سازدانی: رۆژنامه
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی ئێستای نێوان ههرێمو به‌غداو كۆمه‌ڵێك كێشه‌و باس‌و خواسی ناوخۆی، رۆژنامه ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌دنان موفتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامداوه.
*له‌دوای تێپه‌ڕاندنی ماده‌ی 24ی یاسای پارێزگاكانی عێراق‌و كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كانی خانه‌قین، ناوه‌ندی سیاسی كوردی تائێستا جۆرێك له شۆكبوونی پێوه‌دیاره، له كاتێكدا پێشتر هه‌ندێگ گره‌نتی وه‌رگرتی دهستووریو هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی شیعه‌ت وه‌رگرتبوو، ئایا ئه‌و شۆكبوونهی ئێمه گوزارشت له نه‌زانینمان ده‌كات له سیاسهتو دیبلۆماسیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانمان ، یان گوزارشت له دڵپاكیو نه‌زانینمان ده‌كات له ده‌ستوور؟
عه‌دنان موفتی: پرسیارێكی به‌جێت كرد، پێموایه كه هۆی سه‌ره‌كیی بۆ دروستبوونی ئه‌و كێشه‌یه‌ی دروستبووه‌و له داهاتووشدا دروستده‌بێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رۆشنبیرییه‌ی كه پێویستده‌كات هه‌مانبێت، كه نیمانه له عێراقدا ئێمه دهستمانكردهوه به دروستكردنه‌وه‌ی وڵاتێكی دیموكراتی فیدراڵ‌و ده‌ستووریشمان بۆ دانا، به‌ڵام دیموكراسیه‌ت پیاده ناكرێت‌و نییه. ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت ئاسانیش نییه؟
* ئه‌و نه‌بوونی دیموكراسیه‌ته مه‌به‌ستت له‌سه‌ر ئاستی عێراقه.
عه‌دنان موفتی: له‌سه‌ر ئاستی عێراق‌و كوردستانیش هه‌روایه، رۆشنبیری دیموكراسیه‌ت بڵاوبووه‌ته‌وه‌و حیزبه‌كانیش دروشم‌و پهیڕهوهكانیان دیموكراسیه‌ته، به‌ڵام كارپێكردنی تازه‌یه، ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق هاوپهیمانینو پێشتریش، كه موعارهزهبووین له‌گه‌ڵیان بووین‌و دوای رووخانی رژێمیش پێكه‌وه حوكمڕانیمان كردووه، به‌ڵام عێراقی نوێ خۆشم بڕوام وایه كه موفاجه‌ئه بوو پاش رووخانی سه‌دام، له‌ماوه‌ی ئه‌و 35 ساڵه‌دا عێراق له‌ڕووی فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دواكه‌وتووه. باكگراوندی ئه‌و كێشانه ئێستا روویانداوه به رای من به‌شێكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌و ناوخۆ ده‌درێت، بۆ په‌كخستنی ئه‌و جۆره سه‌قامگیرییه‌ی ئێستا له عێراقدا هه‌یه، به نموونه كۆبوونه‌وه‌ی قاهیره‌ش گه‌وره‌ترین ئاماژه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه، كه تێیدا لایه‌نی عێراقی به‌ره‌ی توركمانی‌و لایه‌نی سوننه‌و شیعه‌ی تێدا به‌شداربوون، به به‌شداریی چه‌ندین موخابه‌راتی وڵاتی دراوسێ‌و ئامانجهكهشیان ته‌گه‌ره‌خستنه به‌رده‌م ماده‌ی 140و دواخستنی ماده‌ی ریفراندۆم بوو، كه به ئاشكرا ته‌ده‌خولكردن بوو له كاروباری عێراق‌و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی تریش له توركیا‌و سوریا كراوه‌و ئاگاداریش بووین‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانیش قسه‌مان كردووه‌و هه‌وڵی پهكخستنیشمان داوه. ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش ره‌نگی دایه‌وه تا گه‌یشته ماده‌ی 24ی پرۆژه‌یاسای پارێزگاكانی عێراق له 22ی ته‌موزی رابردوو، كه به قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ماده‌ی 24 ئه‌وه بڵێم، كه شێوه‌ی په‌سه‌ندكردنه‌كه دژی ده‌ستوورو بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت بوو، هیچ ته‌جروبه‌یه‌كی وام نه‌بینیوه‌و نه‌شم بیستووه، كه له په‌رله‌مانه‌كانی دنیادا ماده‌یه‌ك له یاسایه‌كدا به نهێنی بێت. تۆ كه یاسایه‌ك ده‌رده‌كه‌یت بۆ میلله‌تی دهردهكهیتو مانای چی تۆ بهنهێنیو به ترسه‌وه یاسا بۆ میلله‌ت ده‌ربكه‌یت. من پێموایه ئه‌و سیاسه‌ته ئاڕاستهكراوهی ئێستای ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ربكه‌وێت، مه‌ترسی ته‌نها بۆ سه‌ركورد نابێت، به‌ڵكو بۆ سه‌ر حكومه‌تی مالیكی‌و حیزبهكانیشه، كه بونیادی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئێستایان كردووه.
