"كورد نه‌یتوانی نموونهیهكـی بـاش بـدات به نهتـــــهوهی توركمان‌و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له كه‌ركوكدا"
دیمانه: رادیۆ نه‌وا
سه‌باره‌ت به دوا گۆڕانه سیاسییه‌كانی په‌یوه‌ندی كورد و به‌غدا و یاسای په‌سه‌ندكراوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگانی عێراق و سه‌رجه‌م ئه‌و ململانێیانه دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق سه‌ركردایه‌تی كوردی له به‌غدا پێیدا تێپه‌ڕبووه و ئه‌و مافه ده‌ستوریانه‌ی كورد كه له ده‌ستوری عێراقدا چه‌سپیوه و ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی كورد له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق هه‌یه‌تی و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تری په‌یوه‌ست به كورده‌وه، رادیۆی نه‌وا دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا سازكرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی...
* هه‌ركاتێك باسی كه‌ركوك بكه‌ین له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه، ناتوانین هه‌ردو ماده‌ی 140و 58 فه‌رامۆش بكه‌ین، جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی 140 وه‌كو ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن لای تۆ چ سوره‌تێك دروستده‌كات؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له راستیدا یه‌كێك له هۆیه‌كانی ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانی كوردستانی موافه‌قه‌تی نه‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دكتۆر جه‌عفه‌ری درێژه به ئیشه‌كانی بدا وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له عێراقدا، ئه‌و تهقصیره بو كه درایه پاڵی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراقی، هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌و مه‌رجه له‌گه‌ڵ نوری مالیكی‌و لیستی ئیئتلافی یه‌كگرتوو رێككه‌وتن كه جه‌دوه‌لێكی زه‌مه‌نی دابنرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراقی‌و جه‌دوه‌له زهمهنییهكه كه وایان دانا تا كۆتایی ساڵی 2007 جێبه‌جێ بكرێت.
نوری مالیكی كه هه‌ڵبژێردرا به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌و مه‌رجه موافه‌قه‌تی كرد ببێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێ بكات، وه‌كو گه‌ره‌نتییه‌كیش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وماده‌یه رێككه‌وتنێك ئیمزاكرا له‌به‌ینی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی‌و لیستی ئیئتلافی یه‌كگرتووی شیعه، به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ركاتێك وه‌زیره كورده‌كان بكشێنه‌وه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، ئه‌وساكه حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی به هه‌ڵوه‌شاوه حساب بكرێت. نوری مالیكی یاخود لیستی ئیئتلافی یه‌كگرتوو، كه زۆرایهتییان هه‌یه ئه‌بوو بڕۆنه‌وه بۆ به‌رده‌می په‌رله‌مان سه‌رله‌نوێ ده‌ستبكه‌ن به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌مو كوتله په‌رله‌مانییه‌كانی تر‌و له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی تردا، بۆئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تێكی تازه پێكبهێنن. ئه‌م مه‌رجه‌ی كه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی داینابوو بۆ به‌شداریكردن له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی نه كوتله‌ی سهدریو نه تهوافوقو نه حیزبی فه‌زیله ئه‌م رێككه‌وتنه‌یان نه‌بو له‌گه‌ڵ نوری مالیكی، ته‌نیا لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌یبو.
من به‌داخه‌وه ئه‌ڵێم كه كوتله‌ی كوردی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی نه‌یتوانی به‌چاكی ئیستیفاده له‌م چه‌كه قانونییو سیاسیه بكات، كه رێككه‌وتنێكی به‌ینی ئه‌و دوو كوتله‌یه بوو، ئه‌مه‌یان بكردایه به‌هۆیه‌ك بۆ په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له‌كاتی خۆیدا بۆئه‌وه‌ی ئیلتیزامی هه‌بوایه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كاتی خۆی له‌سه‌ری رێككه‌وتبون.
* به‌و ئیعتیباره‌ی كه حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی عێراقی به‌شێكه له لیستی ئیئتلافی یه‌كگرتوو، ئه‌وانیش له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بوون، ئایا مولزه‌م بوون پێوه‌ی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ هه‌مویان، چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه له نێوان هاوپه‌یمانی كوردستانی به هه‌موو لایهنهكانیهوهو ئیئتلافی یه‌كگرتوو به هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه بوو.
*كاك نه‌وشیروان، كاتێك تێبینی ده‌كه‌ین كه نه عه‌لاوی، نه جه‌عفه‌ری، نهمالیكی، كه سێ كه‌سایه‌تی جیاوازن‌و سه‌ر به سێ ئینتیمای تا راده‌یه‌ك جیاوازن له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر سێكیاندا ئه‌م ماده‌یه جێبه‌جێنه‌كراوه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به شه‌خسێكه‌وه نیه به‌ڵكو بارودۆخی عێراق ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه‌ی نه‌بوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ره‌نگه كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌بن یه‌ك هۆكار نه‌بێت، ره‌نگه كهگلهیی له وه‌زیره‌كانی عه‌ره‌ب یان له سه‌رۆكی وه‌زیران بكه‌ین‌و بڵێن عێراق كێشه‌ی زۆره‌و نه‌مان په‌رژاوه‌ته سه‌ر ئه‌و، ئه‌وله‌ویاتی جیاوازه، به‌ڵام له راستیدا میلله‌تان به هیچ جۆرێك ده‌ست له ئه‌رزی خۆیان هه‌ڵناگرن، ته‌نانه‌ت وڵاتێكی وه‌كو ئیسرایل كه گۆلانی داگیركردوه‌و هه‌ندێ زه‌وی داگیركردوه دوای ساڵی 1967و دوای 1973 ئاماده‌نیه به خۆشی ده‌ستی لێبه‌ربدات، ئه‌وا له‌كاتێكدا ئه‌رزی خۆی نیه‌و وازی لێناهێنێت. ئه‌مانیش وه‌كو پارچه‌یه‌ك له‌عێراق بڕواناكه‌م ئه‌گه‌ر زه‌ختی كوردیان له‌سه‌ر نه‌بێت هیچ كه‌سێك له‌وانه‌ی كه عه‌ره‌بن ئاماده‌نین به‌ئاسانی ده‌ست له هیچ پارچه‌یه‌كی كه‌ركوك یان خانه‌قین یان سنجار یان هیچ جێگایه‌كی تر هه‌ڵبگرن، به‌ڵام ده‌بێت كورد خۆی سوربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆنی وه‌رده‌گرێته‌وه. رێگهوشوێن دابنێت، نه‌خشه دابنێت، خه‌ڵكی بۆ ته‌رخان بكات، پلانێك دابنێت بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌و ناوچانه چۆن وه‌رده‌گرێته‌وه‌و ده‌یهێنێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. میلله‌تانی دنیا بۆ نمونه قه‌ته‌رو عه‌ره‌بستانی سعودیه كه هه‌ردوكیان عه‌ره‌بن له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی بچوك كه‌جێی مهخفهرێكی پۆلیسی تیایه ناكۆكن، به‌ینی ئیمارات‌و سعودیه ناكۆكیی تیایه له‌سه‌ر سنور، به‌ینی هه‌مو میلله‌تی عهرهبو ئێران ناخۆشه له‌سه‌ر سێ دورگه‌ی چۆڵ كه كه‌سی تیاناژی، ناكۆكی به‌ینی مهغریبو ئیسپانیا له‌سه‌ر دورگه‌یه‌كه ده قاچاخچی به‌كاری ده‌هێنێت. جاری واهه‌یه ئه‌و ناكۆكیانه بۆ نمونه له یۆگسلاڤیای پێشوودا دو نه‌ته‌وه شه‌ڕیان كرد له‌سه‌ر جاده‌یه‌ك ئه‌و ده‌یوت ئه‌و جاده‌یه هی منه‌و ئه‌وی تریان ده‌یوت هی منه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه وا به ئاسانی عه‌ره‌ب له عێراقدا ده‌ست له كه‌ركوك‌و شوێنه‌كانی تر هه‌ڵناگرن. له‌به‌رئه‌وه كوردیش ده‌بێت ده‌ستی لێهه‌ڵنه‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێت سوربێت له‌سه‌ری كورده، بۆئه‌وه‌ی سود له زه‌ماناتی ده‌ستوری، له زه‌ماناتی قانونی بكات، له رێككه‌وتنه‌كانی نێوان خۆی‌و گروپه‌كانی تر بكات بۆئه‌وه‌ی فشارێكی قانونی‌و سیاسی دروستبكات، بۆئه‌وه‌ی وه‌ره‌قه‌كانی خۆی هه‌مو به‌كاربێنێت بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌كان وه‌ربگرێته‌وه.
