه ستراتیژیه گشت ئه‌و خاڵانه ده‌گرێته‌وه كه له «سۆفا» باس نه‌كراوه، له‌وانه په‌یوه‌ندییه ئابووری‌و كولتووری‌و سیاسییه‌كانی نێوان واشنتۆن‌و به‌غدا هه‌روه‌ك واشنتۆن له 2005 له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان ئیمزای كرد.