*له چ روویه‌كه‌وه مه‌ترسین بۆ سه‌ر مالیكی؟
عه‌دنان موفتی: ئه‌و لایه‌نانه له داهاتوودا دووه‌م هه‌نگاویان ئه‌وه ده‌بێت كه مالیكی برووخێنن، ئه‌م لایه‌نانه ئێستا ئامانجیان 140ه، له داهاتوودا ئامانجیان گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یه بۆ دواوه.
*مه‌به‌ستت مه‌ركه‌زیه‌ته له به‌غدا؟
عه‌دنان موفتی: به‌ڵێ مه‌سه‌له‌كه هه‌وڵدانه بۆ دروستبوونه‌وه‌ی حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی‌و بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر، دروشمی عێراق به‌شێكه له ئوممه‌ی عهرهبیو سه‌روه‌تی عێراق بگه‌ڕێته‌وه مه‌ركه‌ز، ئێستا به نموونه میزانییه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه بۆ كوردستان دێت، كه له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌و دامه‌زراوه فیدراڵییه دروستبووه، ته‌حه‌كوم به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه دهكاتو مانگانه پاره بۆ هه‌رێم ده‌نێرن نه‌ك به‌شه‌ش مانگ. ئێستا 17%ی بودجه به حساب بۆ هه‌رێمه، به‌ڵام به واقیعی 12% دێت بۆ كوردستان‌و به‌شێكی زۆری بۆ نه‌فه‌قاتی سیادی‌و قه‌رزی كوهیتو چه‌ندین شتی ترمان لێده‌بڕن، راسته له‌مڕووه‌وه هه‌ندێك شتیان دروسته بۆ نموونه كه باسی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن پێویسته به‌پێی ده‌ستوور حكومه‌ت له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندا بێت‌و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌ت قسه‌مان كردووه‌و حكومه‌تی هه‌رێم دووجار پێیوتوون خۆتان وه‌رن كۆنترۆڵی سنووره‌كان بكهنو نوێنه‌ری خۆتان بێت‌و خۆتان پاره‌ی گومرگ كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان به ئێمه نییه. كۆتا جار پێیانوتوون جارێكی تر ئه‌و ره‌خنانه قبوڵناكه‌ین‌و وه‌رن ئیبراهیم خه‌لیل گه‌وره‌ترین خاڵی سنووری گومرگهو بێن له‌وێ دابنیشن، بۆیه به راستی ئه‌گه‌ر پێشتر حه‌ق بووبێت ئێستا حه‌ق نییه، باسی داهاتی نه‌وت ده‌كه‌ن، كه پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه فرۆشراوه، به‌ڵام شته‌كه نه‌شاردراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌و پێیانوتوون، كه یه‌كه‌م ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشراوه نه‌وتی ره‌شه‌و به‌وشێوه‌یه نییه، كه ئێوه تهسهورتان كردووه.
*هه‌ست ده‌كه‌یت پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه هه‌یه له ده‌ستوور، له هاوپهیمانییهتهكانمان، له فیدراڵیه‌ت له عێراقدا؟
عه‌دنان موفتی: هه‌ست ده‌كه‌م فشار هه‌یه له‌لایه‌ن زۆر لایهنهوهو جیاوازیش هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناحهزو دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستانن، له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه دۆستمانن، به‌ڵام جیاوازیمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌و جیاوازییه‌كه‌ش سروشتییه، كه له‌سه‌ر ده‌ستووره‌و ده‌بێت شه‌رح بكرێت.