* هه‌ندێكجار ئه‌و تهئویلانه موقنعین، قسه له‌سه‌ر بارودۆخی خۆی ده‌كرێت، به درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردو له ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منیدا بوه، قسه له ده‌ستوه‌ردانی ئیقلیمی ده‌كرێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك، فیعله‌ن ده‌ستوه‌ردانی ئیقلیمی زۆر هه‌یه، به‌ڕای جه‌نابت ئه‌و پاساوانه‌ی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عێراق چه‌ندیان له شوێنی خۆیدایه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بۆ من موقنیع نیه، ئه‌گینا ئه‌و ئیداره‌یه‌ی حكومه‌تی عێراقی له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردو، ده‌یانتوانی هه‌ندێ ناوچه بخه‌نه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆ خۆشیان واباشتر بو بۆ نمونه، هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی جێگیره له روی ئه‌منیه‌وه، له روی ئابوریه‌وه، له روی سیاسیه‌وه، هه‌ر بۆ قازانجی دانیشتوانی كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و سنجار واباشبو كه ئه‌وانه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بونایه، وه‌كو چۆن سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆك له بارێكدا ده‌ژین كه جۆرێك له گه‌شانه‌وه‌ی ئابوری تیایه، سه‌قامگیریی تیایه، تیرۆر‌و ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریسته‌كانی تیانیه، ده‌كرا ئه‌وساكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێ ده‌سته‌به‌ری ئهمنو ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌یش بكات، ئه‌وه له‌كۆڵ حكومه‌تی عێراقیش ده‌بوه‌وه كه ئه‌وان مه‌جبور بن دایمه‌ن له‌شكركێشی بكهنو هێز بنێرن‌و داوا له ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن ته‌ده‌خول بكات‌و ئه‌و جۆره شتانه بكات.
* سه‌باره‌ت به واقیعی ئێستای كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر له روی ئیداریه‌وه سه‌یری بكه‌ین سه‌ر به حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی فیدراڵی به‌غدایه، خه‌ڵكی زۆری كورد له‌م شاره‌دا ده‌ژین، له واقعدا خۆی شارێكی كوردنشینه، ئه‌و جیاوازیه گه‌وره‌یه چیه ئه‌گه‌ر كه‌ركوك له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بێت یان سه‌ر به مه‌ركه‌ز بێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌كه‌مینیان ئه‌وه‌یه ئه‌و زوڵمه گه‌وره‌یه‌ی له كورد كراوه به درێژایی چه‌نده‌ها ساڵی رابردو، كورد له‌وێ دهربهدهركراوه، راونراون، زه‌ویه‌كانیان داگیركراوه، خانویان داگیركراوه، بێبه‌شكراون له ئیشوكار له‌وناوچانه، كورد وه‌كو هاوڵاتییه‌كی عێراقی مافه‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، بێجگه له‌وه به راستی ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خوێنه‌ران رابكێشم بۆ ئه‌وه‌ی كه بایه‌خی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی به ته‌نیا له نه‌وتدا نیه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خشه‌ی عێراق بێنێته به‌رچاوی خۆی، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌ركوكی له‌سه‌ر نه‌بێت، سلێمانی‌و هه‌ولێر به تایبه‌تی له نێوان سنوری كه‌ركوك‌و سنوری ئێران وه‌كو سهندویجی لێبه‌سه‌ردێت، یانی ئه‌گه‌ر كه‌سێك له هه‌ولێره‌وه ویستی هاتوچۆ بكات، بۆ به‌غدا بۆ تكریت، بۆ باشوری عێراق یاخود كه‌سێك له سلێمانیه‌وه ویستی بڕوات بۆ به‌غدا بۆ تكریت بۆ باقوبه بۆ شاره‌كانی تری عێراق له‌كوێوه هاتوچۆ ده‌كات یانی ئه‌وساكه ئه‌گه‌ر بڵێین به‌ده‌ست ئیدارهیهكهوه بێت كه ئیداره‌كه‌ی رۆژێك له رۆژان ناكۆكی هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا وه‌كو چۆن ئێمه زۆرجار توشی ناكۆكی ده‌بین له‌گه‌ڵ ئێران‌دا سنورمان لێداده‌خه‌ن، یان له‌گه‌ڵ توركیا سنورمان لێداده‌خه‌ن، جاروبار له‌گه‌ڵ موسڵدا سنوردادهخهن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش سنورمان لێدابخه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له‌كوێوه هاتوچۆ بكات، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بایه‌خی ناوچه‌ی كه‌ركوك به ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه نیه، كه‌ركوك شوێنێكه قوڵاییه‌كی ستراتیژی‌و قوڵاییه‌كی جوگرافیه بۆ هه‌مو كوردستانی عێراق، كه‌ركوك كوردستانی عێراق ده‌به‌ستێته‌وه به هه‌مو عێراقه‌وه، له‌به‌رئه‌وه بایه‌خێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ میلله‌ته‌كه‌ی ئێمه.
