لیوا سه‌روه‌ر قادر پسپۆڕی بواری سه‌ربازی له‌وبڕوایه‌دایه كه هاتنی هێزه‌كانی سوپای عیراق بۆ ناوچه‌كانی سنوری دیاله و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، مانای شكستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نییه، ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌وه كه تائێستا كورد ناتوانێت بڵێت ئه‌و ناوچانه سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانن، چونكه ناوچه‌ی دابڕاون و مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه و ئه‌و مادده‌یه‌ش تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
له‌م دیمانه‌یه‌دا لیوا سه‌روه‌ر باس له ره‌هه‌نده‌كانی هاتنی سوپای عیراق بۆ سنوری پارێزگای دیاله ده‌كات و له‌رووی سه‌ربازییه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا له ناوچه‌كه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه.
سازدانی: هه‌ستیار قادر
هاتنی سوپای عێراق بۆ ناوچه‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولاو خانه‌قین و كشاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتنی زمانی سیاسه‌تی سه‌ربازی نییه به‌سه‌ر زمانی سیاسه‌تدا له عێراق ؟
سه‌روه‌ر قادر: هاتنی ئه‌و هێزه بۆ جێگه‌ی لیوای (34) ی كوردستان ئه‌گه‌ر به ته‌نها هه‌وڵێكی سه‌ربازی و پێكدادان بوایه ئه‌وه ده‌بووه شكست بۆ كورد، به‌ڵام هاتنی ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه‌یه‌كی سه‌بازییه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی مژده‌كانی خێر و سه‌ركردایه‌تی چالاكییه سه‌ربازیه‌كانی دیاله‌ش له ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان له سنوری دیاله‌دا به به‌شێك له‌و پارێزگایه ده‌زانێت و به‌وپێیه‌ش تا ئێستا ئێمه ئه‌و ناوچانه‌مان به پیێی ماده‌ی (140) نه‌خستۆته‌وه سه‌ر كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا ناتوانین بڵێین ئه‌و ناوچه دابڕاوانه هی ئێمه‌ن و گه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كوردستان، به‌زاندنی به‌و شێوه‌یه به‌بێ بڕیارێكی سیاسی شكت دهبیـَت بۆ كورد و نا‌بێـت رێگه‌ی پێ بدرێـت.
جگه له‌وه ئه‌و هه‌نگاوه ته‌نها هه‌وڵێكی سیاسی عێراقی نه‌بوو، به‌ڵكو دوای ئه‌وه‌هات كه سه‌رانی سیاسی كورد و به‌رپرسانی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ نوری مالیكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی چه‌كداری عێراق رێكه‌وتن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی لیوای (34)، بۆیه ئه‌مه شكستی سه‌بازی نییه و هه‌موو بڕیاردانێكی سه‌ربازیش ئامانجێكی سیاسی له پشته‌وه‌یه هه‌رچه‌نده ده‌رهاویشته‌ی پاشه‌كشێی لیوای (34) نیگه‌رانی له ناوچه‌كه دروست كرد و كاریگه‌ری سایكۆلۆژیشی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه و سه‌بازانی لیوای (34) هه‌بووه كه توانیویه‌تی كۆنترۆڵی ناوچه‌كه بكات، به‌ڵام لیواكه‌ی عێراق له‌و ناوچه‌یه توشی كێشه دهبیـَتهوه له چۆنییه‌تی هاوكاری سایكۆلۆژی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی كورد و توركمان و عه‌ره‌بی ناوچه‌كه و چۆنییه‌تی مامه‌ڵه كردنیش له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پاشه‌كشێیه‌ی پێشمه‌رگه شكستی سه‌ربازی و سیاسی نه‌بووبێـت، ئه‌ی بۆ مه‌ترسی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌و هه‌نگاوه به‌رده‌وامه؟
سه‌روه‌ر قادر: كه‌ده‌ڵێن شكستێكی گه‌وره نه‌بوو، ئه‌مه هه‌مووی كارتێكی نوێیه كه به‌غدا به‌كاری ده‌هێنێت و به گشتی له‌هه‌موو عێراقدا له موسڵ و دیاله و ئه‌و شوێنانه‌ی تیرۆریستی لێیه نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ربازی نوێی داناوه بۆ پاكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه، ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین و له‌گه‌ڵیاندا بڕۆین و ئێمه‌ش بنه‌بڕی تیرۆر ده‌كه‌ین، به‌ڵام كاتێك ئامانجه‌كان دێنه‌دی دهبیـَت ئه‌وكاته ئێمه بزانین ئامانجی سه‌ره‌كی له‌و كاره‌یاندا چی ده‌بێت و پێویسته وردی بكه‌ینه‌وه، جگه له‌وه ئێستا حكومه‌ته‌كه‌ی كورد له‌رووی یاسایی و فیدریاڵیهتهوه له دۆسیه‌ی به‌رگریدا تایبه‌ته به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه، ئه‌م حوكمه‌ی ئێستاش رێگه ده‌دات به سوپای عێراق جوڵه به هێزه‌كانیان بكه‌ن له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا، به‌ڵام ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا رێكه‌وتنی ههبیـَت كه سنوری كوردستان به پێشمه‌رگه بپارێزێت و رێنهدریـَت سوپای عێراق بهرێنرێت. و پێویستیشه ستراتیژیه‌تێكمان هه‌بێت و به ئاگاییه‌وه جموجۆڵی سیاسی و سه‌ربازی حكومه‌تی عێراقی لێكبدرێته‌وه و به شێوازێك كه نه‌كه‌وینه هه‌ڵه‌وه و شكست بهێنین و كارتی ئه‌وان به هێز ببێت.