*ئێمه دوو ئه‌زموونمان هه‌یه‌و تۆش مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیان كردووه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی قانوونی حوكمی زاتی ساڵی (70 – 74)ه، كه دیاره ده‌ستكه‌وت بوو بۆ كورد، كه دواتر له 1974 حكومه‌ت له‌هه‌ر ناوه‌رۆكێكی جدییو راسته‌قینه‌ی خاڵی كرده‌وه، سیستمی فیدراڵی له عێراقدا له‌سه‌ره‌تاوه جێگه‌ی دڵخۆشیبوو له ده‌ستوریش ئاماژه‌ی پێكراوه، ئێستا هه‌ست ناكه‌یت خودی ئه‌و فیدراڵییهش تهفریخ ده‌كه‌ن له دوو زه‌مه‌نی مێژوویی‌دا، هه‌ست ناكه‌یت دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان بارودۆخی ئه‌وسایه؟
عه‌دنان موفتی: جیاوازی هه‌یه، جاران حكومه‌تێكی دیكتاتۆری تاكه‌كه‌سی‌و ده‌وڵه‌تی پۆلیس بوو، ئێستا ئه‌و مه‌ترسییه‌ی جاران نه‌ماوه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كۆمه‌ڵگه‌ی ساڵی 1974 نییه.
*سه‌ركردایه‌تی كورد له پێنج ساڵی رابردوودا كۆمه‌ڵێك نوێنه‌ری له ئاستی وه‌زیرو په‌رله‌مانتاردا، بۆ به‌رگریكردن له كورد ناردووه‌ته به‌غدا، به‌ڕای ئێوه ئه‌م نوێنه‌رانه تا چه‌ند توانیویانه له‌و یارییه سیاسییانه‌دا سه‌ركه‌وتووبن؟
عه‌دنان موفتی: نوێنه‌ره‌كان بێگومان ئه‌دائیان جیاوازی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌ژێر شه‌راكه‌تی ئێستای به‌غدادا باش بوون.
*له‌سه‌ره‌تاوه باس له‌وه‌كراوه كه كورد شه‌ریكه له به‌غداو میوان نییه، له‌م رۆژانه‌دا كه ئه‌و وه‌فده‌ی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكهێنرا راسته كوردن، به‌ڵام دوانیان پۆستی وه‌زاره‌تیان هه‌یه له به‌غدا (كاك بهرههمو كاك هۆشیار) به‌مه شتێكی ده‌رخست، كه ئه‌گه‌ر شكڵیش بێت مانای وایه كورد له به‌غدا شه‌ریك نییه، بۆچی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك وه‌فدێكی تر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران دابنیشێت، ئایا پێویست نه‌بوو كه له كوردستان وه‌فدێك دروستبكرێت، ئایا ئه‌مه گومان ناخاته جدییه‌تی شه‌راكه‌تمان له‌گه‌ڵ به‌غداو ئه‌دای نوێنه‌رانی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا؟
عه‌دنان موفتی: من خۆم بۆچوونم وابوو كه پێویستبوو ئه‌و وه‌فده به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی هه‌رێم گفتوگۆبكات، به‌ڵام پێشتر بڕیاری ئه‌وه درابوو كه ئه‌و براده‌رانه‌ی به‌غدا ستافێك بن له به‌غدا بۆ ئه‌و بریارو پێشهاتانه‌ی كه دێنه پێشه‌وه‌و رووده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بڕیارانه‌یان جێبه‌جێكردووه، مه‌وزوعی شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا به كرده‌وه هه‌ست ده‌كه‌یت له هه‌ندێك بواردا نییه، ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌ندێك بواردا سه‌ركه‌وتوو بووه، له‌و سهركهوتنهشیدا هه‌ندێك بڕیاری به په‌له‌ی داوه، بۆیه كه‌من به هاوپه‌یمانی خۆمی ده‌زانم ده‌بێت پێی بوترێت كه شه‌راكه‌ت وانابێت.
*ئایا پێی وتراوه؟
عه‌دنان موفتی: به‌ڵێی پێی وتراوه، شه‌راكه‌ت ئه‌وه‌یه كه پێویسته پرس به سه‌رۆك كۆمار بكه‌یت، كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی نیشتمانیشه، ئه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بۆ دانراوه كه پرسی پێنه‌كرێت، به‌تایبه‌ت ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم وه‌كو ناوچه‌كانی نێوان نهجهفو ئه‌وانی تر نین، ناوچه‌كانی لای ئێمه كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی هه‌یه، كه یه‌كێكیان لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی هه‌رێمی كوردستانه‌و ئه‌وی تریشیان عێراقی فیدراڵه، هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی پاراستووه بێئه‌وه‌ی پێشێلی ده‌ستوورو ماده‌ی 140 بكات‌و بڕیاری ئه‌وه‌بدات، كه بڵێ ئه‌و ناوچانه به‌شێكن له هه‌رێمی كوردستان، شارێكی گه‌وره‌ی وه‌كو خانه‌قین كه زۆربه‌ی زۆری كورده‌و خیلافی له‌سه‌ر نییه‌و ته‌نها خیلافهكهی ئیدارییه.