* كاك نه‌وشیروان له نه‌خشه‌ی سیاسی ئێستای عێراقدا كێن ئه‌وانه‌ی غه‌یری كورد، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140دایه، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوكدایه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: قسه‌یه‌كی زۆر به‌ناوبانگی چه‌رچل هه‌یه ده‌ڵێت: نه‌دۆستی دایمی هه‌یه، نه دوژمنی دایمی هه‌یه به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی دایمی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه چاوێك بخشێنین به‌و جۆری په‌یوه‌ندیه‌ی جوڵانه‌وه‌ی كورد‌و جوڵانه‌وه سیاسییه‌كانی تری عێراق له‌ماوه‌ی بیست ساڵ‌و بیست‌و پێنج ساڵی رابردودا جاروبار جێگۆڕكێ كراوه، له كۆنگره‌ی لهندهنو له‌گه‌لێك شوێنی تردا كاتی خۆی كه‌باسی كه‌ركوك كراوه زۆر له‌و هێزه عه‌ره‌بییانه‌ی كه‌ئێستا له‌عێراقدا ده‌سه‌ڵاتدارن‌و له‌حكومه‌تی عێراقدا به‌شدارن قبوڵیان بوه به‌وه‌ی كه‌ركوك وه‌ك به‌شێك له‌كوردستان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و مه‌سه‌له‌ی ته‌عریبی تیانهمێنێو كورد به‌مافی خۆی بگات، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه ده‌سه‌ڵاتدارن وه‌كو باسیشم كرد، هیچ میلله‌تێك له دنیادا ئاماده نیه به ئاره‌زوی خۆی ده‌ست له بستێك ئه‌رز هه‌ڵبگرێت كه ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوه، ئه‌وانه‌یش عه‌ینه‌ن بابه‌ت، جاران كه موعاره‌زه بون ئهیانسهلماند بۆ كورد كه به‌ڵێ كه‌ركوك شارێكی كوردستانیه یان كوردیه یا شارێكی عێراقیه، به‌ڵام تابیعێكی كوردی هه‌یه‌و ئێستا به‌شێك له‌وانه‌یش په‌شیمان بونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به ئاشكراش په‌شیمان نهبوبنهوه له راگه‌یاندنه‌كانی خۆیانه‌وه له‌كاتی دهنگدانو موناقه‌شه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر په‌شیمانییان پێوه‌دیاره. كورد میلله‌تێكی دڵسافو تا راده‌یه‌ك ساویلكه‌یه ئه‌گینا ئه‌و كاته‌ی كه هێزه سیاسیه‌كانی عه‌ره‌ب له عێراقدا زه‌عیف بون ده‌بوایه كورد ئه‌و زه‌مانه مه‌رجه‌كانی خۆی به‌سه‌ریاندا بسه‌پاندایه، چونكه رۆژ به رۆژ له‌دوای روخانی سه‌دامه‌وه هه‌ندێك له‌و هێزانه به‌هێزتر بون له‌چاو جاران، كه وه‌ختێكیش به‌هێزتر بو كه‌متر داواكانی تۆ قبوڵ دهكاتو به‌ده‌م داواكانی تۆوه دێت.
* ده‌وترێت له‌كاتی ئازادكردنی عێراقدا ئه‌مه‌ریكیه‌كان هه‌ندێك رێنمایو مه‌رجیان هه‌بوه، رێگرییان له ده‌سه‌ڵاتی كوردی كردوه له‌وكاته‌دا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه توانیویه‌تی له‌خانه‌قیندا هه‌یبێت له كه‌ركوك بیبێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌مه‌ریكاییه‌كان چیان كردوه، چه‌ند كوردیان له‌وێ كوشتوه‌و چه‌ندجار كرده‌وه‌ی سه‌ربازییان كردووه، تاوه‌كو ئێمه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان تۆمه‌تبار بكه‌ین؟
* ره‌نگه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیان ئاگادار كردبێته‌وه له‌وه‌ی له سنورێكی دیاریكراودا بوهستنو مه‌یه‌نه ئه‌م شاره‌وه، گره‌نتیه‌ك بۆ هه‌رێمه‌كه‌ی خۆتان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر نهیانكردایه چیان لێده‌كردن؟ به‌پێچه‌وانه‌وه له ساڵانی یه‌كه‌می دوای روخانی سه‌دام حسێندا كورد كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بو له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا، ئه‌مه‌ریكا پێویستی به كورد بو، چونكه له عێراقدا جارێك سوننه به‌شی هه‌ره‌زۆریان دژی ئه‌مه‌ریكا بون، شیعه به‌شێكی زۆریان به‌هۆی ئێران‌و به‌هۆی ئه‌و رابردوه‌وه كه هه‌یان بو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له راپه‌ڕینی رابردودا ئه‌مه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كۆك نه‌بون، ته‌نیا هێزی كه‌ركوك بو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاییه‌كاندا كورد بو، قابیله شه‌ڕ ئه‌بو له‌نێوان ئهمهریكاو كوردا، ره‌نگه هه‌ندێك ناكۆكی سیاسی ئه‌بو، له‌ملاوه فشار دروست ده‌بو، هه‌ندێك شتی له‌و بابه‌تانه ده‌بوو، به‌ڵام بڕواناكه‌م ئه‌گه‌ر ئێمه سور بوینایه له‌سه‌ر هه‌ندێك هه‌ڵوێست پێموایه ده‌مانتوانی بیچه‌سپێنین.