سوپای عێراق ئێستا له‌و ئاسته‌دایه ببیـَته هه‌ڕه‌شه و كارتی گوشار بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كورد؟
سه‌روه‌ر قادر: سوپای عێراق وه‌ك سوپای جاران نییه به‌هێز بێت و ئێستا له قۆناغی دروستبووندایه و چه‌كی قورسیشی نییه و رێشی پێنادریـَت چه‌كی قورس بهێنیـَت. له ساڵی 2003 و 2004یش كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا راپۆرتێكی داوه‌ته حكومه‌تی عێراق كه هه‌ندێك له‌و چه‌كانه‌ی دراوه‌ته سوپای عێراق نه‌ماون و چوونه‌ته ده‌ستی تیرۆریستان و خودی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاش سڵ دهكاوه له‌وه‌ی سوپای عێراق وه‌ك سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به‌هێز بكاته‌وه. به‌گوێره‌ی راپۆرته ستراتیژییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ركیا و به‌ریتانیاش تا 2020 رێنادرێت سوپای عێراق به‌هێز ببێته‌وه، تا نه‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر دراوسێكانی و یاخیبوون له ئه‌مه‌ركیا و ناوچه‌كه و پرۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا.
له‌و كێشه‌وه هه‌ست ناكه‌یت هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك هه‌یه له نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستاندا سه‌باره‌ت به سنوری ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی هه‌دوولا؟
سه‌روه‌ر قادر: تائێستا سنوری ده‌سه‌ڵاتی سه‌بازی دیاری نه‌كراوه و ته‌ده‌خولات له ناوچه دابڕاوه‌كان هه‌ر به‌ردوامه و هه‌یه و له‌لای به‌غدا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی (140) و دیاری نه‌كردنی سنوری هه‌رێمی كوردستانیش وای كردووه لێك تێنه‌گه‌یشتن له‌و باره‌یه‌وه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا دورست بێت. بۆیه پێویسته سه‌ركرادایه‌تی سیاسی كورد هه‌وڵدات جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) زیاتر دوانه‌كه‌وێت، چونكه جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه ناوچه دابڕاوه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و له‌و باره‌یه‌شدا سنوری هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كرێـت و سوپای عێراقی ناتوانێت ئه‌و سنوره ببه‌زێنێت و مانه‌وه‌ی ئه‌و سنوره‌ش به ههڵپهرسێراوی كاریگه‌ری خراپی ده‌بێـت.
بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی رژێمی به‌عس له ریزی سوپای عێراق، كارگهیری نییه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنێكی به‌عسیانه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی ناوچه دابڕاوه‌كاندا دیاله؟
سه‌روه‌ر قادر: له سوپای ئێستای عێراقدا به‌رپرسی پێسشووی به‌عسی تیایه و ته‌نانه‌ت له دیوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیش زۆربه‌یان ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌كانی رژێمی به‌عسن، بۆیه ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراقی كه خۆی پێشتر ئۆپۆزسیۆن بووه، دهبیـَت ئه‌وان ئه‌و ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسه كۆنه به‌عسیانه هۆشیار بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش عهقڵیكی ستراتیژی سیاسی ده‌وێت له‌لایه‌ن هه‌دوو لایه‌نی سیاسی حكومه‌تی ناوه‌ندی و كوردستانی، تابتوانرێت ئه‌و كه‌سانه به‌ره‌به‌ره بگۆرێن.