*مه‌غزای ئه‌م جموجوڵه‌ی مالیكی چییه؟ كه ئێستا دوو خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه، كه حه‌قێكی ده‌ستووریی خۆیهتیو موماره‌سه‌ی ده‌كات له ناوچه جێی ناكۆكه‌كاندا، خوێندنه‌وه‌یه‌كی تریش ئه‌وه‌یه كه مالیكی مه‌غرور بووه به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی بهدهستیهێنانهوه، ئایه ئه‌مه دیوێكی تره‌و جۆرێكه له عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی له مامه‌ڵه‌كردندا له‌گه‌ڵ كورد، ئه‌مه به‌شێك نییه له شكاندنی هه‌یبه‌تی هه‌رێم؟
عه‌دنان موفتی: پێموانییه مالیكی شۆڤێنی بێت به‌وپێیه‌ی ده‌یناسم، به‌ڵام وه‌ك وتم نامه‌وێت بڵێم مه‌غدور، به‌ڵام هه‌ست به سه‌ركه‌وتن ده‌كات، هه‌روه‌ها ناشتوانم بڵێم هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی دووره له فشاری ده‌ره‌كی، ره‌نگه راوێژكارهكانیشی هۆكاربن.
*له سه‌روبه‌ندی كێشه‌ی نێوان به‌غداو هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان چ نه‌خشه‌و به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه؟
عه‌دنان موفتی: ئێمه متمانه‌ی ته‌واومان به‌و وه‌فده هه‌یه كه ئێستا خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ن، به‌ڵام حه‌ق وابوو ئه‌و وه‌فده تێكهڵبوونایهو جیانهكرانایهتهوه، چونكه ئه‌وانیش له دهسهڵاتدانو موتابه‌عه‌ی رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن كه ده‌كرێت، په‌رله‌مان به‌دواداچوون ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
*بۆ مه‌سه‌له‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك چیتان كردووه، كه داوای هاتنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن؟
عه‌دنان موفتی: ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوكمان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك مه‌رجێكیان داناوه كه ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ر بڕیارێك به‌سه‌رماندا جێبه‌جێ بكرێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور دانه‌نرابێت، واته ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك هه‌ر كاتێك پێیانوابوو له به‌غدا بڕیارێكی ناده‌ستووری دراوه، ئه‌و كاته بڕیاره‌كه جێبهجێدهكهنو داواكارییه‌كه ده‌نێرنه په‌رله‌مان.
*بۆچی دیالۆگ له‌نێوان ئێوه‌و لایه‌نه توركمان‌و عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوكدا نییه؟
عه‌دنان موفتی: دیالۆگ هه‌یه، به‌ڵام كۆسپی ده‌ره‌كی له‌به‌رده‌مدایه‌و لایه‌نه توركمانییه‌كان فشاری ده‌ره‌كیان له‌سه‌ره كه ئه‌و دیالۆگه نه‌كه‌ن، ئه‌و جاره سه‌رۆكی ههرێمو جێگره‌كه‌ی كه چوون بۆ كه‌ركوك، له‌ژێر ئه‌و فشارهدابوو كه هه‌ندێكیان نه‌هاتن، هه‌موو كات ئێمه ده‌رگامان كراوه‌یه‌و له ئێستاوه‌و له رێگه‌ی ئێوه‌وه ده‌ڵێم هه‌ركاتێك بێن به گه‌رمیی پێشوازییان لێدهكهینو حه‌ز به دیالۆگ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵیان.
*به‌ڵام ئێوه تا ئێستا بانگێهشتان نه‌كردوون؟
عه‌دنان موفتی: هه‌ندێكیان دێن، به‌ڵام له ترسی توركیا ده‌ڵێن له راگه‌یاندنه‌كان باسی مه‌كه‌ن، كه له ئه‌نجامدا ده‌بێت بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه دیالۆگ هه‌بێت، چونكه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌یانه، هه‌تا ئه‌مه‌ریكاش به‌دیلی عهرهبو توركمان نییه بۆ ئێمه ده‌بێت ئێمه له‌گه‌ڵ توركمان‌و عه‌ره‌ب رێبكه‌وین.