* سه‌باره‌ت به واقیعی ئێستای كه‌ركوك، قۆناغی ئاساییكردنه‌وه قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 بو، به‌ڕای جه‌نابت مه‌به‌ست لێی چه‌سپاندنی هه‌ندێ ماف‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بێت، ئه‌مڕۆ عه‌ره‌ب هاواری لێهه‌ستێت به‌رامبه‌ری؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت لێره‌دا دان به راستیهكدا بنێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌دوای روخانی سه‌دام كورد نه‌یتوانی نمونه‌یه‌كی باش بدات به نه‌ته‌وه‌ی توركمان‌و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له كه‌ركوكدا، نمونه‌یه‌ك له حوكمڕانی باش، نمونه‌یه‌ك له ره‌فتاری باش له كه‌ركوك له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه بچوكه‌كانی كه‌ركوكدا، چونكه له‌دوای روخانی سه‌دامه‌وه ره‌نگه كورد هێزێكی گه‌وره بوبێت به‌تایبه‌تی له كه‌ركوكدا، حكومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی بوه هه‌م قوڵاییه‌كی ستراتیژییان هه‌بوه له‌وكاته‌ی كه بۆشاییه‌كی سیاسی‌و حكومه‌تی گه‌وره له عێراقدا دروست بو بو، بۆشاییه‌كی ئه‌منی دروست بو بو، كوردی كه‌ركوك پشتیوانێكو قوڵاییه‌كی ستراتیژییان هه‌بو كه بریتی بو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ئیداره‌یه‌ی كه له كه‌ركوكدا دروستبو، له راستیدا ئێمه نه له روی ئابوریه‌وه نه له روی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، نه له روی سیاسیه‌وه، نه له روی قانونیه‌وه، نه له روی ئیداریه‌وه نمونه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده باشمان له كه‌ركوكدا جێگیر نه‌كرد كه ببێته مایه‌ی راكێشانی سه‌رنجی توركمان‌و عهرهبو مه‌سیحیه‌كان، هه‌ر بۆ نمونه باسی بكه‌ین له شوێنێكی وه‌كو كه‌ركوكدا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌دوای هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كورده، پارێزگار كورده، سه‌رۆكی شاره‌وانی كورده، قایمقامی قه‌زا كورده، بێجگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زۆر له سه‌رۆكی ده‌زگا پۆلیسی‌و ئه‌منیه‌كان‌و ده‌زگا ئیداریه‌كانی تر هه‌موی كورده‌و له‌وانه به‌شی توركمانیان نه‌دا، من خۆم جارێكیان له‌گه‌ڵ كابرایه‌كی توركمان گفتوگۆمان بو له‌سه‌ر ئه‌وه وتی: ئێوه هێشتا كه‌ركوك نه‌كه‌وتوه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به من هیچ رهوانابینی هیچ پۆستێك له پۆسته گرنگه‌كانی حكومه‌تم بده‌یتێ، به منی رهوانابینی له تهندهرو قۆنته‌رات‌و له ژیانی ئابوری‌دا بمكه‌یت به شه‌ریك، به من رهوانابینی له داموده‌زگای ئاسایش‌و پۆلیس‌و ئه‌وانی تر بمكه‌یت به شه‌ریك، له هه‌مو داموده‌زگایه‌كی تر، ئێستا ده‌سه‌ڵاتتان لێره‌نییه ئه‌گه‌ر هاتمه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌وسا چ گه‌ره‌نتیه‌ك، چ زه‌مانێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی تۆ حقوقی من بپارێزیت، پێموایه ئێمه به‌داخه‌وه له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتو نه‌بوین، كه نمونه‌یه‌كی باشی حوكمڕانی له كه‌ركوك دابمه‌زرێنین.
* ده‌وترێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد به راستی له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌یتوانیوه ئه‌زمونێكی زۆر باشی حوكمڕانی پێشكه‌ش بكات به حوكمی ئه‌وه‌ی له روی ئیداری‌و یاساییه‌وه، كه‌ركوك سه‌ر به‌م حكومه‌ته نیه تا بتوانێت به رێسا‌و رێنماییه‌كانی حوكمڕانیه‌كی باش پێكبهێنێت، ئه‌و به‌رپرسیارێتیه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم نیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌رشانه، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یتوانی یه‌ك په‌روه‌رده دروست بكات، یه‌ك ئاسایش دروست بكات، یه‌ك داموده‌زگا دروست بكات له كه‌ركوك، به‌ڵام له كه‌ركوك حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ولێر بۆ خۆی داموده‌زگایه‌كی دروستكردوه‌و حكومه‌ته‌كه‌ی سلێمانیش داموده‌زگایه‌كی دروستكردوه، ته‌نانه‌ت دو په‌روه‌رده هه‌یه بۆ خوێندن، دو ده‌زگای ئاسایش هه‌یه، هه‌ندێك له‌و فه‌رمانگانه دوانه‌یه كه له راستیدا ئه‌مه نمونه‌یه‌كی باش نییه بۆ غه‌یری كورد، ره‌نگه كورد ئه‌وه‌ی قبوڵ بێت به‌لایه‌وه شتێكی ئاسایی بێت، به‌ڵام به‌لای كه‌سێكی تره‌وه ده‌ڵێت كورده‌كان له‌نێوان خۆیاندا رێكنه‌كه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك ده‌زگای ئاسایش دروست بكه‌ن، یه‌ك په‌روه‌رده دروست بكه‌ن، یه‌ك دادگا دروست بكه‌ن، یه‌ك فه‌رمانگه دروست بكه‌ن، رێكناكه‌ون له‌ناو خۆیاندا له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه كێ پارێزگار بێت، كێ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بێت، ئه‌مه نمونه‌یه‌كی باش نیه. له كه‌ركوك كێبڕكێی حیزبی تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ئینتیباعێكی خراپی داوه به نه‌ته‌وه‌كانی تر، ده‌بوایه له كه‌ركوك هه‌مو حیزبه‌كان پێش ئه‌وه‌ی كه حیزبایه‌تی بكه‌ن، جۆرێك له مه‌سه‌له‌ی كوردایه‌تی‌و وه‌لائی نیشتمانی‌و جۆرێك له به هاوڵاتیبونی پێشكهوتوانهیان پیشانبایه نه‌ك ئه‌و جۆره وه‌لائه ته‌سكه حیزبیانه‌ی كه بوه به‌هۆی كێبڕكێ له‌نێوانیاندا.
* پێتوایه له‌به‌ر رۆشنایی دابهشبونیو عیرقیو سیاسیی له عێراقدا كورد هه‌رچیه‌ك بكات، هه‌رچی ئیداره‌یه‌كی نمونه‌یی له كه‌ركوك پێشكه‌ش بكات بتوانێت ئینتیمای توركمان‌و عه‌ره‌ب رابكێشێت به‌لای خۆیدا، قه‌ت بوه له مێژودا عه‌ره‌به‌كان یان توركمانه‌كان متمانه به شۆڕشی كورد بكه‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: پێموایه مومكینه، مومكین بو، لێره‌ش به‌دواوه مومكینه، ئه‌گه‌ر كورد، سه‌ركردایه‌تی كورد بتوانێت نه‌خشه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه دابنێت له‌پێش هه‌مو لایه‌نێكدا بۆ رازیكردنی كورده‌كانی كه‌ركوك، بۆ رازیكردنی توركمانه‌كان، بۆ رازیكردنی عه‌ره‌به‌كان ئه‌گه‌ر نه‌شتوانێت هه‌مویان رازی بكات ئه‌وه هه‌ر به شیعر‌و قسه‌ی خۆش نابێت بڵێیت شاری برایه‌تی، به‌ڵكو ده‌بێت تۆ زه‌ماناتی قانونی‌و ده‌ستوری بده‌یت به توركمان‌و به عهرهبو مه‌سیحیه‌كان، ده‌بێت خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكه‌ن، ده‌بێت نمونه‌یه‌كی باشیان پێشكه‌ش بكه‌ن، مفاوه‌زات له‌گه‌ڵ هێزه راسته‌قینه‌كانی عهرهبو توركمان بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تا راده‌یه‌ك نوێنه‌رانی ویستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌كه‌ن، وه‌ختێك بو ئێمه خۆمان كه مامه‌ڵه‌مان ده‌كرد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا ناڕه‌حه‌ت ده‌بوین، ده‌بێت ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ كورددا به‌كاری هێناوه به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ توركمان‌و عه‌ره‌به‌كان‌و مه‌سیحیه‌كانی كه‌ركوكدا دوباره‌ی نه‌كه‌ینه‌وه.