*پێنجه‌شه‌ممه‌ی رابردوو ئێوه له‌گه‌ڵ ئۆفیسی هه‌ولێری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه، وه‌ك له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه ئێوه رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستانتان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی خستبووه‌ڕوو، به‌ڕای ئێوه قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له كوردستاندا چه‌نده‌و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له ئاینده‌دا دهیبَت چییه؟
عه‌دنان موفتی: گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی به‌رچاوه له هه‌رێمی كوردستاندا‌و له عێراقیشدا، ره‌نگه له به‌شه‌كانی عێراقدا زیاتربێت، به‌ڵام له‌وێ جیاوازی هه‌یه، به‌وپێیه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لهوێنو ململانێی پێكهاته‌كان جۆرێكی تره، بۆیه دیارده‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی تره، ناتوانرێت هیچ كه‌سێك بڵێت له كوردستان گه‌نده‌ڵی نییه. ئه‌وه‌ی كه پێویسته باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه كه چۆن رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بینه‌وه‌و چۆن وابكه‌ین كه دیارده‌كه نه‌هێڵین، یاخود كه‌می بكه‌ینه‌وه، پێش هه‌موو شتێك نابێت ئامانجمان ئه‌وه‌بێت هه‌ر به مانشتێت بنووسین، گه‌نده‌ڵ گهندهڵو وایلێبكهین تێكه‌ڵاوی هه‌موو شته‌كانی بكه‌ین، هه‌ریه‌كه‌مان واجبمان هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، په‌رله‌مان سنوورێكی هه‌یه‌و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی تر، رۆژنامه‌نووس به‌شێوه‌یه‌كی تر، من هه‌موو كاتێك وتوومه تا حكومه‌ت مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌كاته به‌رنامه‌و دژایه‌تی، ناتوانین گه‌نده‌ڵی له‌ناوببه‌ین، چونكه بڕیاری جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌نجامی بدات. من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه به‌رپرسم له به‌رپرسیاریه‌تی په‌رله‌مان، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك تێبگات رۆڵی په‌رله‌مان چییه. ئێمه له په‌رله‌ماندا به‌رپرسین له دانانی یاسا، چی یاسایه‌ك پێویسته بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی، كه ئێمه دوو یاسای هه‌ره گرنگمان داناوه، یه‌كێكیان یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه، كه ده‌سه‌ڵات دادوه‌ری بۆ یه‌كه‌مین جار له كوردستاندا سه‌ربه‌خۆیه، به‌داخه‌وه تائێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته قودره‌تی ئه‌وه‌ی نییه موماره‌سه‌ی سهڵاحیهتهكانی بكات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش گه‌وره‌ترین رۆڵ ده‌بینێت له دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵیدا، بۆئه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی دادگا‌و یاسا بههێزبكاتو بیگه‌یه‌نێته هاووڵاتی. دووه‌م یاسای دیوانی چاودێرییهو به‌م نزیكانه‌ش یه‌كده‌گرێته‌وه‌و سه‌ربه‌خۆن‌و بودجه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه. سێیه‌م لیژنه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه كه ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه چاودێری كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان بكه‌ن، زۆرجار پرسیاری ئه‌وه‌ده‌كرێت بۆ تائێستا وهزیرێكتان بانگ نه‌كردووه‌و لێپێچینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ نه‌كردووه، تائێستا هیچ داواكارییه‌ك نه‌هاتووه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه پێویست به لێپێچینه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان بكات، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه ناكرێت له خۆمانه‌وه بڵێین جه‌نابی وه‌زیر وه‌ره لێپێچینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، كه لێپێچینه‌وه واته موحاسه‌به‌و له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا ده‌گاته ئه‌وه‌ی متمانه‌ی لێبسه‌نیته‌وه، باشه نابێت تۆ بنهمایهكت هه‌بێت بۆ لێپێچینه‌وه له وه‌زیر؟، بۆیه ناكرێت تۆ به قسه‌ی میدیاكان به‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی مه‌لموس ئه‌و كاره بكهیتو پێویسته له‌ڕێی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌و به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنت ئه‌و كاره بكه‌یت، تائێستا لیژنه‌كان یه‌ك به‌ڵگه‌ی ته‌واویان نه‌داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌وه بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومهتو جێگره‌كه‌ی‌و وه‌زیره‌كان بكه‌ین بۆ لێپێچینه‌وه. ئێمه وه‌زیری شاره‌وانیمان بۆ په‌رله‌مان بانگ كرد، كه له‌و كاته‌دا بوو ره‌خنه‌ی زۆر له په‌رله‌مان ده‌گیرا، له‌و دانیشتنه‌دا 120 پرسیار له وهزیركراو پرسیاره‌كانیش هی لێپێچینه‌وه نه‌بوو، هه‌مووی سكاڵای خه‌ڵك بوو، ئه‌وه نه‌بوو كه بڵێ وه‌زیر تۆ گه‌نده‌ڵی، به‌ڵكو پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه فڵانه زه‌وی چۆن دابه‌شكراوه‌و كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی تر، بۆیه وه‌زیر چووبوو شكاتی كردبوو كه ئایا هاتبوو دادگایی بكرێت، یان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌ندێك وه‌زیر هاتبوون كه پرسیاریان له‌سه‌ر كه‌موكورتی لێكردووه، وه‌زیر به‌شێوه‌یه‌ك به‌رگری له‌خۆی كرد چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا.