پێموایه ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌یه‌ك دابنێین، ئه‌و نه‌خشه‌یه لایه‌نێكی ئابوری بێت، لایه‌نێكی سیاسی بێت، لایه‌نێكی یاسایی بێت، لایه‌نی جیاجیای هه‌بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبونی خه‌ڵكی كه‌ركوك بێت، تۆ بیهێنه به‌رچاوی خۆت توركمان له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ژماره‌یان ملیۆنێك یان كه‌متر له ملیۆنێك بن، ئایا بۆ توركمان ئه‌گه‌ر وه‌كو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بچكۆله لێكیبداته‌وه، قازانجی ئه‌و له‌گه‌ڵ چوار ملیۆن كورددایه یان له‌گه‌ڵ 25 ملیۆن عه‌ره‌بدایه، بێگومان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چوار ملیۆن كورددا بێت، ده‌بێت به هێزێكی گه‌وره ده‌توانێت له هه‌مو داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شی هه‌بێت، ده‌توانێت له مه‌جلیسی ته‌شریعی، له وه‌زاره‌ت، له ده‌زگای قه‌زایی، له پۆلیس له پاسه‌وانی سنور، له ئاسایش، له ئابوری، له هه‌مو بواره‌كان ده‌توانێت به‌شی هه‌بێت، به‌ڵام كاتێك كه‌متر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌چێته سه‌ر 25 ملیۆن له نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌ر گوم ببێت له‌و قه‌ره‌باڵغییه.
* ئێمه كێشه‌ی راسته‌قینه‌مان له كه‌ركوك له‌گه‌ڵ توركمانه یان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بیروبۆچونی من له كه‌ركوكدا كێشه‌ی راسته‌قینه‌ی ئێمه نه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب بوه، نه له‌گه‌ڵ توركمان بوه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌و رژێمانه بوه كه حوكمیان كردوه، ئێستاش ئێمه ئه‌گه‌ر لێكیبدهینهوه له راستیدا كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان نه له‌گه‌ڵ توركمان هه‌یه، نه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێیته سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ستراتیژی، ره‌نگه توركمان زۆر ئاسانتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، چونكه توركمان به ژماره كه‌مترن له عه‌ره‌ب، له روی جوگرافیشه‌وه چه‌ند سه‌د كیلۆمه‌تر دورن له توركیاوه، به‌ڵام عه‌ره‌ب له عێراقدا بێجگه له‌وه‌ی به ژماره زۆر زۆرن، قوڵاییان هه‌یه له عێراق نزیكه‌ی 20 ملیۆن عه‌ره‌ب له پشتیانه‌وه هه‌یه له‌دوای ئه‌وانیشه‌وه، به‌ره‌وژوری 300 ملیۆن له جیهانی عه‌ره‌بیه‌وه به ناوچه‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌ستراوه. له بنه‌ڕه‌تدا له‌نێوان توركمان‌و توركیا سنوری هاوبه‌ش نیه، له‌به‌رئه‌وه ئاسانه له‌گه‌ڵ توركمانه‌كاندا جۆرێك له له‌یه‌كگه‌یشتن بدۆزرێته‌وه كه مافی ئه‌وان پارێزراوبێت، هه‌ندێ زه‌ماناتی دهستوریو قانونی‌و سیاسیان بدرێتێ. پێموایه ئه‌گه‌ر گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكرێت ده‌توانرێت سه‌رئه‌نجام توركمانه‌كانی كه‌ركوك قایل بكرێت به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان‌و له‌گه‌ڵ كورددا بژین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی عه‌ره‌به‌كان قایل بكه‌ین ناوچه‌كانی ئه‌وان دیاریكراوه، كێشه‌ی توركمانه‌كان ئه‌وه‌یه له ناوچه‌ی پچڕ پچڕ‌و په‌راگه‌نده ده‌ژین، به پێچه‌وانه‌ی عه‌ره‌به‌وه كه هه‌مو چڕیی دانیشتوانیان هه‌یه‌و له ناوچه‌ی حه‌ویجه‌و ریاز ده‌ژین كه ده‌كرێت پارێزگایه‌كی تری لێ‌دروست بكرێت، یان بخرێته سه‌ر تكریت یان بخرێته سه‌ر موسڵ. ئه‌گه‌ر خۆیان پێیانخۆش بێت بخرێنه سه‌ر موسڵ، به ئاسانی ئه‌و كاره ده‌كرێت، بخرێته سه‌ر تكریتیش ده‌توانن به‌ئاسانی ببن به به‌شێك له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین. بشیانه‌وێت ببن به پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانن، به‌ڵام توركمان له‌لای ته‌له‌عفه‌ره‌وه بهپهرشو بڵاوی ده‌ژین تا ده‌گاته لای مه‌نده‌لی، راسته هه‌ندێك قهرهباڵغیو چڕی دانیشتوانیان هه‌یه له كه‌ركوك‌و هه‌ندێك جێگای تر، به‌ڵام له زۆر جێگه تێكه‌ڵاون له‌گه‌ڵ عهرهبو كورددا. عه‌ره‌ب ئه‌و حاڵه‌ته‌یان نییه، عه‌ره‌ب به‌شی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی كه تیایدا ده‌ژین، خۆیان زۆرینه‌ی گه‌وره پێكده‌هێنن.
* بۆچونێك هه‌یه كه پێی وایه ده‌نگدانی به‌شێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌تایبه‌تی ماده‌ی 24 سهحوهیهكی عه‌ره‌بیه به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكاریانه‌ی له كه‌ركوكدا ده‌كرێن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به دیوێكی تردا لێكی بده‌ینه‌وه هاوارێكه به‌تایبه‌تی هاواری عه‌ره‌به سوننه‌كان به‌رامبه‌ر واقیعی ئێستای كه‌ركوك به‌و دیودا لێكی بده‌ینه‌وه له پێنج ساڵی رابردوودا، كورد له كه‌ركوك واقیعێكی دروستكردوه هاواریان لێ هه‌ڵبستێنێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد وه‌كو تۆ ده‌ڵێیت نه‌یتوانیبێت هه‌ڵسوكه‌وتی باش بكات، به‌ڵام توانیویه‌تی واقیعێكی نوێ بهێنێته كایه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه، كه ئێستا عه‌ره‌ب هاواری لێهه‌ستاوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من نازانم تا چه‌ند واقیعێكه وایه، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی كه‌ركوك هه‌یه له هه‌ولێرو سلێمانی‌و له سه‌رتاسه‌ری دنیا كه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك، ده‌توانم بڵێم سه‌دان هه‌زار له سلێمانی ده‌ژین بوون به به‌شێك له كۆمه‌ڵگای سلێمانی، یان له هه‌ولێر دهژینو بوون به به‌شێك له كۆمه‌ڵگای هه‌ولێری. ده‌یان هه‌زار كه‌ركوكی تائێستا له ئه‌وروپا ده‌ژین، نهنفوسیان بردوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك‌و نه گه‌ڕاویشنه‌ته‌وه یانی ئه‌و ژماره‌یه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌چاو ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی كوردی كه‌ركوكدا تهواونیهو كه‌متره، پێشموایه په‌یوه‌ندی به‌و ناڕهزاییو ده‌نگدانه‌وه نیه كه له په‌رله‌مان كراوه.