*ره‌خنه‌یه‌ك له په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه كه چه‌ند مانگێكه یاسای دیوانی چاودێری ده‌رچووه، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێنه‌كراوه، ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه نییه به‌دواداچوون و فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت ناكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه، هه‌روه‌ها ئه‌كتیڤ نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش كه ئاشكرایه ئه‌م یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتانه به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تی دژ به گه‌نده‌ڵی؟.
عه‌دنان موفتی: ئه‌و بۆچوونه‌ت راسته، به‌ڵام هه‌ردوو یاساكه وه‌كو باسم بۆ كردیت هه‌نگاوی یه‌كه‌می زۆر گرنگه، كه به‌پێی قانوون له‌و رۆژه‌وه له په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت جێبه‌جێده‌كرێت، خاڵی یه‌كه‌م جێبه‌جێنه‌كراوه ئه‌ویش یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌كه‌یه، كه پێویسته یه‌كێك ده‌ستنیشان بكرێت بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای دیوانی چاودێری، له راستیدا به‌دواداچوونمان هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو پێویست نییه. من به‌ش به حاڵی خۆم چه‌ندین جار ئه‌م باسانه‌م ورووژاندووهو جه‌ختم له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی به په‌له‌ی ئیداره‌كان كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌شماندایه كه ئه‌گه‌ر له‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی داهاتوودا حكومه‌ت یهكنهخرایهوه دانیشتنێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومهتو جێگره‌كه‌ی قسه‌بكه‌ین، بۆچی ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته یهكناخرێتهوهو پێش ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم قسه‌م كردووه بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكی دادگای ته‌مییز. بۆ سه‌رۆكی دیوانی چاودێریش به هه‌مان شێوه.
*ئێوه كارێكی باشتان كرد كه مه‌سه‌له‌ی سولفه‌ی عهقارتان خسته ناو یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵه‌وه، به‌ڵام وا ساڵ به‌ره‌و كۆتایی دهچێتو تائێستا حكومه‌ت ئاماده نییه ئه‌و سولفه‌یه به هاوڵاتییان بدات؟
عه‌دنان موفتی: مه‌سه‌له‌ی پێدانی سولفه‌ی عه‌قار كه پێشنیازی په‌رله‌مان بوو له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا، بوو به مه‌رج له‌سه‌ر حكومه‌ت. یه‌كێك له كۆسپه‌كانی به‌رده‌م پێدانی سولفه ئێستا مه‌سه‌له‌ی دوو ئیداره‌ییه. له هه‌ولێر توانای پێدانی سولفه‌ی عه‌قار بهشێوهیهكهو له سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی تره، یه‌كێك له كۆسپه‌كانی تر ئه‌وه‌یه، كه حكومه‌ت پرۆژه‌یه‌كی هه‌یه بۆ نیشتهجێبوونو پێیانوایه كه ئه‌و پرۆژه‌یه جێگه‌ی ئه‌و سولفه‌یه بگرێته‌وه، ئێمه له‌دوا دانیشتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به راشكاوانه ئه‌و مه‌سه‌لانه‌مان باس كرد كاك نێچیرو كاك عومه‌ر فه‌تاح‌و وه‌زیری دارایش له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بوو، كاتی خۆیشی كه له په‌رله‌مان یاسای بودجه په‌سه‌ندكرا به پێدانی سولفهشهوه بۆ هاووڵاتییان، هه‌ردوو وه‌زیری دارایی‌و ئابووری‌و وه‌زیری كاروباری په‌رله‌مان ئاماده‌بوون، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ناتوانێت سولفه بدات ئه‌و كات بیانوتایه، كه ئێمه پێمانوایه ئیمكان هه‌یه بۆ پێدانی سولفه.