* له ده‌نگدان به ماده‌ی 24ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌توانین بڵێین ئایا ئه‌وه حه‌قیقه‌تی ئیراده‌ی عه‌ره‌به یان حه‌قیقه‌تی واقعی ته‌وافوقاتی سیاسیه له عێراقدا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌توانین بڵێین هچیان نه‌بوو، ئه‌وه گه‌مه‌یه‌كی دیموكراتیانه بو، ئێمه له وڵاتێكدا ئه‌ژین ئه‌بێت پێمانخۆش بێت له‌ناو په‌رله‌ماندا گه‌مه‌ی دیموكراتی هه‌بێت. ئه‌وه‌ی رویدا ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه ئێمه دۆسته عه‌ره‌به‌كانمان دۆڕاندوه، ئه‌وه‌ش به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌ری كورد له ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیدا كه مام جه‌لاله، ره‌فزی یاساكه‌ی كرد، عادل عه‌بدول مه‌هدی كه نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئه‌علای ئیسلامیه‌و نوێنه‌ری به‌شێكی زۆری عه‌ره‌بی شیعه‌یه، یاساكه‌ی ره‌فز كردۆته‌وه. سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیمیش گله‌یی له په‌رله‌مانتاره‌كانی خۆی كردوه كه له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش هه‌ر ره‌فزی كردووه. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئێمه دۆسته‌كانی خۆمان نه‌دۆڕاندوه، چونكه هه‌ردو باڵه‌كه‌ی مه‌جلیسی ئه‌علاو هه‌ندێك له بێلایه‌نه‌كانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بون چاو به ماده‌كه‌دا بخشێنرێته‌وه.
عێراقی دوای سه‌دام حوسه‌ین له‌سه‌ر دو بنه‌مای سه‌ره‌كی دامه‌زراوه‌ته‌وه، یه‌كێكیان سیسته‌می (موحاصه‌صه)یه كه له زۆر لاوه هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر. بنه‌مای دوه‌میش سیسته‌می ته‌وافوقیه كه له ئه‌نجامی موحاصهصهكه، ته‌وافوقه سیاسیهكهش هاتۆته پێشه‌وه.
نیزامی موحاصه‌صه، ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت (كۆتا سیسته‌م) ئه‌وه بوه به سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی كه سێ ده‌سه‌ڵاته باڵاكه‌ی عێراق (سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و پهرلهمانو وه‌زیران)، یه‌كێكیان كورد بێت‌و یه‌كێكیان شیعه بێت‌و ئه‌وی دیكه‌شیان سوننی بێت. هه‌ر یه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه دو جێگری هه‌یه له نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌بی جیاواز.
له‌دوای روخانی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه، هه‌مو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌مای سازان(ته‌وافوق) به‌ڕێوه‌چوه. ده‌ستور له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌وافوق نوسراوه‌ته‌وه، په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌ساس دامه‌زراوه، ته‌وافوق له به‌ینی سێ پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی میلله‌تی عێراقدا. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و پێكهاته سه‌ره‌كییانه له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شداری نه‌كات، پرۆسه‌كه شه‌ل ئهبێتو له‌نگ ئهبێتو ناتوانێت به‌ڕێوه‌بچێت. سوننه به‌شداری نه‌كات، پرۆسه‌كه به باشی ناڕواته پێشه‌وه، كورد‌و شیعه‌ش به‌شداری نه‌كه‌ن، عه‌ینی بابه‌ته. كاتێك شتێك ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه له پهرلهمانو ره‌فز ده‌كرێت، فرسه‌تێكی تره بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه سه‌رانی فراكسیۆنهكانو لیسته سه‌ره‌كییه‌كان مه‌تبه‌خێك پێكبهێنن‌و له‌و مه‌تبه‌خه، بیروبۆچونه سیاسیه‌كانیان باش بكوڵێنن و به ئاماده‌كراوی بچێته‌وه به‌رده‌می په‌رله‌مان. ئه‌وه گه‌مه‌یه‌كی دیموكراتییه رویداوه‌و به‌هیچ جۆرێك بڕوا ناكه‌م موئامه‌ره بێت، چونكه ئێمه زه‌مانه‌تی ده‌ستوریمان هه‌یه له‌ناو ده‌ستوری عێراقدا.
هه‌ر یاسایه‌ك له په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت، به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره، ده‌چێته‌وه به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه له 3 كه‌س پێكهاتوه‌و هه‌ریه‌كێك له‌وانه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و یاسایه ره‌فز بكاته‌وه‌و جارێكی دیكه بینێرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی موناقه‌شه بكرێته‌وه. دوای موناقه‌شه، كه ناردیانه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، تا 3 جار، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار مافی هه‌یه ئه‌و یاسایه ره‌فز بكاته‌وه. ئه‌وه‌ش فرسه‌تێكی باش به لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌دات كه له‌به‌ینی خۆیان موناقه‌شه بكه‌ن تا ئه‌گه‌ن به ته‌وافوقێكی سیاسی كه هه‌مویان پێی رازیبن.
* هه‌ندێك له چاودێران پێیان وایه نیزامی موحاصهصهو ته‌وافوق بۆ دواڕۆژی دیموكراسی له عێراقدا باش نیه، رای ئێوه چیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: مومكینه بۆ 20 ساڵی دیكه ئه‌وه باش نه‌بێت. ئه‌و دیموكراتیه‌ته‌ی ئێسته له عێراقدا هه‌یه، دیموكراتیه‌تی زۆرینه‌و كه‌مینه نیه، به‌ڵكو دیموكراتیه‌تی ته‌وافوقییه. هێشتا متمانه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌به‌ینی پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی عێراقدا دروست نه‌بوه، نه كورد متمانه‌ی به عه‌ره‌ب هه‌یه‌و نه عه‌ره‌ب متمانه‌ی ته‌واوی به كورد هه‌یه. ئه‌گه‌ر دیموكراتیه‌تی زۆرینه‌و كه‌مینه بكرێته بنه‌مای ژیانی دیموكراسی له عێراقدا، ئه‌وكات عێراق نامێنێت‌و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، چونكه له‌بواری نه‌ته‌وه‌ییدا كورد كهمینهیهو عه‌ره‌ب زۆرینه‌یه. له‌بواری مه‌زهه‌بیدا، سوننه كهمینهیهو شیعه زۆرینه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كورد له‌گه‌ڵ سوننه‌ی عه‌ره‌ب نه‌بێت. هێشتا ئه‌و قۆناغه نه‌هاتۆته پێشه‌وه كه بایی ئه‌وه متمانه له به‌ینی ئه‌و 3 لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌دا دروست ببێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوڵاتی بون‌و به‌رنامه‌ی سیاسی ده‌نگ بدرێت. له‌به‌رئه‌وه له قۆناغی داهاتوشدا ئه‌وه‌ی له ئاسۆی نزیكدا ئهبینرێتو یه‌كێتی عێراق ئه‌پارێزێت، ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌ساسی موحاصهصهو ته‌وافوق ئیش بكرێت نه‌ك زۆرینه‌و كه‌مینه.