*حكومه‌ت بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ سندوقی نیشته‌جێبوون ته‌رخانكردووه، ئایا حكومه‌ت ئه‌م بڕه‌پاره‌یه‌ی له‌چ بودجه‌یه‌ك هێناوه، ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه حكومه‌ت ده‌ستكاری یاسای بودجه‌ی كردووه؟
عه‌دنان موفتی: نا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت‌و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه له بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌بواری به‌رهه‌مهێنانیشدا بودجه هه‌یه.
*له كاتی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌دا وه‌زیری دارایی بهڵێنیدا حیسابی خیتامی 2007 بنێرێته په‌رله‌مان، كه تا ئێستا نه‌هاتووه ئایا ئه‌مه پێشێلكردنی یاسا نییه؟
عه‌دنان موفتی: ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیه‌و ده‌بوایه حیسابی خیتامی به‌ر له 2008 بهاتایه، به‌ڵام خاڵێكی گرنگی تر هه‌یه له بودجه‌دا، كه ده‌ڵێت ده‌بێت راپۆرتی 6 مانگی خه‌رجكردنی بودجه‌ی 2008 پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكه‌ن، كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به‌م نزیكانه بۆمان بنێرن.
*ئه‌گه‌ر ئه‌و راپۆته نه‌نێرن، ئێوه متمانه له وه‌زیر ده‌سێننه‌وه، یان چ رێوشوێنێك ده‌گرنه به‌ر؟
عه‌دنان موفتی: نه‌ناردنی سه‌رپێچییه‌و ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ده‌گرین، كه ئایا هۆكاره‌كه‌ی وه‌زیره؟ كه مه‌رج نییه وه‌زیر بێت، ره‌نگه هۆكاری تر بێت‌و به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ئێمه پرسیاری له‌سه‌رده‌كه‌ین.
*چه‌ند ساڵێكه له په‌رله‌مان بودجه په‌سه‌ندده‌كرێت، به‌ڵام داهاتی ناوخۆی له‌گه‌ڵ نییه، ئایا ساڵی داهاتوو به‌بێ داهاتی ناوخۆ بودجه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن؟
عه‌دنان موفتی: نامه‌وێت زۆر بگه‌ڕێمه‌وه دواوه، كه ئێمه له‌پاش یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره كه‌موكوڕیمان له هه‌موو روویه‌كه‌وه زۆره، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بودجه‌ی 2007 بكه‌ین په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ی كه‌موكورتی زۆری تێدابوو، به‌ڵام بودجه‌ی 2008 شه‌فافیه‌تی زۆری تێدابوو، گفتوگۆی زۆر له‌سه‌ركراو پێموایه په‌سه‌ندكردنی 2009 باشتر ده‌بێت، مه‌سه‌له‌ی داهات هه‌ر ده‌بێت ئاشكرابێتو روونبێت.
*حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا زیاتر له 20 ملیار دۆلاری وه‌ك بودجه له به‌غدا وه‌رگرتووه سه‌رباری پاره‌ی فرۆشی نهوتو داهاته‌كانی ناوخۆ‌و تائێستاش هیچ پاشه‌كه‌وتێكی له‌و بودجه‌یه نییه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان، ئێستا حكومه‌تی عێراق بڕی 40 ملیار دۆلاری پاشه‌كه‌وت كردووه، به‌ڕای ئێوه پێویست نییه حكومه‌ت بۆ هه‌ر پێشهاتێك پاشه‌كه‌وتی خۆی هه‌بێت؟
عه‌دنان موفتی: ئه‌وه وانییه، یه‌كه‌م بودجه‌ی هه‌رێم كه ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ دانراوه، ده‌بێت خه‌رج بكرێت‌و له‌وه پاشه‌كه‌وت ناكرێت، ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ی كه له عێراق هه‌یه له به‌رزی نه‌وت هاتووه‌و ئه‌ویش بودجه‌كه‌ی خۆی خه‌رجكردووه. هه‌رێمیش ده‌بێت بیرێك له‌وه‌بكاته‌وه، بۆ نمونه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم، كه شتێكی تێدایه‌و پێی ده‌ڵێن شیرینی هه‌موو خه‌ڵك باسیدهكاتو كۆمپانیاكان بڕێك پاره ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ سلبیاتی ده‌رهێنانی نه‌وت، ده‌كرێت له‌و پاره‌یه، بڕێك دابنرێت بۆ ئاینده‌و پاره‌كه‌ش ئاشكرابێت.