* هه‌ندێك له عه‌ره‌به‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بۆچی كورد بۆ هه‌مو شته‌كان باسی ته‌وافوق ئه‌كات، به‌ڵام كه دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك، داوای ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه ده‌كات؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: كه‌ركوك ته‌نها شار نیه كه پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی جیاواز بێت. ئه‌گه‌ر (دابه‌شكردنی پۆست‌و كورسیه‌كانی ئه‌و شاره له به‌ینی عهرهبو توركمان‌و كورد‌و ئاشوری:رۆژنامه) بۆ كه‌ركوك ره‌وا بێت، ئه‌وا ئه‌بێت له موسڵ‌و دیاله‌و به‌غدادیش هه‌مان شت بكرێت، چونكه ئه‌وانیش تێكه‌ڵن له نه‌ته‌وه‌و ئاینه جیاوازه‌كان. نابێت ئیزدواجیه‌تی پێوه‌ر له‌و مه‌سه‌له‌دا به‌كاربهێنرێت، جگه له‌وه‌ش كه‌ركوك زوڵمێكی گه‌وره‌ی لێكراوه، چونكه ته‌عریب كراوه، پارچه پارچه كراوه. پارچه‌یه‌كی خراوه‌ته سه‌ر سلێمانی‌و پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی خراوه‌ته سه‌ر هه‌ولێرو هه‌ندێكیشی خراوه‌ته سه‌ر سه‌لاحه‌دین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی ئه‌سلی ئه‌و شاره ده‌ركراوه‌و عه‌ره‌بی هاورده‌یان هێناوه‌ته شوێنی. ئه‌وه له به‌سره‌و عه‌ماره‌و باقی شوێنه‌كانی دیكه روینه‌داوه. ئه‌وه له موسڵ‌و دیاله‌ش رویداوه له‌و ناوچانه‌ی كوردنشین بون‌و ئه‌وان به‌ر تههجیرو ته‌رحیل‌و ته‌عریب كه‌وتون.
كه‌ركوك ماده‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كراوه كه 140هو به‌پێی ئه‌و ماده، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ده‌ركراون، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر موڵك‌و شوێنی نیشته‌جێبونی خۆیان‌و ئه‌وه‌ی هێنراوه‌ته ئه‌و شاره، ئه‌بێت بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌و بارودۆخی شاره‌كه ئاسایی بكرێته‌وه.
* به‌شێوه‌یه‌كی گشتی عه‌ره‌به سونیه‌كانی په‌رله‌مان ده‌نگیان به‌و ماده داوه، (ماده‌ی 24ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان)، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد یاداشتی لێكگهشتنی له‌گه‌ڵ سونه‌دا ئیمزا كردوه كه ئه‌مڕۆ دیارترین حیزبیان، حیزبی ئیسلامی عێراقیه، به‌ڕای ئێوه چۆن له سایه‌ی ئه‌و ئیتفاقه سیاسیه‌دا ئه‌و شتانه رویداوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من ئه‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم له دوای روخانی سهدامو بیدایه‌تی مه‌جلیسی حوكمداو دوای ئه‌وه‌ش له قۆناغه جیاوازه‌كانی دیكه‌دا، حیزبی ئیسلامی عێراقی، وه‌ك حیزبێكی سوننی عه‌ره‌بی، له كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌دا له‌گه‌ڵ كورد یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه. هه‌ر له بیدایه‌ته‌وه ئه‌وان دژی نیزامی موحاصه‌صه بون. ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بون‌و دژی فیدراڵیه‌ت بون. ئه‌وان لایه‌نگیری ئه‌وه بون جه‌یشی عێراقی دروست بكرێته‌وه‌و نهوتو سامانه سروشتیه‌كان له‌ده‌ستی به‌غدادا بێت. ئه‌وان له كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی‌و گرنگدا بۆچونیان له كورد‌و شیعه جیاواز بوه. بۆیه ناكرێت بوترێت ئه‌وه‌ی رویداوه گۆڕانكاری گه‌وره‌یه له بیركردنه‌وه‌ی سیاسیاندا.
* ئایا ئه‌و بۆچونه‌ی سوننیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌شكیلی كه‌مینه ئه‌كه‌ن یان عه‌قایدی سیاسیان وایه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نی عه‌قیده‌ییان نه‌ك ته‌شكیلی كه‌مینه.
* دوای ئه‌وه‌ی یاساكه بۆ جاری سێیه‌م ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سێ له‌سه‌ر پێنجی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌نگی پێدا، ئه‌وكات له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی سهرۆكایهتیشدا نامێنێت ره‌فزی بكاته‌وه. پێده‌چێت ئه‌و حاڵه‌ته روبدات؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من بڕوام وا نیه له په‌رله‌ماندا سێ له‌سه‌ر پێنجی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنرێت، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیشی هێنا، له عێراقدا دادگای فیدراڵی هه‌یه‌و ئه‌توانین له‌وێ شكات بكه‌ین. پاشان كورد چه‌كێكی دیكه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌ویش كشانه‌وه‌یه له حكومهتو روخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی. ئه‌ساسه‌ن كورد ده‌توانێ هه‌ر له پرۆسه‌ی سیاسی به كاملی بێته ده‌ره‌وه. كه ئه‌وكات هه‌مو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا توشی شه‌له‌ل ئهبێتو باوه‌ڕناكه‌م ئه‌مه‌ریكایه‌كان له‌م قۆناغه‌دا زه‌خت له كورد بكه‌ن، چونكه خۆیان له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندان. ئه‌گه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌شمان جێبه‌جێ نه‌كرد، ئه‌توانین ئه‌و لیژنه‌ی كه داوای ته‌عدیلی ده‌ستوری ده‌كات، ئێمه‌ش هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له‌كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا ته‌نازولمان لێكردوه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی دیكه‌دا، ئێسته داوای بكه‌ینه‌وه. واته ته‌عدیلی ده‌ستور به‌و شێوه‌یه به قازانجی ئێمه‌یه. ئێمه ئه‌توانین هه‌ر گۆڕانێك تێكبده‌ین كه له ده‌ستوردا دهكرێتو دژی مافه‌كانی ئێمه‌یه. جگه له‌وه‌ش بۆ ته‌عدیلی ده‌ستور، پێویسته دو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان موافه‌قه‌تی له‌سه‌ر بكهنو پاشان بخرێته ده‌نگدانه‌وه‌و ئه‌گه‌ر له‌وێش، 3 پارێزگا دژی بون، ئه‌وا ئه‌و گۆڕانه فه‌شه‌ل دێنێت.
* ناده‌ستوری بونی ماده‌ی 24 له چیدایه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من پسپۆڕی كاروباری ده‌ستوری نیم. به‌ڵام ئه‌وان ده‌نگدانی نهێنیان هێناوه‌ته پێشه‌وه كه عاده‌ته‌ن له‌سه‌ر قانون، به‌نهێنی ده‌نگ نادرێت. ئه‌وان نوێنه‌ری میلله‌تێكن چۆن ئه‌كرێت به‌نهێنی قانونێك په‌سه‌ند بكه‌ن. له‌دوای روخانی سه‌دامه‌وه ئێمه به رونی به سه‌ركردایه‌تی هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقمان وتوه كه مه‌بده‌ئی زۆرینه‌و كه‌مینه له مه‌سه‌له ئه‌ساسیه‌كانی میلله‌تی عێراقدا قبوڵ ناكه‌ین، به‌ڵكو مه‌بده‌ئی ته‌وافوق قبوڵ ئه‌كه‌ین.
* بۆچونێك هه‌یه كه پێی وایه ناوه‌رۆكی ماده‌ی 24ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 140ه، ئه‌وه‌یان هێناوه‌ته پێشه‌وه وه‌ك به‌شێك له لوعبهیهكی سیاسی بۆئه‌وه‌ی كورد ناچار بكه‌ن ته‌نازولی زیاتر بكات له 140، رای ئێوه چیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وه لایه‌نێكی مه‌سه‌له‌كه‌یه، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی موحافه‌زه‌ی كه‌ركوك كوردن‌و ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی مهركهزیان قبوڵ نهكردو ئه‌نجومه‌نه‌كه خۆی وه‌ك هه‌یئه‌تێكی ته‌شریعی بڕیاریدا بێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش دیوێكی تری مهوزوعهكهیه.
* به‌ڵام به‌پێی ده‌ستور له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا هه‌یه ئه‌و بڕیاره بده‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ ئه‌و سهلاحیاتهیان هه‌یه. به‌پێی ده‌ستوری عێراقی (ویستیان ئه‌و ماده لابه‌ن، به‌ڵام هێڵرایه‌وه)، سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یان ده یه‌كی دانیشتوانی پارێزگایه‌ك ئه‌توانن عه‌ریزه‌یه‌ك بنوسن‌و بڵێن ئه‌مانه‌وێت ببینه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ یان بچینه سه‌ر هه‌رێمێكی دیكه. پاشان راپرسی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له ئهكرێتو ئه‌گه‌ر زۆرینه (50+1) ده‌نگی به‌و مه‌شروعه دا، ئه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت. ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ئه‌توانن بڵێن ئه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
* بۆچی تا ئێسته ئه‌نجومه‌نی موحافه‌زه به‌و ئاراسته‌یه حه‌ره‌كه‌یه‌كی نه‌كردووه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: زۆر شت هه‌یه كه كورد ئه‌یتوانی بیكات‌و هه‌قی خۆشی بووه، به‌ڵام نه‌یكردووه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و ته‌وافوقه سیاسیه‌ی باسم كرد.
* ئه‌و واقیعه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه‌و په‌سه‌ندكردنی ماده‌ی 24 چه‌نده په‌یوه‌ندی به موعاده‌له نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه هه‌یه، وه‌ك سیاسه‌ته‌كانی ئهمریكاو به‌ریتانیاو راپۆرته‌كه‌ی به‌یكه‌ر هامڵتۆنو هاتنی دیمستۆرا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: په‌یوه‌ندی به هه‌مویانه‌وه هه‌یه، له‌م زه‌مانه‌دا هیچ شتێك نیه دابڕابێت له باقی روداوه‌كانی دیكه. له راپۆرته‌كه‌ی به‌یكه‌ر هامڵتۆندا زۆر زو باسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك‌و گۆڕانكاری كراوه‌و ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش به‌لایانه‌وه مه‌تڵه‌به كه مه‌وزوعی كه‌ركوك به جۆرێك حه‌ل بكرێت دڵی عهرهبو وڵاته عهرهبیهكانو توركیاش رازی بكرێت. چونكه جارجاریش توركیا به‌هۆی توركمانه‌وه خۆی هه‌ڵده‌قورتێنێته مه‌سه‌له‌كه.
كورد له ئێستادا ئه‌توانێت پێداگری له‌سه‌ر هه‌ندێك شت بكات، چونكه ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سهرۆكایهتیدایهو سه‌رۆك بوش ئه‌یه‌وێت پێش جێهێشتنی كۆشكی سپی، كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت له عێراق، وه‌ك په‌سه‌ندكردنی یاسای نهوتو غاز‌و هه‌ڵبژاردنی موحافهزهو رێكه‌وتنی ستراتیجی. به‌ڵام ئێمه ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیمان به‌وه‌وه نه‌بێت حیزبه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌چیدا قازانج ئه‌كه‌ن یان زه‌ره‌ر، ئێمه ئه‌بێت چاومان له ماف‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمانه‌وه بێت‌و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وانه بكه‌ین.
* رازیكردنی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه له مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكدا بۆ ئه‌مه‌ریكا زه‌حمه‌ت نیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ره‌نگه كورد بتوانێت ببێت به عاملی موشتهرهك له‌به‌ینی عهرهبو توركمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك.
* هاوڵاتیانی كوردستان به‌گشتی توشی جۆرێك له نائومێدی بون له مه‌سه‌له گرنگه‌كاندا، رای ئێوه چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من ناهه‌قی خه‌ڵكی ناگرم، وه‌ختێك ئیداره‌ی كوردی پاش 16 ساڵ نه‌یتوانیبێت ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاوڵاتیان دابین بكات، به ته‌ئكید له ئاستی ئه‌وه‌شدا نیه موشكیله‌یه‌كی ئاڵۆزی وه‌ك كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام نابێت ئێمه نا‌ئومێد بین‌و به‌دڵنیایه‌وه ئێمه قه‌زیه‌كه‌مان نه‌دۆڕاندوه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری به‌رده‌وام بین، ئه‌یبه‌ینه‌وه.
* به‌ڕای ئێوه هاوڵاتیان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م واقعه‌دا بكه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌ندێك رایان وایه په‌نا ببرێته به‌ر چه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ركوك؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: خه‌ڵكی ئه‌توانێت زۆر شت بكات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ده‌ربڕینی بیروبۆچونی خۆیان ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان‌و مانگرتن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا نیم، چونكه ئێمه زه‌مانه‌تی ده‌ستوریمان هه‌یه‌و ئه‌توانین چه‌كی سیاسی‌و ئابوری بهكاربێنینو زۆر له تۆپ‌و ته‌یاره‌ش كاریگه‌رترن له‌م رۆژگاره‌دا. ئه‌گه‌ر قیاده‌ی كوردی له‌و لایه‌نانه‌وه كه‌موكورتیان هه‌بو، هه‌قی خۆیه‌تی خه‌ڵكی ناچاریان بكات.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه خواره‌وه بکه:
به‌شی یه‌که‌م
به‌شی دووه‌م