*له‌ماوه‌ی رابردوودا نزیكه‌ی 100 ئه‌ندام په‌رله‌مان داوایه‌كیان بۆ ئێوه به‌رزكردووه‌ته‌وه، كه داوای زیادكردنی مووچه‌یان كردووه‌و به‌ڵام تائێستا لای ئێوه ره‌زامه‌ندی نه‌دراوه، به‌و پێیه‌ی ئێوه پێتانوایه پێویسته مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران جیاوازییه‌كی زۆری نه‌بێت له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆری ئاسایی؟
عه‌دنان موفتی: مه‌سه‌له‌ی زیادكردنی مووچه، له یاسای بودجه‌ی هه‌رێمدا هاتووه كه ده‌ڵێت پێویسته مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێم و وه‌زیرو ئه‌ندام پهرلهمانو پۆسته‌كانی تریش، ئه‌بێت وه‌ك مووچه‌ی كارمه‌ندانی به‌غدا بێت، هه‌روه‌ها بڕیارێكی په‌رله‌مانیش هه‌یه له ساڵی نه‌وه‌ده‌كان ده‌رچووه‌و، ده‌ڵێت ده‌بێت مووچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان زیاتر بێت له وه‌زیر، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان پێویستی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن نه‌بێت، ئه‌و دوو خاڵه بڕیاری په‌رله‌مانه‌و یاسانو بڕیاری من نییه، به‌ڵام واقیعه‌كه شتێكی تره‌و نابێت به‌و شكڵه بێت‌و من نه‌شم وتووه ناكرێت‌و دژتانم، به‌ڵام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت، كه من پێموایه ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌غدا زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه پێویسته بكرێت، چاره‌سه‌رێكی واده‌كه‌ین نه زۆر زه‌ق بێت‌و نه مهغدوریش بن.
*مه‌سه‌له‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان پێموایه ئێستا لیژنه‌كه كاروباره‌كانی ده‌ستووری ته‌واوكردووه، ده‌مانه‌وێت پێمان بڵێیت ئه‌و گۆڕانكارییه جه‌وهه‌رییانه‌ی له ره‌شنووسی ده‌ستووره‌كه كراوه چین؟
عه‌دنان موفتی: گۆڕانكاری جه‌وهه‌ری، پێشه‌كییه‌كه‌ی زۆر كورتكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها مافی دیموكراسی زیاتر رونكراوه‌ته‌وه، له‌هه‌موی گرنگتر مافی نه‌ته‌وه‌كانی تری توركمان و كلدانی و ئاشوری زۆر به روونی تێدانوسراوه و زیاتر له‌وه‌ی له ده‌ستووری عێراق هاتووه و به‌قه‌ناعه‌ته‌وه جێگیربووه، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومهتو دادوهریو په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها هه‌وڵمان داوه ده‌ستوره‌كه ته‌وافوقی ته‌واوی تێدا بكه‌ین، ئومێد ده‌كه‌م كه‌بتوانین له هه‌فته‌كانی داهاتوودا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكڕێت.
*پرۆژه‌ی ده‌ستووره‌كه ده‌سه‌ڵاتێكی نزیك به ره‌های داوه‌ته سه‌رۆكی هه‌رێم، ئایا گۆڕانكاریی له دهسهلاَتهكانی سه‌رۆكی هه‌رێمدا كراوه؟
عه‌دنان موفتی: ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه بۆی ده‌رچووه زۆر گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، من پێموانییه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی زۆربێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له حكومه‌ته‌وه ده‌توانێت، به نموونه ده‌ڵێت باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه، كه‌واته ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پهرلهمانو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نییه، هه‌تا حه‌لی په‌رله‌مانیش له وڵاتێكی په‌رله‌مانی چۆنه ئاوایه، واته سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی نییه به بڕیارێك په‌رله‌مان حه‌ل بكات، كه كۆمه‌ڵێك مه‌رجی هه‌یه، له‌وانه نیوه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر غایب بوون یان مردن، سێ جار ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كابینه‌ی نارده پهرلهمانو په‌رله‌مان متمانه‌ی به كابینه‌كه نه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه په‌رله‌مان حه‌ل بكات، به‌ڵام كاك مه‌سعود له‌به‌ر سهنگو شه‌خسیه‌تی مێژوویی خۆی رۆڵی زیاتره، وه‌كو كاك مه‌سعود رۆڵی زیاتره نه‌ك وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم، وه‌كو مام جه‌لال، مام جه‌لال له به‌غدا سه‌رۆكی كۆماره، به‌ڵام رۆڵی زۆر زیاتره له‌وه‌ی له ده‌ستووردا بۆی دیاریكراوه.